به‌پێی ئه‌فسانه‌ی سومه‌رییه‌كان، له‌سه‌رده‌مێكی زوودا بوونه‌وه‌ره ئاسمانییه‌كان بۆ ده‌سكه‌وتنی زێر له‌خاكی دوو رووباره‌كه دابه‌زیوون و تێكه‌ڵ به‌دانیشتوانی گۆی زه‌وی بوون و ته‌نانه‌ت په‌ره‌یان به‌جۆرێك له‌مرۆڤیشداوه تا تاقه‌ت و توانای ئه‌و كاره‌یان هه‌بێت كه پێویستییانه‌و له‌ده‌قه سومه‌رییه‌كانیش كه دۆزراونه‌ته‌وه‌و له‌لایه‌ن زانا رۆژئاواییه‌كانه‌وه لێكدانه‌وه‌و وه‌رگێرانی بۆ كراوه به “ئانوناكی” هاتووه. هه‌ر به‌پێی ئه‌و بیردۆزه ئه‌و ئانوناكییانه توانییوویانه شارستانییه‌ت و ته‌كنه‌لۆژیا و زانیاری ئه‌و سه‌رده‌مه سه‌ر سورهێنه‌رانه پێشبخه‌ن. دوای هه‌زاران ساڵ ووڵاتی دوو رووباره‌كه، نزیكه هه‌ردوو رووبه‌ره‌كه ئه‌بنه هه‌ڵم و ووشك بن، به‌تایبه‌تیش موسڵ دڵی سومه‌رییه‌كان له‌هه‌مووكات زیاتر پێویستییان به‌كه‌شتی ئاسمانی ئانوناكییه‌كانه تا له‌و وێرانه‌یه رووخاوییه رزگارییان بكات!
ئه‌گه‌ر هاتنه‌وه‌ی بوونه‌وه‌ری ئاسمانی ئانوناكییه‌كان جگه له‌خه‌یاڵێك زیاتر نه‌به‌خشێت، ئه‌وا ده‌كرێت سه‌ركرده‌و حكومه‌تێكی ئاینده‌ی عیراق بتوانن ببنه ئه‌و ئانوناكییه‌ی كه موسڵ پێویستی پێیه‌تی! به‌تایبه‌تی شاری موصڵ كه بووه قوربانی شه‌ر دژ به‌داعش و رزگاركردنه‌وه‌ی شاره‌كه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێ تێرامانه هه‌ر داگیركارییه‌كانی داعش نه‌بوون بوونه هۆی كه‌وتن و رووخانی شاره‌كه به‌ڵكو نیوه‌ی په‌یوه‌ندی به‌حوكمرانی خراپ و نادادپه‌روه‌رییه‌وه هه‌بوو. ئه‌گه‌ر بگه‌رێینه‌وه بۆ مێژووی به‌ر له‌داعش و له سێكته‌ری ئابووریدا عه‌قارات وه‌ك نموونه وه‌رگرین ئه‌وا دوای 2003 زۆربه‌ی زیاده‌رۆیی و فراوانبوونی گه‌ره‌كنشینه‌كانی موصل به‌هۆی سنوورداری و ئه‌پده‌یت و نوێنه‌كردنه‌وه‌ی ماسته‌ر پلانی ساڵی 1973 كه بۆ شاره‌كه دانرابوو بۆ ئه‌وسا هه‌م كۆن و هه‌میش سنووردابوو ئه‌مه‌ش وایكرد له‌نێوانی ساڵانی 2003 بۆ 2013 ئه‌وا 32 هه‌زار حاڵه‌تی پێشه‌ڵكاری سه‌رزه‌وی حكومی و كشتوكاڵی تۆماربكرێت ئه‌مه‌ش به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می ئیداریی و به‌رزی نرخی عقارات و نه‌بوونی ماسته‌رپلانێكی گشتگیر‌و سه‌رده‌مییانه بۆ ئه‌و پارێزگا گه‌وره‌یه‌و ئه‌مه‌ش وایكرد كه خه‌ڵكی پارێزگاكه كه زۆربه‌ی هه‌ر زۆری به‌سووننی داده‌نران وه‌ك زوڵم لێكراوێك و غه‌درلێكراوێك ته‌ماشای خۆیان بكه‌ن و ببنه هۆكارێكیش بۆ رێخۆشكردن بۆ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی توندوتیژی چونكه هاوكێشه‌ی ئه‌و رێژه زۆره له‌زیاده‌رۆییه‌وه واتا نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كییه‌كان و دابه‌زینی شێوه‌و جۆری ژیانیان، ئه‌مه نموونه‌یه‌ك له‌خراپ ئیداره‌دانی شار‌و دوورینه‌وه‌ی لێكه‌وتی خراپ.
ئه‌گه‌ر له‌رووی گشتی حوكمرانیشه‌وه له‌و ماوه‌یه‌دا خوێندنه‌وه‌ی بۆ ئیداره‌ی دوای 2003 بكه‌ین ده‌بینین له 2017 (14 ساڵ دوای ئه‌و مێژووه) ده‌زگای شه‌فافییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی عیراقی له ریزبه‌ندی 169 وڵات (له‌كۆی 180 وڵات) له‌رووی هه‌بوونی به‌رزترین رێژه‌ی گه‌نده‌ڵییه‌وه دانا، ئه‌مه‌ش واتا نادادپه‌روه‌رییه‌كان به‌رامبه‌ر خه‌ڵك و پارێزگای موسڵ فراوانتر و گشتگیرتر بووه و هاووڵاتییان ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان بۆ نه‌ره‌خسێندراوه تا حكومرانێكی دادپه‌روه‌رییان هه‌بێت و بۆیه له‌ساڵی 2014 زۆر به‌سانایی پارێزگاكه‌ی ده‌كه‌وێته ده‌ست داعش و دانیشتوانه‌كه‌ی به‌ئاره‌زوو بێت یا بێ ئاره‌زوو له‌توندو تیژییه‌وه ده‌گلێن و به‌شێكی زۆریش ئاواره و بێ‌ماڵ ده‌بن!
دوای 3 ساڵ پرۆسه‌ی رزگاركردنه‌وه‌ی موسڵ ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌و دوای داعش 2.7 ملیۆن ئاواره‌ی ناوخۆیی عیراقی گه‌رانه‌وه سه‌ر زێدی خۆیان و به‌ڵام هێشتا زیاتر له 3 ملیۆن له‌و ئاواره ناوخۆییانه له‌كامپ و خێمه‌كان ماون و ناتوانن بگه‌رێنه‌وه. موسڵ له‌هه‌موو شاره‌كانی دیكه‌ی وێرانتره و كاتی خۆی جێی ژیانی 2 ملیۆن كه‌س بووه ئه‌و شاره له‌ئێستادا 40 هه‌زار خانووی پێویستی به‌چاككردنه‌وه هه‌یه‌و 600 هه‌زار كه‌سیش ناتوانن بگه‌رێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵییانه. بۆ چاككردنه‌وه‌و دروستكردنه‌وه‌ی ئه‌و خانوونه‌ش تێچوونه‌كه‌ی به 17 ملیار دۆلار مه‌زنده كراوه. پارێزگای موسڵ 42 ملیار دۆلاری پێویسته بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی. هه‌روه‌ها 90% رۆژئاوای موصڵ وێران بووه، 62 مه‌كته‌ب به‌ته‌واوه‌تی رووخاوه‌و 207 پێویستی به‌نۆژه‌نكردنه‌وه هه‌یه. 8 تا 10 ملیۆن تۆن پاشماوه‌ی بیناو شه‌رو وێرانكاری به‌جێماوه (به‌پێی داتاكانی ئه‌نجومه‌نی په‌نابه‌رانی نه‌رویژی)، به‌درێژایی هه‌ر ئه‌كرێك مه‌زنده‌ی 3000 تۆن پاشماوه‌ی ئاسن و رۆكێتی ته‌قیو و نه‌ته‌قیو ده‌كرێت. به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئه‌سوشه‌یته‌د پرێس زیاتر له 9 هه‌زار مه‌ده‌نی له‌كاتی رزگاركردنی موصڵ له‌ژێر چنگی داعش گیانیان له‌ده‌ستداوه. به‌پێی داتای شاره‌وانی شاره‌كه 70% بینایه‌ی شاره‌كه یان رووخاوه به‌ته‌واوتی یاخود پێویستی به‌نۆژه‌نكردنه‌وه‌یه و هه‌ر به‌پێی داتای هابیتاتی یوئێن: 8300 خانوو به‌ته‌واوتی وێرانكراو تۆماركراون له 5 پردی سه‌ره‌كی هاتووچۆ كه رووخاون ئێستا 3 ده‌ست به‌نۆژه‌نكردنه‌وه كراوه.
