پرۆستات بریتیه له‌غوده‌یه‌ك له‌به‌شی خواره‌وی حه‌وزی پیاوان، له‌قۆناغه جیاوازه‌كانی ته‌مه‌نیدا دوچاری چه‌ندین نه‌خۆشی غوده‌ی پرۆستات ده‌بێت.
نه‌خۆشی پرۆستات چه‌ند نیشانیه‌كی هه‌یه له‌وانه سه‌ره‌تا به‌سوتانه‌وه‌و هه‌ڵاوسانی پرۆستات ده‌ستپێده‌كات‌و پاشان زیاتر ده‌بێت‌و ده‌بێته گرێیه‌كی خراپی پرۆستات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ماڵپه‌ڕی ئه‌خباره‌ك نێت ئاماژه‌ی به‌گرنگترین نیشانه‌كانی داوه له‌وانه:
ئاسته‌نگی له‌كاتی میزكردنداو هه‌نێكجار ژماره‌ی چه‌ندجاره‌ی میزكردنی زیاتر ده‌بێت.
گۆڕانی ڕه‌نگی میزو ده‌ركه‌وتنی رژێنی جیاواز تێیدا.
ده‌ركه‌وتنی چه‌ند قه‌تره‌یك خوێن له‌كاتی میزكرندا.
پرۆستات دوچاری چه‌ندین نه‌خۆشی ده‌بێته‌وه له‌وانه هه‌وكردنی پرۆستات، ئه‌و نه‌خۆشیه له‌ته‌مه‌نی 25 تا 45 ساڵی توشی پیاوان ده‌بێت به‌ڵام هه‌ڵاوسانی پرۆستات زیاتر له‌ته‌مه‌نی 55 تا 60 ساڵیدا ده‌رده‌كه‌وێت‌و دوای چه‌ند ساڵێك مه‌ترسی توشبونی به‌شێرپه‌نجه‌ی زیاد ده‌كات.
رێگای خۆپارستن
گرنگترین ڕێگای خۆپارستن بریتیه له‌ئاشكراكردنی پیپَشوه‌ختی ئه‌و نه‌خۆشیه ئه‌وه‌ش له‌رێگه‌ی پشكنینه‌وه ده‌بێت‌و یان ئه‌گه‌ری ده‌ركه‌وتنی هه‌ر جۆره نیشانیه‌كه‌وه ده‌بێت. بۆیه گرنگه پیاوان له‌دوای ته‌مه‌نی 40 ساڵیه‌وه پشكنین بۆ ئه‌و جۆره نه‌خۆشیه بكه‌ن به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر له‌خێزانه‌كه‌یاندا كه‌سێك له‌و نه‌خۆشیه‌ی هه‌بوبێت.