لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ کۆمەڵێک نوسەر، ڕۆژنامەنوس‌و چالاکوان داوای چارەسەری دادپەروەرانە بۆ کەیسی شێروان شێروانی دەکەن

کۆمەڵێک نوسەر، ڕۆژنامەنوس‌و چالاکوان داوای چارەسەری دادپەروەرانە بۆ کەیسی شێروان شێروانی دەکەن

0 تێبینییەکان 15 بینینەکان

ژمارەیەکی بەرچاو لەڕۆژنامەنوسان، نوسەران، مامۆستایانی زانکۆو چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی لەهەرێمی کوردستان، بەیاننامەیەکی هاوبەشیان ئاراستەی سەرۆکایەتیه‌كانى هەرێم، ئەنجومەنی وەزیران‌و دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ‌و ڕای گشتیی کرد، ده‌ڵێن، “تێیدا نیگەرانی قووڵی خۆیان بەرامبەر بەدۆخی تەندروستی‌و یاسایی ڕۆژنامەنوس شێروان شێروانی لەزینداندا دەربڕیی”.

واژۆکارانی بەیاننامەکە كه‌ 252 كه‌سن ئاماژەیان بەوەکردوە، مانگرتنی شێروانی لەخواردن‌و بەردەوامی زیندانیکردنی، بوەتە جێگەی مشتومڕو ڕەخنەی توندی ناوخۆیی‌و نێودەوڵەتی، ئەوان جەختیانکردوەتەوە، ئازادی ڕادەربڕین‌و کاری ڕۆژنامەگەری بنەمای کۆمەڵگەیەکی دیموکراتین‌و نابێت هیچ هاوڵاتییەک لەسەر بیروڕای جیاواز ڕوبەڕوی سزاو فشار ببێتەوە.

لە بەیاننامەکەدا چوار داواکاری سەرەکی ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون ئه‌وانیش، دامەزراوە یاسایی‌و ئەمنییەکان بەشێوازێکی شەفاف‌و دور لەدەستێوەردان مامەڵە لەگەڵ کەیسی شێروانی‌و هاوڕێیانیدا بکەن، پاراستنی تەواوی مافە مرۆییەکانی ناو زیندان، لەوانەش چارەسەری پزیشکی پێویست‌و مافی سەردانیکردنی خێزانەکەی، داوا لەڕێکخراوە ناوخۆیی‌و نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ کراوە کە لەنزیکەوە چاودێری ڕەوشی ئەم کەیسە بکەن، جێگیرکردنی گفتوگۆی مەدەنی‌و یاسا وەک تاقە ڕێگه‌ بۆ چارەسەری ناکۆکییەکان، نەک سنوردارکردنی دەنگی جیاواز.

لەکۆتایی هەواڵەکەدا، ڕێکخەرانی ئەم کەمپینە بانگەوازیان لەتەواوی چین‌و توێژەکانی کۆمەڵگە کردوە کە ناوی خۆیان بەلیستی هاوپشتییەکە زیادبکەن بۆ ڕێگریکردن لەشێواندنی سەربەخۆیی دادگاکان‌و پاراستنی کەرامەتی مرۆڤ لەهەرێمی کوردستاندا.

ده‌قى ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌

بۆ بەڕێزان:
–  سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان
–  سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران
–  دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ
–  ڕای گشتیی

بەیاننامەی هاوپشتی‌و داوای چارەسەری دادپەروەرانە بۆ كەیسی ڕۆژنامەنوس شێروان شێروانی

ئێمە، ژمارەیەك هاوڵاتی، نووسەر، ڕۆژنامەوان، مامۆستایانی زانكۆ، چالاكوانانی مەدەنی‌و داكۆكیكاری مافی مرۆڤ، نیگەرانیی قووڵی خۆمان دەردەبڕین سەبارەت بەڕەوشی ڕۆژنامەنوس‌و چالاكوانی مەدەنی شێروان شێروانی لەزیندان، بەتایبەتی لەپەیوەند بەمانگرتنی لەخواردن‌و بەردەوامی زیندانیكردنی كە لەماوەی ڕابردودا بوەتە بابەتێكی جێی نیگەرانی، مشتومڕو ڕەخنەی ناوخۆیی‌و نێودەوڵەتی.