ئه‌و ژماره زه‌به‌لاحانه‌ی كه به دۆلار هه‌ژماركراون و قه‌باره‌ی زیانه‌كان دیاری ده‌كات ئه‌و ژمارانه كاره‌ساتێكی سروشتی زه‌مینه له‌رزه نین به پله‌ی هه‌ر به‌رزی رێخته‌ر به‌ڵكو ئه‌وه ده‌رئه‌نجامی بیركردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵات و حكومه‌تانه‌ی عیراقه كه‌ویستوویانه له‌عیراقی نوێ‌دا چاره‌سه‌ری بیری توند به‌بیری توندر بكه‌ن و تاریكی به تاریكی بره‌وێننه‌وه ده‌بینین ده‌رئه‌نجامی شه‌ری 3 ساڵه‌ی داعش له‌عیراق، بنیاتنانه‌وه‌ی ناوچه‌كان به‌تایبه‌تی باكوور‌و رۆژئاوای زیاتر له 100 ملیاردۆلاری پێویسته. جگه له‌وه‌ش 4 ملیۆن منداڵی عیراقی پێویستی به یارمه‌تی هه‌یه و له‌و رێژه‌یه‌ش 3 ملیۆن منداڵ بێبه‌شبوونه له‌خوێندنی به‌رده‌وام (به‌پێی داتاكانی یونیسێف له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و ئه‌فریقیا)، هه‌روه‌ها 600 هه‌زار خوێندكاری ئاواره‌ش ساڵی خوێندنیان به‌ته‌واوتی له‌ده‌ستداوه.
نادادپه‌روه‌ری و حوكمرانی خراپ
بۆ تێگه‌یشتن له‌قه‌باره‌ی نادادپه‌روه‌ری و حوكمرانی خراپ، ئه‌وا پێویسته ته‌نها چاوێك به‌و هاوكاری و بودجانه بخشێنین كه له له‌لایه‌ن ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه پێشكه‌شی عیراق كراون و ئه‌وه‌ی بۆ عیراق نێردراوه ئه‌گه‌ر حكومرانێكی باش و دادپه‌روه‌ری هه‌بووایه دوو عیراقی مۆدێرن و پێشكه‌وتووی لێدروستده‌كرا.
بۆ نموونه؛ له‌ساڵی 2014 ه‌وه ئه‌مریكا 265 ملیۆن دۆلاری بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی عیراق خه‌رج كردووه له‌چوارچێوه‌ی هاوكاره مرۆییه‌كان كه 1.7 ملیار دۆلار بوو،هه‌روه‌ها خه‌رجییه‌كانی ئه‌مریكا له‌شه‌ری دژ به داعش دا 14.3 ملیار دۆلار ده‌خه‌ملێندرێت، هه‌روه‌ها دوای 2003، ئه‌مریكا له‌ماوه‌ی 9 ساڵدا به‌ته‌نها 60 ملیار دۆلاری بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی عیراق خه‌رجكردووه(كه ده‌كاته 15 ملیۆن دۆلاری رۆژانه) به‌هۆی حكومرانی خراپ و نادادپه‌روه‌رییه‌وه بووه كه هیچی لێ شین نه‌بووه و ئه‌وه‌ی كه به‌ئاشكرا دیاربووه لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه كه له‌وبره 8 ملیار دۆلار به‌هۆی خراپی ئیداریی و گه‌نده‌ڵییه‌وه هه‌ر شوێنه‌واری دیار نه‌بوو!
هه‌روه‌ك دۆناڵد ترامپ له‌تویتێكدا وتی: ئه‌مریكا 7 تریلیۆن دۆلاری له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست خه‌رجكردووه له‌شتی بێبنه‌ماو پوچ كاتی ئه‌وه هاتووه له‌خۆمان خه‌رج بكه‌ین! هه‌مان قسه‌ش بۆ عیراقییه‌كان راسته‌و سیاسییه‌كان نه‌یانهێشت عیراقییه‌كانیش سوودمه‌ند بن و هاووڵاتی ئه‌مریكی و عیراق پێكه‌وه داهاته‌كه‌یان دۆراند (ئه‌و بره‌و رێژه‌یه‌ی په‌یوه‌ندی به‌عیراقه‌وه هه‌یه). هه‌روه‌ها ئه‌مریكا 25 ملیار دۆلاری بۆ سوپای عیراق خه‌رجكردووه! جگه له‌و هاوكارییانه داهاتی عیراق له‌و ماوه‌یه‌دا زیاتر له 700 ملیار دۆلار بووه‌و هه‌مووی به‌هه‌ده‌ردراوه‌و نه‌توانراوه خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانیش پێدابین بكرێت. ئه‌گه‌ر سێكته‌ری نه‌وت وه‌ك ژێرخانێكی سه‌ره‌كی ئابووری وه‌ربگرین ئه‌واعیراق له‌ژێرخانی ئابووریش هیچ پێشكه‌وتنێكی به‌خۆوه نه‌بینیوه‌و چاككردنه‌وه‌و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی سیستم و كێڵگه نه‌وتییه‌كانی 7 ملیاردۆلاری پێویسته! ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه بۆ ئه‌وه باسكرا كه ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستا موصڵ پێوه‌ی ده‌ناڵێنێت و به‌شێكی زۆر له‌هاتنی داعش و كۆنترۆڵ كردنی ناوچه‌كان په‌یوه‌ندی به‌و خراپ حوكمرانی و ئیداری و نادادپه‌روه‌رییه وه هه‌یه به‌رله‌وه‌ی په‌یوندی به‌جوگرافیای سیاسی و موئامه‌ره‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه هه‌بێت!
