باسكال مه‌شعه‌لانی، خانمه گۆرانیبێژی لوبنانی ئاماده‌یه بچێته‌بواری نواندنه‌وه ئه‌گه‌ر ئۆفه‌رێكی گونجاوی پێشكه‌ش بكرێت.
له چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌تدا، باسكال مه‌شعه‌لانی رایگه‌یاند كه له ماوه‌ی رابردوودا، ژماره‌یه‌ك ئۆفه‌ری تایبه‌ت به نواندنی له فیلم و داراماكان ره‌تكردووه‌ته‌وه، دان به‌وه‌شدا ده‌نێت كه یه‌كه‌م گۆرانیبێژ بووه داوای نواندنی لێ كرابێت.
هۆكاری ره‌تكردنه‌وه‌كه‌شی ئه‌وه بووه كه نه‌یویستووه له نواندندا ته‌نها پشت به جوانییه‌كه‌ی ببه‌سترێ و له‌به‌ر ئه‌و خاسیه‌ته ئۆفه‌ری پێشكه‌ش بكرێت، به‌ڵام ته‌ئكیدی كرده‌وه كه ئێستا له هه‌موو كات زیاتر ئاماده‌یه بچێته بواری نواندنه‌وه.
دوای چه‌ند ساڵێك دابڕان، باسكال به‌نیازه به ئه‌لبومێكی گۆرانی به زاراوه‌ی خلیجی بێته‌وه مه‌یدانی هونه‌ر و تیایدا پێنچ گۆرانی به‌و زاراوه‌یه بڵێت.