ئێمە پێمانوایە ئازادی ڕادەربڕین، ئازادی ڕۆژنامەگەری‌و مافی چالاكی مەدەنی، بنەمای هەر كۆمەڵگەیەكی دادپەروەرو دیموكراتین، هەر هاوڵاتییەك مافی ئەوەی هەیە بەبێ ترس لەسزا، فشار، هەڕەشە یان تۆڵەسەندنەوە، بیروڕای خۆی دەرببڕێت‌و بەشێوەیەكی ئاشتییانە بەشداریی لەژیانی گشتیی‌و رۆشنبیریی‌و مەدەنیی بكات.

لەهەمانكاتدا، جەخت لەسەرئەوە دەكەینەوە كە هەر كەیسێكی دادوەریی دەبێت لەسەر بنەمای یاسا، شەفافیەت، سەربەخۆیی دادگاو پاراستنی تەواوی مافە یاساییەكانی تۆمەتبار بەڕێوەبچێت.

 هیچ كەسێك نابێت بەهۆی بیروڕا، كاری ڕۆژنامەوانی، یان چالاكی مەدەنی‌و سیاسیی، بكرێتە ئامانجی سزاو فشار، لەبەرئەوە، ئێمە داوادەكەین:

یەكەم: دەزگا پەیوەندیدارە ناوخۆییەكان بەشێوەیەكی شەفاف، یاسایی‌و دادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ كەیسی شێروان شێروانی‌و هاوڕێیانی بكەن.
دوەم: هەموو مافە یاسایی‌و مرۆییەكانی شێروان شێروانی دابینبكرێن، لەوانەش مافی پاراستنی یاسایی، مافی سەردانی خێزان، مافی چارەسەری تەندروستی‌و مافی مامەڵەی مرۆڤانە لەزیندان.
سێیەم: دامەزراوە ناوخۆیی‌و نێودەوڵەتییەكانی مافی مرۆڤ چاودێریی نزیك لەسەر ئەو كەیسە بكەن‌و پشتگیریی لەبنەماكانی ئازادیی، دادپەروەریی‌و پاراستنی مافی مرۆڤ بكەن.
چوارەم: چارەسەری هەر ناكۆكییەك دەبێت لەڕێگه‌ی یاسا، گفتوگۆی مەدەنی‌و ڕێكارە دادپەروەرانەكانەوە بێت، نەك لەڕێگای سنورداركردنی دەنگی جیاواز، ڕادەربڕین‌و چالاكی مەدەنی.

ئێمە جەختدەكەینەوە، ئازادیی‌و كەرامەتی مرۆڤ بنەمای ئاشتیی، متمانەو دادپەروەرین لەكۆمەڵگە، كەیسی شێروان شێروانی چیتر نابێت بەمجۆرە درێژەبكێشێت‌و ببێتە نمونەیەكی دیكه‌ لەشێواندنی سەربەخۆیی دادگا، پێشێلكردنی یاساو سنورداركردنی ئازادی ڕۆژنامەوانی، چالاكی مەدەنی‌و ڕای جیاواز.

بەئامانجی كۆتاییهێنان بەكەیسی شێروان شێروانی‌و پشتگیریی لەدادپەروەریی‌و ئازادیی، بانگەواز لەهەموو كەسایەتی، نوسەر، ڕۆژنامەوان، مامۆستایانی زانكۆ، چالاكوانانی مەدەنی‌و هاوڵاتییەكانی باوەڕمەند بەماف‌و ئازادی دەكەین، ناوی خۆیان لەلیستی هاوپشتی زیادبكەن.

ئازادی بۆ ڕۆژنامەوانان‌و چالاكوانانی مەدەنی
دادپەروەریی بۆ شێروان شێروانی‌و هاوڕێیانی

ناوەکان:
1.    شکراللە حەمەدئەمین چالاکوان هەولێر
2.    فواد زیندانی زیندانی سیاسی هەولێر
3.    سروە عوسمان چالاکوان هەولێر
4.    نیشتمان کەمال چالاکوان هەولێر
5.    هیوا سەید سەلیم نووسەر و چالاکاوانی سیاسی هەولێر
6.    دەشتی بەرزەواری نووسەر و چالاکوان هەولێر
7.    بەشدار عوسمان چالاکوان هەولێر
8.    ڕێباز فاروق چالاکوان هەولێر
9.    گولێ سەلیم چالاکوان هەولێر
10.  زەیتۆ ئیسماعیل چالاکوان هەولێر
11.  نەهرۆ عالڵایی ڕۆژنامەنووس چالاکوان هەولێر
12.  رزگار بۆرە چالاکوان هەولێر
13.  چەتۆی بەڕانەتی نووسەر و پێسمەرگەی دێرین
14.  عەلی مەحمود چالاکوان هۆلندا
15.  هێرش ڕەسول نووسەر و ئەکادیمی سلێمانی
16.  هاوڕی کوردی چالکاوان هەولێر
17.  دڵدار مەجید ئامێدی بەریتانیا
18.  کەریم عەباس چالاکوان هەولێر
19.  زریان برایم هاوڵاتی رواندز
20.  ئامانج ئیسماعیل مامۆستا رواندز
21.  سەنگەر ڕەسول نووسەر و ئەکادیمی هەولێر
22.  هەنگاو هاشم چالاکوان هەولێر
23.  ڕەنجدەر گڕاوی چالاکوان بەلجیکا
24.  محسومە شەهید برایم چالاکوان سلێمانی
25.  پەری تاهیر مامۆستا و چالاکوان ئەمەریکا
26.  نەبەز ڕەشاد رۆژنامەنووس هەولێر
27.  هۆزان قادر ڕێکخراوی پەیامنێران هەولێر
28.  کاوە نادر قادر نووسەر و چالاکوان هەولێر
29.  نزار دەربەندی ئەفسەری خانەنیشین ڕانیە
30.  دلیر موحەمەد نوری چالاکوان هەولێر
31.  فەرمان سادق ڕۆژنامەنووس هەولێر
32.  پەروین عزیز سەعید چالاکوان سلیمانی
33.  نجات خاڵەمین پاریزەر شەقلاوە
34.  کاردۆ سەباح عەبدوللا پارێزەر هەولێر
35.  شوان سەید عەلی پارێزەر رواندز
36.  جەوهەر سرێشمەیی پارێزەر سۆران
37.  رێبین هەورامی رۆژنامەنووس سلێمانی
38.  دیاکۆ حوسێن ڕۆژنامەنووس هەولێر
39.  موحەمەد سەمەد ڕۆژنامەنووس ڕاوندز
40.  حکیم عەبدولکەریم چالاکی سیاسی دەربەنبدیخان
41.  ڕەسول عەلی عەزیز چالاکوان هەولێر
42.  ئامنج وەرتی ڕۆژنامەنووس سۆران
43.  عوسمان هورمزیار شاعیر هەولێر
44.  کرێکار ئەمین پارێزەر هەولێر
45.  ئارام قادیر سابیر مامۆستای زانکۆ رانیە
46.  مام فەرهاد چالاکوان کەنەدا
47.  نیاز عەبدوڵڵا – رۆژنامەنووس
48.  دکتۆر هەندرێن ئەشرەف – چالاکوان
49.  نیشان ئوسمان ئامێدی- چالاکوان
50.  عادل سەدیق شاولی- چالاکڤان
51.  ئاشتی ئیسماعیل- چالاکڤان
52.  ژیان یاسین نەبی-چالاکڤان
53.  شڤان کەمال سەعید ئاغا- چالاکوانی سیاسی
54.  یاسین شعبان ئامێدی -چالاکڤان
55.  دكتور شعبان مزوری
56.  پائر بامرنی-چالاکڤان
57.  یوسف گلناسکی- چالاکڤان
58.  رفعت الزبیدی- چالاکوانی سیاسی عێراق
59.  بارزان گارق- چالاکڤان
60.  حجی كوڤان دوسكی – ئیمام و خەتیب
61.  عباس بریفكی – رۆژنامەنووس
62.  رێڤینگ سپینداری- چالاکڤان
63.  هەكار محمد ئامێدی- رۆژنامەنووس
64.  جلال لیناڤەی- چالاکڤان
65.  د. جەعفەر عەلی  مامۆستای زانكۆ  سلیمانی 
66.  ئاسۆس هەردی   رۆژنامەنووس  سلیمانی
67.  هاوكار عیزە ت  رۆژنامەنووس سلیمانی
68.  لوقمان عەلی  رۆژنامەنووس  سلیمانی
69.  تەها حەمە سەعید  چالاكی مەدەنی   سلێمانی
70.  توانا ئەختەری   چالاكی مەدەنی 
71.  د. دارا محەمەد جەمیل   ئەكادیمی  سلیمانی
72.  سەلاح رەشید چاودێری سیاسی  سلێمانی
73.  دڵسۆز شەفیق   ئەندازیار   سلێمانی
74.  د. نیكۆڵا ئەشرەف  مامۆستای زانكۆ   سلێمانی
75.  سمكۆ رەشید   چالاكی مەدەنی
76.  شۆرش ئەمین چالاكی مەدەنی سلێمانی
77.  بەهرۆز گەڵاڵی دبلۆماتكار  سلێمانی
78.  بەختیار مستەفا قادر   رۆژنامەنووس
79.  سەركۆ ئازاد گەڵاڵی پەرلەمانتاری پێشوو
80.  هیوا مەحمود عوسمان رۆژنامەنووس  هەولێر
81.  زانكۆ ئەحمەد  رۆژنامەنووس  هەولێر
82.  د. ئەمیر حسێن   نووسەر و ئەكادیمی
83.  فەرەیدون كونجرینی   رۆژنامەنووس
84.  ئیسماعیل عەبدولكەریم   مامۆستای زانكۆ هەڵەبجە
85.  بەرزان حەمە خورشید  نووسەر ئەڵمانیا
86.  سۆنیا ئەحمەد  چالاكی مەدەنی سلێمانی
87.  سامان بەكر زیندانی سیاسی
88.  ئارام عەزیز رۆژنامەنووس
89.  قەیس ئەنوەر   چالاكی مەدەنی
90.  د حیلمی رەسوڵ   مامۆستای زانكۆ
91.  گۆران عەلی كەریم شانۆكار  سلێمانی
92.  د. محەمەد ئەمین عەلی مامۆستای زانكۆ
93.  ئاری خالید  پارێزەر
94.  ئەنوەر حسێن بازگر  ئەنجومەنی سەندیكای رۆژنامەنووسان
95.  سیروان غەریب  رۆژنامەنووس سلێمانی
96.  لەنیا بەختیار   رۆژنامەنووس
97.  حەسەن مارف  خانەنشین
98.  حەمەرەشید فاروق  نووسەر و وەرگێر  سلێمانی
99.  نامۆ سەربەست  رۆژنامەنووس
100.       ئارام قادر حەمەسور نووسەر
101.       لەتیف فتیح فەرەج   نووسەر كەركوك
102.       شوان حەمە  نووسەرو رۆژنامەنووس
103.       دانا رەشید  نووسەر ئەڵمانیا
104.       ستارە عارف  چاڵاكی مەدەنی
105.       خالید عەبدولكەریم   رۆژنامەنووس
106.       د. ئیبراهیم ئەحمەد ساڵح مامۆستای زانكۆ  سلێمانی
107.       شوان محەمەد   رۆژنامەنووس
108.       كەمال رەئوف  رۆژنامەنووس
109.       فاروق عەبدولا    نووسەر  سلێمانی
110.       شنۆ عوسمان  مامۆستا و نووسەر
111.       لوقمان حاجی قادر  یاساناس
112.       ئیسماعیل قادر  پێشمەرگەی دێرین
113.       بەرزان هەورامی پەرلەمانتاری خولی دووەم 
114.       د. عەدالەت عەبدوڵا   مامۆستای زانكۆ
115.       نەبەز جەلال  نووسەر
116.       عەزیز رەئوف   مامۆستای زانكۆ
