گەشاوە جاف

0 تێبینییەکان 13 بینینەکان

gashaw jafکە ڕووخساری نزیک کەوتەوە
گوڵە زۆرزانەکانی
باخی
گیانم بوو نە فەرشی ڕێ ی
کە دیمانەی هەڵهات
کۆترە سپیەکانی
‌لێوار گوێسەوانەی
دڵم
لەپێشوازیدا هەڵ ئەلەرزن
وەکو
لق و پۆپی بەردەم گێژەلووکەیەکی ناوەخت
بەدەم ئازاری
دابڕانەوە جنگڵ ئەدەم
چاوم بە فرمێسکی قەتیس ماوی
‌بەرهەیوانی گۆناکانمی ئاوپرژێن کرد
چ سروەیەک هەڵی کرد ؟
تۆبڵێیت
توێشەی دووری لە پشتی بکاتەوە و
تەنیا جێگەی پشوودانی ماڵەکەی من بێت ؟؟
ئای
چ تابلۆیەکی خەیاڵی
جێژ دارە
بینینی ئەم پیاوەی
هەر جارە و
دڵی ماندووم بە کەناری ئارامی ئەسپێرێت

‌٢٠١٤ 

 

 

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە