جینۆسایدی كوردانی ئێزیدی لەلایەن داعش، چەندین رەهەندی جیاجیا لەخۆ دەگرێت، رەنگە سوكایەتی و ئەشكەنجەی ژنان‌و كچانی ئێزیدی گەورەترینی ئەو كارەساتە بێت كە لەلایەن تیرۆریستانی داعش بەسەر كوردانی ئێزیدی جێبەجێكرا.
چیرۆكی ژنێكی ئێزدی كە هەموو كەسێك دەهەژێنێ، ئەو ژنە به سكپڕیی و سێ منداڵی ساواوه ده‌ستی داعش ده‌كه‌وێت، باسی ئه‌و چه‌رمه‌سه‌رییانه ده‌كات كه‌به‌ده‌ست داعشه‌وه بینیویانه.
ئه‌و ژنه كه‌ناوی (سوهام)ه، باس له‌وه‌ده‌كات له‌میانی داگیركردنی شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری، ئه‌و كه سكی پڕ بووه، له‌گه‌ڵ سێ مناڵی رفێنراو كراوه به كۆیله‌ی سێكسی و كڕین و فرۆشتنی پێوه كراوه.
بەپێی راپۆرتێكی رادیۆی ده‌نگ كە ماڵپەڕی دوارۆژ بڵاویكردوەتەوە، “چیرۆكێكی یه‌كجار تراژیدییه، مرۆژ سه‌ری سوڕده‌مێنێت چۆن هەندێك كەس ده‌توانێت ئه‌وه‌نده دڕنده‌و بێبه‌زه‌یی بێت”.
بەگوێرەی ئەو راپۆرتە، ئەو ژنە ئێزدییە كه به سكپڕیی ده‌كه‌وێته ده‌ستی داعش، پاش ئازار و نه‌هامه‌تییه‌كی زۆر، به پاره ئازاد ده‌كرێت.
گوڵباخ حەسەن نووسەری راپۆرتەكە دەڵێت “چیرۆكی ئه‌م ژنه چپرۆكێكی زۆر تراژیدیی و ناخ هه‌ژێنه، به‌شێوه‌یه‌ك كه به بیستنی تاس ده‌مانگرێت و سڕ ده‌بین، من بۆخۆم كه دیداره‌كه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌م ژنه‌دا ئه‌نجامداوه، هه‌موجار بیرم ده‌كه‌وێته‌وه و ئازارم ده‌دات”.
سوهام به ته‌مه‌نی 22 ساڵیه‌وه، خاوه‌نی 4 مناڵه، یه‌كێك له مناڵه‌كانی له‌و كاته‌ی لای داعش بوه له‌دایكبوه. مناڵه‌كانی ته‌مه‌نیان له‌نێوان 7 بۆ 3 ساڵی دان و هه‌مویان ساوابون. له‌ماوه‌ی بونی له‌لای داعش، چوار جار فرۆشراوهتهوهو كڕین وفرۆشتنی پێوه‌كراوه‌و دواتر له‌به‌رامبه‌ر 6 هه‌زار دۆلار رزگار كراوه. پاش ئازادكردنیشی، بۆ چاره‌سه‌ر براوه‌ته ئه‌ڵمانیاو نزیكه‌ی ساڵ و نیوێكه له‌و وڵاته‌یه، ئێستا بۆ سه‌ردانی هاوسه‌ره‌كه‌ی هاتوه‌ته‌وه كوردستان.
سوهام چیرۆكه‌كه‌ی به‌و رۆژه گێڕایه‌وه كه‌له گونده‌كه‌ی خۆیان كه‌ناوی (كۆچه)یه له‌لایه‌ن داعشه‌وه ده‌ڕفێنرێن و ئیتر زینجرهی مه‌رگه‌ساته‌كانی ده‌ستپێده‌كات.
ئه‌و باسله‌وه‌ده‌كات: ئێمه له گوندی (كۆجه ) ئاگاداری هیچ نه‌بووین هه‌رئه‌وه‌نده‌مان زانی داعش دایبه‌سه‌ر گوندهكهمانداو ده‌ستیانكرد به گرتنی خه‌ڵك و وه‌ك ئاژه‌ڵ به‌ربوونه گیانی ئه‌و خه‌ڵكه و هه‌موویان له شوێنیك كۆكرده‌وه. سوهام و منداڵه‌كانی و خه‌سوی پێكه‌وه گیران و مێردی له‌گه‌ڵ نه‌بو. له‌وێوه بردویانه بۆ گوندی “سۆلاغ” هه‌رله‌وێدا ژن و پیاوه كانیان جیاكرده‌وه، ژن و مناڵ و كچه‌كانیان برد بۆتهلهعفهر، هه‌رله‌وێدا زۆربه‌ی پیاو و كوره هه‌رزه‌كار و مناڵه‌كانیان كوشتن به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان گه‌وره‌بو، ئه‌وانه‌شی مایه‌وه نازانرێت چیان پێكراوه.
دواتر براون بۆ بادوش، له‌وێ خواردنیان ته‌نها سه‌موون و په‌نیرو ماست بوو، جار جاره‌ش برنجیان دروست ده‌كرد. ده‌ڵێت: من بۆ خۆم هه‌رسێ منداڵه كه‌م 24 كاتژمێره‌كه 3 سه‌موون و سێ په‌نیرم وه‌رده‌گرت، ئه‌گه‌ریش برنج بكرایه یه‌ك قاپی بچوك كه مناڵێكی یه‌ك ساڵیش بیخواردایه تێر نه‌ده‌بوو. وتیشی: خواردنیان نه‌ده‌دایه منداڵه‌كان ئیتر گه‌وره كانیش به‌شه‌كه‌ی خۆیان ده‌دایه منداڵه‌كان.
ئه‌م ژن و مناڵه ئێزیدییانه، به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك سوكایه‌تیان پێكراوه‌و له‌لایه‌ن داعشه‌وه به‌كارهێنراون. له‌و شوینه‌ی كه ماونه‌ته‌وه، وه‌كو قهڵغغانی مرۆیی له‌لایه‌ن داعشه‌وه به‌كارهێنراون بۆ ئه‌وه‌ی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆردومانی ئه‌و ناوچانه نه‌كه‌ن. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌ر كه‌سێك ناڕازیی بوایه ده‌یانكوشت.
سوهام باس له‌وه‌ده‌كات له ته‌له‌عفه‌ر داوایان لێكراوه ببنه موسوڵمان، هه‌ركه‌سێك نه‌بوایه‌ته موسوڵمان ده‌كوژرا، بۆیه به‌ناچاری و له ترس‌دا بون به موسوڵمان، وایان زانیوه ئه‌گه‌ر ببنه موسوڵمان ئه‌وان له‌گه‌ڵیان چاك ده‌بن و داعشه‌كان خه‌می ئه‌وه‌یانه خه‌ڵك ببێته موسوڵمان، كه‌چی دوای بونیشیان به موسوڵمان، كه‌چی هه‌ر به‌رده‌وام بون له سوكایه‌تی و ئازار دانیان.
سوهام له‌به‌شێكی تری قسه‌كانی دا، باسی له‌وه‌كرد چۆن براون بۆ موسڵ و له‌وێشه‌وه براون بۆ ره‌قه، باس له‌وه‌شده‌كات یه‌كێك له فێڵه‌كانی داعش ئه‌وه‌بوه كه وتویانه هه‌ر كه‌سێك را بكات، ئه‌وا ئه‌ندامانی تری خێزانه‌كه‌یان ده‌كوژن، ئه‌مه‌ش ناچاری كردون كه بیر له راكردن نه‌كه‌نه‌وه.
سه‌ره‌تای به كۆیله‌كردنی ژن و كچه‌كان له ره‌قه، پایته‌خته‌كه‌ی داعشه‌وه ده‌ستی پێكرد. سوهام باس له‌وه‌ده‌كات له ره‌قه سه‌ره‌تا چه‌كدارانی داعش له ناو خۆیاندا ژنان و كچه‌كانیان دابه‌ش كرد وه‌ك ده‌ست كه‌وتی جه‌نگ ، دواتر ده‌ستیان به كرین و فرۆشتن كرد به ژنان و كچانی ئیزیدی. باس له‌وه‌شده‌كات كه كچان له ته‌مه‌نی 8 ساڵ و نیوه‌وه ده‌فرۆشان، نرخه‌كانیشیان به‌پێی ته‌مه‌ن بوو، هه‌تا منداڵ بوایه پاره‌ی زۆر تری ده‌كرد، سه‌ره‌تاكه داعشیهكان پاره‌یان زۆر بوه، كچی وایان ده‌كڕی به‌نزیكه‌ی یه‌ك ده‌فته‌ر دۆلار، به‌ڵام دوای خراپ بوونی باری ئابوری داعش كرین و فرۆشتن به پاره‌یه‌كی زۆر كه‌م ده‌كرا. ده‌شڵێت: ئه‌و ژنانه‌ی كه منداڵیان هه‌بوو ئه‌وانه‌شی ته‌مه‌نیان له 30 ساڵ به‌سه‌ره‌وه بوو كه‌مترین پاره‌یان ده‌كرد. سوهام ده‌ڵێت: بینیومه ژن فرۆشراوه به 100 دۆلار، یان كچی واهه‌بوو له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی منداڵ بو، ڕۆژه‌كه چوار جار ده فرۆشرا، زۆر جاریش وه‌ك دیاریی ده‌درانه داعشه‌كان.
سوهام به‌مشێوه‌یه سه‌ره‌تای به كۆیله‌كردن و فرۆشتنی خۆی ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌ڵێت: سه‌ره تا دوو ژن و كچێك بوین، كه‌سێك هه‌رسێكمانی كڕی كه داعشێكی پیر بوو. باس له‌وه‌ده‌كات ئه‌و كچه‌ی له گه‌ڵمان بوو ته‌مه‌نی 10 ساڵ بوو، كه پیاوه‌كه ویستی ده‌ست درێژی بكاته سه‌ر، كچه‌كه خۆی كوشت.
ده‌شڵێت من و ژنێكی تر ماینه‌وه هه‌ردووكمان منداڵمان هه‌بوو، چه‌كدارێكی داعش سه‌رپه‌رشتی ئه‌كردین، ده‌ستدرێژی كرده‌سه‌رمان و فرۆشتینی به كه‌سێكی عێراقی ئه‌ویش ته‌مه‌نی زۆر گه‌وره نه‌بوو، چوار 5 شه‌و له‌گه‌ڵمان بوو،خه‌ریك بوو له برسا ده‌مردین هیچی بۆنه ده‌هێناین،كاتێك ئه‌و له ماڵ ده‌رده‌چو په نامان برد بۆ كه‌سێك دراوسێی ئێمه بوو،خواردن و شیری بۆمنداڵهكان ده‌هێنا.
سوهام ده‌ڵێت: دواتر پیاوێك كڕینی كه سوری ، بوو من و هاورێ كه‌می كڕی هه‌ردووكمان 5منداڵ مان هه‌بوو، پێكه‌وه ده‌ست درێژی ده‌كرده سه‌رمان. ده‌شڵێت: ئه‌و پیاوه ئێمه‌ی كری پیاوی ئاینی (واتا مه‌لا) بوو ناوی “ئه‌بو سلێمان” بوو.
له‌باره‌ی ئازاردانیانهوه، سوهام ده‌ڵێت: كاتێك ئازاری ده‌داین منداڵه‌كان زۆر پێی تێك ده‌چون. باس له روداوێكی ناخۆشیش ده‌كات و ده‌ڵێت:
مه‌لا ئهبوسلێمان ، بردمانیه خانویه‌كی بچوك، له سه‌ره‌وه دایناین، سه‌ره‌تا بانگی هاوڕێكه‌می كرد زۆر به زمانێكی ناشرین و به قه‌هره‌وه بۆئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی بكاته‌سه‌ری، ئه‌ویش نه‌چوو، هات زۆری لێدا، ده‌م و ددانی خوێناویی كرد، كه‌چی به‌و ئازار و خوێنه‌وه هه‌ر ده‌ستدرێژی كرده سه‌ری.
سوهام باسله‌وه‌ده‌كات پاشان ئه‌وپیاوه فرۆشتینی به كوڕێكی مناڵ كه ته‌مه‌نی 14 ساڵان بو و خه‌ڵكی سعودیه بو، ناوی “مه‌یسه‌ر” بوو، ده‌ڵێت: ئه‌وه‌نده مناڵ بو ته‌نانت مووی ده‌ر نه كردبوو، ئه‌ویش به هه‌مان شێوه ده‌ست درێژی كرده سه‌ر مان، ئازاری زۆری داین له ژوورێك به‌ندی كردین ، دواتر به كه‌سێكی سوری فرۆشراین كه داعش بوو، دواینجار فرۆشران به كه‌سێكی خه‌ڵكی لادێ، ده‌ڵێت: ئیتر ئاگام له هاورێ كه‌م نه‌ما تائه‌و كاته‌ی ڕزگارم بوو.
سوهام له‌باره‌ی رزگاركردنیهوه، به‌مشێوه‌یه چیرۆكه‌كه‌ی گیِرایهوهو وتی: ئێمه له ڕه‌قه بووین بوردمانی چڕ هه‌بوو به‌رده‌وام له داعشه‌كان ده‌كوژران، ئه‌و پیاوه‌ی منی كڕی له گه‌ڵی قسه‌م كرد بۆ ئه‌وه‌ی خۆم و منداڵه‌كانم ڕزگار بكات، ئه‌ویش به بڕێك پاره ڕازی بوو، پێوه‌ندیم به مێردهكهمهو كرد و پلانێكمان دانا بۆ ئازادكردنمان به‌مشێوه‌یه ئازادكرام له گه‌ڵ هه‌ر چوار منداڵه‌كه‌م.
ئه‌و تاڵاو و ناخۆشیانه‌ی كه سوهام و هاوڕێكانی بینیویانه، زۆر زه‌حمه‌ته زمان بتوانێت بیگێڕێته‌وه. خۆی باس له‌وه‌ده‌كات قورسترین شت ئه‌وه بوو كه به زۆر ناچاری سێكسیان ده‌كردن و كه‌چی پێشیان ده‌وتن ئێوه پیسن، هه‌ربۆیه زۆر توندوتیژ ده‌بون و لێیان ده‌دان.
