هاوڕێ ئەو کەسەیە کە لە هەموو قۆناغەکانی ژیاندا لەگەڵتدایە لەهەموو کاتێکدا خۆشی و ناخۆشی، هۆکارێکە بۆ سەرکەوتنی تۆ لەژیاندا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە بزانین کامە هاوڕێی باشە و وریابین لە هەڵبژاردنی هاوڕێدا، چونکە هەندێک هاوڕێ بەپێچەوانەوە هۆکارێکن بۆ تێکدانی ژیانی تۆ.
ئەو هاوڕێیانەی پێویستە لە ژیانی تۆدا بمێننەوە و پارێزگاریان لێ بکەیت کێن؟
1-ئەو هاوڕێیەی لەهەموو کارێکدا هاوکاریت دەکات و هاندەرتە، هەتا ئەگەر هەڵەشت کردبێت و پشتیوانیت دەکات و هانت دەدات بگەیت بە ئامانج و هیواکانت و بەدیهێنەری خەونەکانتە.
2-هاوڕێتە لەهەموو پەیوەندیەکی کۆمەڵایەتیدا و دەتپارێزێت لە هەر پەیوەندی و هەڵەیەک لەگەڵ کەسانی چواردەوردا و تا کۆتایی ڕێگە دەمێنێتەوە.
3-بەردەوام وەک مامۆستایەک ڕێنوێنیت دەکات و بیرۆکەی نوێت پێدەبەخشێت، لەهەر کێشەیەک یاخود گرفتێکدا لەگەڵتدا دەمێنێتەوە، ئامۆژگاریت دەکات چۆن مامەڵە بکەیت و ناهێڵێت شکست بهێنیت.
4-هیوابەخشە و چارەسەری کێشەکانت دەکات لەو کاتانەی تۆ دەترسیت و هاوبەشی ژیانت دەکات، واتە بەتەنها لەخۆشیدا لەگەڵت نییە، بەڵکو لە خراپترین کاتدا ڕێنوێنیت دەکات و هیوات پێدەبەخشێت.
5-هاوڕێیەک بێت خەندە بخاتە سەر لێوەکانت لەکاتی بێزاری و خەمۆکیدا و هەوڵبدات تۆ لەو خەمە قورسە بهێنێتە دەرەوە، بۆ نموونە لەگەڵتدا دێتە دەرەوە و قسە و چیرۆکی خۆش باسدەکات و مێشکی تۆ دووردەخاتەوە لەو بارە ناهەموارە.