له‌هه‌مو شار‌و شارۆچکه‌کانی کوردستان ژماره‌یه‌کی زۆرکافتریا کراونه‌ته‌وه‌و گه‌نجانیش به‌تامه‌زرۆییه‌وه زۆرینه‌ی کاته‌کانی خۆیان، به‌تایبه‌تی شه‌وان، له‌وێدا به‌سه‌رده‌به‌ن وه‌ک شوێنێک بۆ پێکگه‌یشتنیان له‌گه‌ڵ هاوڕێکانیان‌و کات به‌سه‌ربردن.
ئیبراهیم ئازاد گه‌نجێک ته‌مه‌ن 21 ساڵه‌و خوێندکاری زانکۆیه، ئه‌و یه‌کێکه له‌و گه‌نجانه‌ی به‌رده‌وام سه‌ردانی کافتریاکان ده‌کات، له‌باره‌ی هۆکاره‌که‌یه‌وه ده‌ڵێت “چونی گه‌نجان بۆ کافتریا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و بارودۆخه ده‌رونیه‌ی که گه‌نجانی ئێمه تێیکه‌وتون‌و ده‌یانه‌وێت له‌رێگه‌ی کافتریاکان‌و کێشانی نێرگه‌له‌و چه‌ند شتێکی تری لاوه‌کی خۆیان به‌دووربگرن له‌کێشه‌کان”.
به‌شی زۆری ئه‌و گه‌نجانه‌ی سه‌ردانی کافتریاکان ده‌که‌ن خۆیان سه‌رقاڵ ده‌که‌ن به‌کێشانی نێرگه‌له‌و یاریی دۆمینه‌و یارییه‌کانی دیکه‌وه. به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ندێک له‌و گه‌نجانه له‌بێکارییدا ڕوده‌که‌نه ئه‌و کافتریایانه، زۆر جار کێشه‌ی مادییان بۆ دروست ده‌بێت.
ڕه‌هێڵ هه‌ڤاڵ (24 ساڵ) یه‌کێکی دیکه‌یه له‌و گه‌نجانه‌ی سه‌ردانی کافتریا ده‌کات، به‌ڵام ئه‌و پێیوانیه که ته‌نها بۆ کات به‌سه‌ربردن بێت، “ئه‌و گه‌نجانه‌ی به‌رده‌وام دێنه کافتریاکان ڕوبه‌ڕوی ڕه‌خنه‌و توانج ده‌بنه‌وه، به‌داخه‌وه له‌کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه کافتریاکان شوێنێکی باش نین، به‌ڵام هه‌مویان به‌و شێوه‌یه نین، به‌ڵکو کۆمه‌ڵێک له‌کافتریاکان کاتی تایبه‌تیان ته‌رخانکردوه بۆ چالاکیی جۆراوجۆر، بۆ نمونه کۆڕی شیعریی‌و شه‌وه‌ئاهه‌نگ له‌گه‌ڵ گروپی مۆسیقا‌و بانگهێشتکردنی هونه‌رمه‌ندانی تازه‌پێگه‌یشتو، ئه‌وه‌ش ده‌چێته چالاکیی ڕۆشنبیریی‌و کردنه‌وه‌ی ده‌رفه‌ت بۆ گه‌نجه به‌هره‌مه‌نده‌کان”.
به‌بڕوای ده‌رونناس به‌شدار مه‌لا ڕه‌سوڵ په‌نابردنی گه‌نجان چه‌ند هۆکارێکی سه‌ره‌کیی هه‌یه، ئه‌و پێیوایه “باری ده‌رونیی هۆکارێکی سه‌ره‌کییه بۆدروستبونی هه‌مو ئه‌و کێشه‌و گیروگرفتانه‌ی که هه‌رتاکێکی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه له‌ژیانی ڕۆژانه‌یدا ڕوبه‌ڕویان ده‌بێته‌وه‌و دوچاری کۆمه‌ڵێک له‌م حاڵه‌ته ده‌رونیانه ده‌بێته‌وه بۆ نمونه خه‌مۆکیی، دڵه‌ڕاوکێ، بێهیوابون له‌ژیان‌و هه‌ستکردن به‌لاوازیی‌و به‌که‌م سه‌یرکردنی خۆی.. هتد”. هه‌روه‌ها “ناڕۆشنبیریی تاک‌و بێپلانیی حکومه‌ت له‌به‌هاناوه‌چونی داخوازیه‌کانی تاک‌و دابین نه‌کردنی پێداویستیه‌کانیان‌و نه‌بونی هه‌لیکارو بێپلانیی له‌سیسته‌می دامه‌زراندن، هه‌مو ئه‌وانه تاک په‌لکێش ده‌که‌ن بۆ په‌نابردنه به‌ر هه‌مو ئه‌و شته لاوه‌کیانه‌ی وه‌ک کافتریا که گه‌نجان به‌ڕێگاچاره‌یان ده‌زانن بۆ کۆتاییهێنان به‌هه‌مو ئه‌و کێشه‌و گیروگرفتانه‌ی که هه‌یه‌تی”.
ئه‌و ده‌رونناسه پێشیوایه که هه‌ڵبژاردنی هاوڕێ له‌ژیاندا ڕۆڵی به‌رچاوی هه‌یه له‌سه‌ر شێواز‌و بنیاتنانی که‌سایه‌تیی، بۆیه پێویسته دایکان‌و باوکان زۆر به‌وریاییه‌وه چاودێریی منداڵه‌کانیان بکه‌ن له‌هه‌ڵبژاردنی هاوڕێی باش‌و دور له‌هه‌ر کار‌و پیشه‌یه‌ک که کۆمه‌ڵگا ڕه‌تیده‌کاته‌وه‌و له‌داهاتودا کاریگه‌ریی ده‌بێت له‌سه‌ر که‌سایه‌تیمان.
ئا: په‌رێز ناسڕ