لاپەڕەی سەرەکی هەمەڕەنگهەواڵی هەمەڕەنگ چەند خویەکی رۆژانە دەبێتە هۆی پاراستنی بینایی چاوەکان

چەند خویەکی رۆژانە دەبێتە هۆی پاراستنی بینایی چاوەکان

0 تێبینییەکان 50 بینینەکان

رۆژانە بەشێکی زۆر لەو چالاکیانەی ئەنجامی دەدەیت کاریگەری لەسەر بینایی چاوەکان هەیە، ماڵپەری The Healthy چەند رێنماییەکی بڵاوکردوەتەوە ئەگەر بیکەیت بە خوی رۆژانەی خۆت کاریگەری ئەرێنی لەسەر بینایی چاوەکانت دەبێت و دەیپارێزێت.

یەکەم: بەکارهێنانی مۆبایل، لاپتۆپ، ئامێرە تەکنەلۆژیەکان کەم بکەرەوە، دورلە چاوەکانت بیگرە، روناکیەکەی کەم بکەرەوە.

دوەم: چاویلکەی تایبەت بە هەتاو لەچاوبکە، تەنانەت ئەگەر کەشوهەوا هەوربو.

سێیەم: وریای عەدەسەی چاو بە، پێوەی مەخەوە، بیپارێزە، عەدەسەی کەسانی دیکە بەکارمەهێنە.

چوارەم: لە جگەرەکێشان و خواردنەوەی ماددە کحولیەکان دوربکەوەرەوە.

پێنجەم: پێش نوستن ماکیاژەکەی چاوت لێبکەرەوە، کەرەستەکانی ماکیاژ لەگەڵ کەسانی دیکە هاوبەشی پێمەکە.

شەشەم: دژەخۆر بۆ دەوروبەری چاوەکانت بەکاربهێنە.

حەوتەم: گرنگی بە خواردنی ماسی، گێزەر، سپێناغ، بدە.

هەشتەم: رۆژانە بڕی پێویست بخەوە.

نۆیەم: چاوەکانت زو زو بتروکێنە، هەروەها چاوت هەڵمەگلۆفێنە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە