
1- لەبەردەم هاوسەرەكەتدا مەچۆ بۆ تەوالێت، هەرچەند لەگەڵ هاوسەرەكەتدا نێوانتان خۆشبێت، ئەوا هەرگیز دەرگای تەوالێتەكەت بە كراوەی بەجێ مەهێڵە، تەنانەت بەردانی هەواش لە بەرامبەر مێردەكەتدا شتێكی زۆر ناشایستەیە، تۆ دەتوانیت لەبەرامبەر خوشكەكەی خۆتدا ئەمە بكەیت، بەڵام لەبەرامبەر گرنگترین پیاوی ژیانتدا نابێت بیكەیت، ئەم بارودۆخەش بەهەمان شێوە لەبەركردنی جلێكی پەڕپوتو ناشرین دەگرێتەوە لە ماڵدا، هەروەها گوێنەدان بەو مووە زیادانەی لەسەر دەموچاوت و قاچت هەیە، كارێكی نەشیاوە.
2- سەر جێگاكەت هەمووی مەكە بە بوكەڵە و ئاژەڵی بوكەڵەیی، شتێكی باشە كە ورچێك لەسەر جێگەكەتان هەبێت، بەڵام بە مەرجێك نەیكەیتە باخچەی ئاژەڵان و جێگەكەت بەو جۆرە بوكەڵانە پڕ بكەیتەوە، ئەمە جگە لەوەی هەندێك بابەتی جوانكاری ماڵ هەیە كە پێویست ناكات لە ژووری نوستندا هەبێت، بۆ زانیاریشت ئەم بوكەڵانە هیچ هۆكارێكی زیادبوونی ئارەزووی سێكسیان تێدا نییە و پیاوانیش زۆر حەزی لێناكەن.
3- هەموو كاتە بەتاڵەكانت لەبەردەم تەلەفزیۆندا بەسەر مەبە، تا لەناو دنیای خەیاڵاوی پەیوەندییە سۆزداریەكانی زنجیرە تەلەفزیۆنیەكاندا نەژیت، ئەمە جگە لەوەی كە زۆر تەماشاكردنی تەلەفزیۆن وامان لێدەكات كە زیاتر پێویستمان بە خەوبێت، نەك بە سێكس.
4- كاری سهرجێیی بۆ بەدەستخستنی شتی دیكە بەكار مەهێنە، زۆرێك لەخانمان لەكاتی پەیوەندی سێكسیدا لەگەڵ مێردەكەیان، داوای كڕینی شتیی ماڵ یاخود جلوبەرگی نوێیان لێدەكەن، چونكە ئەم كارە پەیوەندییە سۆزدارییەكانی سێكس لەناو دەبات، بەهەمان شێوەش هەڵەیەكی گەورەیە كە سێكس وەكو سزایەك یاخود پاداشتێك بۆ پیاوان بەكار بهێنیت، چونكە پیاوان لەم شتانە ماندوو دەبن و بە دوای هاوتای دیكەدا دەگەڕێن.
5- با هیچ درۆیەك لەپەیوەندییە سۆزداریەكانتاندا نەبێت، چونكە ڕەنگە ئەو هەموو هۆكارێك بگرێتە بەر تا وا لە تۆ بكات دڵخۆشبیت و ڕەزامەندبیت لە پەیوەندییە سێكسییەكە، بەڵام گەر ماندوو بوویت و هێزت نەبوو، هەستەكانت مەشارەوە و پێی مەڵێ كە تۆ كێشەت نییە، چونكە بەم فێڵ كردنە پەیوەندییە سێكسییەكان ساردوسڕ دەبن و بەرەبەرە لە یەكتری بێزار دەبن.
6- لەكاتی پڕۆسەی سێكسیدا باسی پیاوانی دیكە لەگەڵ مێردەكەتدا مەكە، چونكە پیاوان بە تایبەتی لەو كاتەدا حەز بەوەدەكەن كە ئەوان تاكە پیاوبن لە ژیان و دەروون و مێشكی تۆدا، گەر قبوڵ كردنی ئەمەش بۆ تۆ قورسە، ئەوە تۆ ژیانی هاوسەرێتی خۆت بەرەو گێژاوێكی نادیار دەبەیت، ئەی چی دەڵێیت گەر ئەو باسی ڕابردووی خۆی بۆ كردی، لێی خۆشدەبی؟
7- بۆ منداڵەكانت مێردەكەت پشتگوێ مەخە، ئێمە دەزانین كە خۆشەویستی تۆ بۆ مێردەكەت كەم نەبۆتەوە، بەڵام لە رادەبەدەر گرنگیدانت بە منداڵەكانت هەستی ئەوە لای مێردەكەت دروست دەكات كە گرنگی بۆ تۆ نەماوە، ئاگاداری ئەوە بە كە كاتێك بانگت دەكات بۆ ناو جێگە و بە ناوی ئەوەی كە پێوستە لەلای منداڵە ساواكەتەوە بیت و ئاگات لێیبێت ناچیت بەدەم داواكەیەوە، هەڵەیەكی گەورە دەكەیت لەژیانی هاوسەرێتیتدا.