لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ 10 گرفت جەستەت لە رێگە عارەقكردنەوەی شەوانە پێتدەڵێت

10 گرفت جەستەت لە رێگە عارەقكردنەوەی شەوانە پێتدەڵێت

0 تێبینییەکان 2 بینینەکان

شەوان لەش پشو دەدات و پلەی گەرمی خۆی رێكدەخات، بەڵام عارقكردنەوەی شەوانە لەگەڵ ئەوەی زۆرینەی كاتەكان نیشانەی كێشەی تەندروستی گەورە نییە، بەڵكو لە چەند كێشەیەكی لاوەكی ئاگادارتدەكاتەوە كە پێویستە بیانگۆڕیت، بەڵام دەبێت بایەخی پێبدەیت و هەوڵی چارەسەركردنی بدەیت.

1. فشاری رۆژت هەڵگرتوە، زۆر ماندوبویت و كەم دەخەویت، نیشانەی ئەوەیە جەستەت شەكەتە.

2. لە جلوبەرگێكی هەڵە یان سەرجێگایەكی هەڵەدا خەوتویت، جلەكەت ئەستورە یان بەتانی و سەرجێگاكەت لەو جۆرانەیە كە زو فێنك نابنەوە.

3. پێویستە شوێنی خەوتنت بگۆڕیت، چونكە ئەو پلەی گەرمیەی لە ژورەكەتدا هەیە، زۆر بەرزترە لەوەی كە پێویستتە بۆئەوەی بە ئارامی تێیدا بخەویت.

4. ئەگەر خانمیت و سەرو تەمەنی 40 ساڵیت، نیشانەی ئەوەیە بەرەو تەمەنی نائومێدی دەڕۆیت.

5. كێشەی غوددەكانت هەیە، بەتایبەتی غوددەی چالاك.

6. رەنگە شەكری خوێنت دابەزێت، چونكە لە كاتی دابەزینی شەكری خوێن، لەش عارەق دەكاتەوە و هەست بە لاوازی دەكەیت.

7. دەكرێت نیشانەی شێرپەنجەی لیمفەگرێیەكان بێت، كە ئەمەش چەند نیشانەیەكی دیكەی لەگەڵدایە، وەكو خروی بەردەوام، شەكەتی و ماندوێتی بەردەوام، هەناسەتەنگی.

8. رەنگە نیشانەی نەخۆشی سیل بێت و كاریگەریی لەسەر سییەكانت دروستكردبێت.

9. دەكرێت كاریگەریی لاوەكی بەكارهێنانی هەندێك دەرمانی پزیشكی بێت، بەتایبەتی ئەو دەرمانانەی دژە خەمۆكی یان تێستێستیرۆنن.

10. دەكرێت هۆكاری عارەقكردنەوەی زۆر بێت، كە حاڵەتێكە تێیدا عارەقە ڕژێنەکانی زیاتر لە پێویست کاردەکەن و دەبێتە هۆی ئارەقکردنەوەی زۆر لە بەشەکانی وەک دەست، قاچ و بن باڵ.

سەرچاوە: خەندان لایف

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە