پێش خەون كاتێكی بەنرخە، دەرفەتێكە بۆئەوەی یامەتی منداڵەكەت بدەیت خەوێكی ئارام و قوڵی هەبێت، هەروەها دەتوانیت وەكو هەلێك بیبینیت بۆئەوەی پەیوەندی تۆ و منداڵەكەت بەهێز بێت، هەربۆیە سود لەم كاتە ببینە و لەم سێ هەڵەیە وربكەوەرەوە.
1. سزادانی منداڵەكەت و راسكردنەوەی رەفتارەكانی
پێش نوستن منداڵەكەت رەنگە هەست بە ماندوێتی بكات، دەكرێت هەندێك رەفتاری هەڵە ئەنجامبدات، لەگەڵ ئەوەشدا پێش نوستن كاتی ئەوە نییە رەفتارەكانی بۆ راست بكەیتەوە یان سزای بدەیت، پێویستە بە ئارامی بمێنیتەوە و هەستەكانت كۆنترۆڵ بكەیت تا رۆژی دواتر، كاتی خەوتن تەنها سەرنجت لەسەر ئەوەبێت منداڵەكەت بە ئارامی بخەوێت.
2. نیشاندانی هەستی نەرێنی
رەنگە پێش نوستن لەبەر هیلاكەتی كەمێك توڕە و نیگەران بیت، بەتایبەتی كاتێك دەبینیت منداڵەكەت نایەوێت بخەوێت، داواكاری هەیە، یان بەردەوام داوای چیرۆكی دیكە دەكات، بەڵام دەبێت خۆت كۆنترۆڵ بكەیت و هەستە نەرێنییەكانت نیشان نەدەیت، دڵنیابەرەوە لەوەی وزەی ئەرێنی لە تۆوە وەربگرێت، بۆئەوەی رۆژی دواتر بە دڵخۆشییەوە بە ئاگا بێتەوە.
3. شاردنەوەی هەستە ئەرێنییەكان
گرنگە پێش نوستن خۆشەویستی نیشانی منداڵەكەت بدەیت، لەباوەشی بكەیت، ماچی بكەیت و بە ڕویدا پێبكەنیت و پێی بڵێیت كە چەند شانازی پێوە دەكە یت، ئەم هەستە ئەرێنیانە مەشارەوە، بۆئەوەی منداڵەكەت بە وزەیەكی ئەرێنی و متمانەبەخۆبونەوە لەخەو هەستێت.