باس له‌وه‌شده‌كات هه‌ندێك له كچان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژییان نه‌كرێته سه‌ر، خۆیان ده‌كوشت. یه‌كێك له كچه‌كان ناوی هه‌یفا بوو، بۆئه‌وه‌ی ئه‌و پیاوه ده‌ست درێژی نه‌كرێته سه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌و پیاوه‌ی كه كڕیبوی و ته‌مه‌نی زۆر گه‌وره بوو، به گوێزانی ریش تاشین له حه‌مامی ماڵه كه هه‌وڵی خۆ كوشتنی دا، شه‌وه‌كه‌ی نه‌یان برد بۆ نه‌خۆشخانه به له‌فاف پێچایانه‌وه، به یانیهكهی بردیان بۆ نه‌خۆشخانه، كه هێنرایه‌وه موخه‌زی به ده‌سته‌وه بوو، به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ی كه كڕی بووی به‌و حاڵه‌شه‌وه وازی لێنه‌هێنا و به‌و هه‌موو هیلاكی و بَهێزیهوه ده‌ست درێژی كرده سه‌ری.
سوهام به‌رده‌وام ده‌بێت له گێڕانه‌وه‌ی مه‌رگه‌ساته‌كان، باس له‌وه‌ده‌كات مناڵه‌كانیشیان به‌ده‌ر نه‌بون له لێدان و ئازار دان، ئه‌وان له برسیاندا ده‌گریان، كه‌چی ئه‌و پیاوانه‌ی كه ئێمه‌یان كڕیبو لێ یان ده‌دان.
باسله‌وه‌شده‌كات به منداڵیك كه ته‌مه‌نی كه‌متره له ساڵیك بوو ، چوار جار فرۆشراوه‌و زیاتر له 7 كه‌س ده‌ست درێژی كردوه‌ته سه‌ری. سوهام ده‌ڵێت: من به‌ئه‌وانم وت نابینن مناڵێك له سكمهو یه‌كێكیش شیر ده‌خوات چۆن ئه‌بیت وام له‌گه‌ڵ بكه‌ن، باشه دین ناڵیت حه‌رامه؟ كه‌چی ئه‌وان ئه‌یانوت نه‌خێر حه‌رام نیه ئه‌و كه‌سانه وایان وتوه درۆ ده‌كه‌ن.
یه‌كێك له‌و چیرۆكانه‌ی كه سوهام هه‌رگیز بیری ناچێته‌وه ئه‌وه بوه كه كاتێَك له‌لای داعش منداڵی بووه ، براوه‌ته نه‌خۆشخانه. ده‌ڵێت: كه‌س به‌لامه‌وه نه‌هات، هه‌رچه‌ند هاوارم كرد زۆر ناخۆش بوو ، شه‌و و ڕۆژیك ژان گرتمی له نه‌خۆشخانه كه مناڵه‌كه‌م بوو ئینجا هاتنه سه‌رم. ده‌شڵێت: من هێشتا (زه‌یسان) بووم یه‌كێك له پیاوه‌كان كڕیمی به‌و خوێن و زهیسانیهوه ده‌ستدرێژی كردهسهرم.
سوهام ئێستا له وڵاتی ئه‌ڵمانیایه، باس له‌وه‌ده‌كات له‌مانگی 8 ساڵی 2015 ڕزگار كراوه به‌بری شه‌ش هه‌زار دۆلار، له‌و كاته‌وه تائێستا له ئه‌ڵمانیان، ئێستا هاتومه‌ته‌وه بۆلای مێرده‌كه‌ی. ده‌ڵێت: له ئه‌ڵمانیش كه‌م و كورتیمان زۆره.
باسله‌وه‌شده‌كات دوای ڕزگاربوونم له‌لای داعش به ته‌واوه‌تی باری ده‌رونیم خراپه هه‌رچه‌ند له ژێر چاره‌سه‌ری ده‌رونیم، به‌ڵام هێشتا باری ده‌روونیم باش نه‌بوه‌و منداڵه‌كانیشم هێشتا ئاسایی نه‌بوونه‌ته‌وه.
سوهام به خهمگینیهكی قوڵه‌وه ده‌ڵێت: ئه‌وی مرۆڤایه‌تی پێ ناخۆش بوو پێمان كرا، به ته‌واوه‌تی هه‌موو ژنان و منداڵان و پیاوانی ئیزیدی بریندارین باری ده‌رونیمان ئارام نابیته‌وه، هه‌تابێت یادگاریه ناخۆشه‌كان بۆ ئێمه تازه ده‌بنه‌وه.
تێبینی: وێنەکەی پەیوەندی بە چیرۆکەکەوە نیە !