
پسپۆڕانى دەروونى و پەیوەندیەکان لەوبارەیەوە دەڵێن زۆر کارکردن و پشوو وەرنەگرتن بۆماوەیەکى درێژ کاریگەرى لەسەر ژیانى هاوسەرى و سۆزدارى دەبێت، بەشێوەیەک شکستهێنان یان سەرکەوتنى ژیانى هاوسەرگیرى پەیوەندى بەهێزى بە نەمانى کاتى پشوو یان زۆربوونى ئەو کاتەوە هەیە. بەپێى ئەو لێکۆڵینەوەیە کە لە ئەمریکا ئەنجامدراوە، لە %٤٣ ى فەرمانبەران لەماوەى ساڵێکدا هیچ رۆژێکى پشووى زیادەیان وەرنەگرتووە، دەریش کەوتووە بەوهۆیەوە کاریگەرى خراپ لەسەر تەندروستى و دڵخۆشى و بەرهەمهێنان و کارى ئەو کەسانە دروستبووە.
هەر بەپێى ئەو لێکۆڵینەوەیە %٣٦ ى ناکۆکییە هاوسەرگیری و سۆزدارییەکان بەهۆى نەبوونى کاتى پێویست بووە تا ئەو کەسانە لەگەڵ یەکتر بەسەرى ببەن و گفتوگۆ پێکەوە بکەن و لە یەکتر تێبگەن.
ئەو کەسانە لەجیاتى مۆڵەت وەرگرتن دەسکەوتى ماددییان وەرگرتووە، بەوهۆیەشەوە کاتیان نەبووە لەگەڵ هاوسەر و منداڵەکانیان بن.