لاپەڕەی سەرەکی فەرهەنگ و کولتور سوودەکانی گۆرانیوتن و موزیك ژەنین لەکاتی کارکردندا

سوودەکانی گۆرانیوتن و موزیك ژەنین لەکاتی کارکردندا

0 تێبینییەکان 22 بینینەکان

توێژینەوەیەکی بەریتانی ئاشکرایکردووە، گۆرانیوتن و موزیك ژەنین لە شوێنی کارکردندا کاریگەریی باش و ئەرێنی لەسەر کارمەندەکانی ئەو شوێنە دەبێت و وادەکات لە دڵەڕاوکێ و ماندووبوون ڕزگارییان ببێت.

لە بابەتێکی ماڵپەڕی ئێم تی ڤیدا ئاماژە بەوەکراوە، کۆمەڵێك لە توێژەران لە زانکۆی “لیستەر”ی بەریتانیا توێژینەوەیان لەبارەی سوودەکانی گۆرانیوتن و موزیك ژەنین لە کاتی کارکردندا کردووە، چەند سوودێکی ئەم جۆرە چالاکییەیان خستووەتەڕوو:

– %٩٦ی بەشداربووەکان هەستییان بە حەوانەوە کرد پاش گۆرانیوتن و موزیك ژەنین، هەروەها لە نیشانەکانی دڵەڕاوکێ و دوودڵ و خەمۆکی ڕزگارییان بوو.

– %٨٦ی کارمەندەکان ڕزگارییان بوو لە هەستی تەنهایی لە ناو گروپی کارکردنەکەیاندا.

وایکرد هەست بە دڵخۆشیی و ئارامی زیاتر بکەن.

لێدانی دڵ و هەناسەدانیان جێگیربوو.

هەروەها زانایان دڵنیایی ئەوەیان داوە کە دەبێت خاوەنکارەکان هانی کارمەندەکانیان بدەن کە لە چالاکییە موزیکییەکان و گۆرانیوتندا بەشداری بکەن لە کاتی کارکردندا، بە مەبەستی باشتربوونی حاڵەتی دەروونییان و چالاکبوونی مێشك و جەستەیان لە کاتی کارکردندا، کە ئەمەش وادەکات بڕی قازانجی ئەو شوێنە زیاتربێت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە