لاپەڕەی سەرەکی فەرهەنگ و کولتور هەندێک رێنمایی لەپێناو حەوانەوەی مێشک

هەندێک رێنمایی لەپێناو حەوانەوەی مێشک

0 تێبینییەکان 19 بینینەکان

بەپێی هەواڵێکی buzzkito مرۆڤ هەندێکجار هەست بە ماندووبوون و شەکەتی جەستەی دەکات و ناتوانێت زاڵبێت بەسەر مێشک و لەشیدا تەمبەڵ دەبێت، هاوکات هەست بە دڵەڕاوکێ دەکات و بیرکردنەوە سلبیەکانی مێشکی هێندەی تر تووشی کرژبوونی کردووە، بەڵام دەکرێت لەرێگای شەش کردارەوە چارەسەری ئەو حاڵەتە بکەین.

1-خوێندنەوەی کتێب یەکێکە لە باشترین چالاکیەکان بۆ ئامادەکردنی مێشک و رزگاربوون لە کرژی و تەمبەڵی جەستە و دەروون.

2-ئەنجامدانی راهێنانی وەرزشی کە تەواوی جەستە و مێشک چالاک دەکات و دەتوانیت زاڵبیت بەسەر هەموو کارەکانتدا.

3-دوورکەوتنەوە لە ژاوەژاو و گەڕانەوە بۆ سروشت و گوێگرتن لەدەنگی سروشتی، هەڵمژینی هەوای خاوێن.

4-کاوێژکردن و بیرکردنەوە لە شوێنێکی ئارام لەگەڵ خۆتدا، وەک نزیک دەریاچەیەک یان لەسەر چیایەک یاخود هەر جێگایەک خۆت دڵت تێیدا ئارامە، بۆ ئەوەی تەواوی بیرکردنەوەکانت رێکبخەیتەوە و بتوانیت بڕیاڕی دروست بدەیت.

5-پێکەنین هەنگاوێکی گرنگە کە دەبێتە هۆی چالاکبوونی مێشک و جەستە، بەگوێرەی توێژینەوەیەک کە لە زانکۆی ئەمستردام ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە کە پێکەنین دەبێتە هۆی هاندانی مرۆڤ بۆ بیرکردنەوەیەکی باشتر و داهێنان.

6-خەوێکی باش باشترین کردارە بۆ چالاکبوونی مێشک و جەستە و پێدانی وزەیەکی باشتر.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە