زۆر کات لە پەیوەندی هاوسەریدا ناکۆکی شەڕ رودەدات، هەندێک لە خانمان هاوسەرەکانیان فەرامۆش دەکەن و پشت گوێیان دەخەن بەهۆی توڕەییانەوە، کە ئەمەش دەبێتە هۆی زیاتر شێواندنی پەیوەندی هاوسەرگیری، لەم کاتەدا پیاوان دەبێت بزانن چۆن مامەڵە لەگەڵ خانمەکانیان بکەن و ئەو کێشەیە چارەسەر بکەن، چونکە فەرامۆشکردن بە بکوژی خۆشەویستی دادەنرێت.
یەکەم: ئەو هۆکارە بدۆزەوە کە وایکردوە فەرامۆشت بکات، بۆ ئەوەی چارەسەری بکەیت.
دوەم: ئەو کارانە ئەنجام بدە کە هەست دەکەیت هاوسەرەکەت دڵخۆش دەکات.
سێیەم: بە گشتی خانمان ئارەزوی سوپرایز دەکەن، سوپرایزی بۆ بکە و دڵخۆشی بکە.
چوارەم: هیچ کات بە تەنیا لۆمەی هاوسەرەکەت مەکە، بەشێک لە خەتاکە بگرە ئەستۆ.
پێنجەم: تەنیا بۆ ئەوەی هاوسەرەکەت فەرامۆشت نەکات بەڵێنێک مەدە کە لە توانای تۆدا نەبێت، لەگەڵیدا راستگۆبە.
شەشەم: ئەگەر بابەتێک وایکردوە هاوسەرەکەت بەو شێوازە مامەڵەت لەگەڵ بکات، بابەتەکە مەگۆڕە تەنیا بۆ ئەوەی هاوسەرەکەت بەو شێوازە رەفتار نەکات، بەڵکو هەوڵی چارەسەرکردنی بدە.
حەوتەم: کاتی تورەبونی هاوسەرەکەت کۆنترۆڵی توڕەبونەکانت بکە و هەوڵبدە بە هێمنی رەفتار بکەیت.
هەشتەم: هەستی خۆشەویستی دەرببڕە، گرنگی پێبدە.