نادادپه‌روه‌رییه‌كان به‌رامبه‌ر موسڵ به‌رده‌وامن!
ئه‌مساڵیش كامپه‌ینی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی عیراق كرا‌و به‌خشینه‌كان زۆر كه‌متر بوون له‌چاوه‌روانییه‌كان و ته‌نها 392 ملیۆن دۆلار كۆكرایه‌وه.. ئه‌مریكا پشكی شێری به‌ركه‌وت به‌به‌خشینی 115 ملیۆن و ئه‌ڵمانیا دووه‌م گه‌وره به‌خشه‌ر به 64 ملیۆن و ئیمارات و كوێت-یش به‌شداربوون به‌ڵام وڵاتانی دیكه‌ی كه‌نداو به‌شدار نه‌بوون! له 400 ملیۆن دۆلاری سندوقی ئاوده‌انكردنه‌وه‌ی ناوچه وێرانكراوه‌كان ته‌نها 120 ملیۆن دۆلاری بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی موصڵ دانراوه
به‌ڵام سه‌رۆكی شاره‌وانی موسل ئه‌وه‌ی خستۆته‌روو كه له 2017 ته‌نها 252 هه‌زار دۆلارییان وه‌رگرتووه! به‌پێی قسه‌كانی سه‌رۆك شاره‌وانی موسڵ بۆ رۆیته‌رز شاری موسڵ ته‌نها بۆ به‌رێكردنی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانی پێویستی به 75 ملیۆن دۆلار هه‌یه و كه‌چی له‌ناوه‌راستی 2018 هیچ بره پاره‌یه‌ك بۆ ئیداره‌ی شاره‌كه كه شایانی بێت ته‌رخان نه‌كراوه! سه‌رۆكی شاره‌وانی ده‌ڵێت له‌ئێستادا كه 1500 كارمه‌ندی هه‌یه له‌كاتێكدا 10000 كارمه‌ندی پێویسته و هه‌روه‌ها له 970 ئامێر (به 350 ملیۆن دۆلار مه‌زنده ده‌كرا) ته‌نها دوو بلدۆزه‌ری بچووك ماوه‌ته‌وه‌و له‌ئێستادا شاره‌وانی 7 ملیۆن دۆلاری كرێی كرێكار‌و ئامێره‌كان قه‌رزاره.
گێرانه‌وه‌ی شاری یاری و خه‌نده بۆ نه‌ینه‌وا
به‌پێی عیراق له‌مانگی ته‌مموزی ئه‌مساڵ 2018ـ ئه‌وا 109.84 ملیۆن به‌رمیلی (3.54 به‌رمیلی رۆژانه) كه داهاته‌كه‌ی ئه‌و مانگه 7.59$ ملیار بووه (70 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه زیاتر هه‌نارده‌كراوه له‌چاو مانگی حوزه‌یران)، جه‌نگیش كۆتایی هاتووه و وڵات ده‌رگایه‌ك و ئومێدێكی سه‌قامگیری به‌رووداكراوه‌ته‌وه. بۆیه ئه‌گه‌ر عیراق بیه‌وێت وڵات ببوژێنێته‌وه‌و 2.5 ملیۆن گه‌نجی بێكار (به‌پێی داتاكانی بانكی نێوده‌وڵه‌تی) به‌گه‌ربخاته‌وه؛ ئه‌وا ده‌بێت ببێته ئه‌و “ئانوناكی”یه‌ی دوور له‌سۆزی مه‌زهه‌بگه‌ری شیعی و سووننی وه‌ك فریاد ره‌سێك خزمه‌ت به دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی دووه‌م گه‌وره‌ترین پارێزگای عیراق ده‌ستپێبكات چونكه سه‌ركه‌وتنی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی موسڵ و نه‌هێشتنی نادادپه‌روه‌رییه‌كان و رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ته‌نها كلیلی سه‌ركه‌وتن نابێت بۆ موسڵییه‌كان به‌ڵكو ده‌بێته كلیلێك بۆ هه‌موو عیراقییه‌كان!