خانمان هەمیشە بە سەرنجن و ورد دەبنەوە، كاتێك پیاوێك دەبینن، پێش ئەوەی تەنانەت ئەو پیاوە یەك وشەش بڵێت یان خۆی بناسێنێت، خانمان سەرنجی ئەم شتانە دەدەن.
1. زەردەخەنەكەی
لەگەڵ ئەوەی پیاوان بە گشتی روخساریان جددی دەردەكەوێت و كەمتر زەردەخەنە لەسەر روخساریانە، بەڵام خانمان سەرنجی ئەم خاڵە دەدەن، زیاتر هەست بە ئاسودەیی دەكەن لە نزیكی ئەو پیاوانەی زەردەخەنەیان لەسەر روخسارە.
2. زمانی جەستە و رۆیشتنی
زۆركات ئەوەی لای خانمان جێی سەرنجە، سیكس پاك یان باڵا و ریش نییە، بەڵكو شێوازی رۆیشتن و زمانی جەستەیەتی.
3. بۆن
هەستی بۆن لای خانمان زۆر بەهێزە، دەكرێت بەلای خانمێك تێپەڕیت و بە بۆنەكەت سەرنجی رابكێشیت بێ ئەوەی خۆت هەستی پێبكەیت.
4. پێڵاو
خانمان لایان گرنگ نییە پێڵاوەكەت نرخی 50 دۆلار بێت یان 500 دۆلار، ئەوەی سەرنجیی دەدەن خاوێنیی پێڵاوەكەیە.
5. متمانەبەخۆبون
هەندێك لە پیاوان پێیان وایە متمانەبەخۆبون ئەوەیە كە بەردەوام لەسەر بابەتەكان بدوێت، بەڵام لای خانمان متمانەبەخۆبون ئەوەیە كە خۆی دەرنەخات، بەڵام هێندە متمانەبەخۆی بێت بدرەوشێتەوە.
6. پاكوخاوێنی و سەر و ریش چاككردن
پێویست نییە روخسارێكی قۆزت هەبێت تا خانمان سەرنجی بدەن، ئەوەندە بەسەر كە سەر و ریشت چاككرابێت و پاكوخاوێن بیت، گرنگییت بە خۆت دابنێت.
7. وزە
ناتوانیت بە وشە باسی وزەی كەسەكە بكەیت، بەڵام دەتوانیت هەستی پێبكەیت، خانمان لەم بابەتەدا هەستیار و وردن، پیاوێك دەكرێت زۆر قۆز بێت، بەڵام هێشتا وزەكەی وا لە خانمێك بكات هەست بە نائاسودەیی بكات، دەكرێت خانمێك لەبیری بكات چیت پێوتوە، بەس هەرگیز لەبیری ناكات كە واتلێكردوە چۆن هەست بكات.