117.       ستار حەمە عەلی چالاكوانی سیاسی
118.       نەبەز عەبدوڵا  هونەرمەند
119.       یوسف مەنتك  نووسەر
120.       ئاری ئەحمەد رەحیم  مامۆستا
121.       جەلال هۆرێنی  رۆژنامەنووس
122.       ئیبراهیم مەجید   مامۆستای زانكۆ
123.       ئارام جەمال  چالاكی مەدەنی
124.       سیروان رەشید رۆژنامەنووس
125.       عومەر ریشاوی  چالاكوان
126.       روبار ئەحنەد  مامۆستا
127.       رێباز نەسرەدین  چالاكوان
128.       رێكام رەشید قادر  ناحییەی كەلەكچی
129.       كاركەر عەباس عەلی  چالاكوان
130.       هاریوان عیسا محەمەد  زیندانی سیاسی دهۆك
131.       لاجی محەمەد مستەفا   دهۆك
132.       ناسیار لاجی  مستەفا    چالاكوان دهۆك
133.       ئامەد پیران   چالاكوان
134.       نزار تەلعەت بێجان  نووسەر  ئەڵمانیا
135.       بارزان ئەمین شیروانی  چالاكوان
136.       بێكەس بەرواری  نووسەر سوید
137.       گۆڤان ئەمین  چالاكوان نەمسا
138.       ئەرشەد جامی محەمەد  مامۆستا
139.       بەندەوار ئەیوب رەشید  چالاكوان
140.       ئارێز حەڤید  چالاكوان
141.       میران حسین  مامۆستای زانكۆ سلێمانی
142.       عوسمان گوڵپی  بەرێوەبەری پلاتفۆرمی كوردستان
143.       هۆمەر محەمەد  چالاكوانی مەدەنی
144.       عومەر كەسان   شاعیر  سلێمانی
145.       د. هەژار عوسمان  پزیشكی پسپۆری دەرونی
146.       ئارام هەلەدنی  چالاكی سیاسی
147.       عەلی مەولود   چالاكی سیاسی
148.       نەوزادی موهەندیس  چالاكی مەدەنی
149.       سەیران تەها بەرزنجی   مامۆستای زانكۆ
150.       كەنێر عەبدوڵا  نووسەر
151.       سالار سابیر چالاكی مەدەنی
152.       نەوزاد عومەر   نووسەر
153.       میرزا عەلی   سینەماكار
154.       جەبار ساڵح  چالاكی پیشەیی كریكاران
155.       عەدنان كەریم   چالاكی سیاسی
156.       قاسم مەرزانی   مامۆستای زانكۆ  هەولێر
157.       روبار یوسف  چالاكوان  نەرویج
158.       زیرەك عومەر  دكتۆر  سوید
159.       شنا فاتەق  رۆژنامەنووس ئەلمانیا
160.       حەمید بەدرخان  نووسەرو رۆژنامەنووس ئەڵمانیا
161.       ئارام عەبدوڵا  سیاسی هەولێر
162.       جەعفەر هاشم  خانەنشین  هەولێر
163.       فەخرەدین محەمەد  رۆژنامەنووس  كەركوك
164.       عەبدوڵا پۆڵا    نووسەر كالیفۆرنیا
165.       بەكر تەیفور  چالاكوان هەولێر
166.       فەخرەدین  محەمەد   رۆژنامەنووس
167.       ئەیوب وەرتی  رۆژنامەنووس   هەولێر
168.       د. عوسمان دەشتی مامۆستای زانكۆ خانەنشین
169.       ئاسۆ فەقی  چالاكوان نەرویج
170.       دڵشاد  رەمەزان  رۆژنامەنووس   هەولێر
171.       مەریوان زەندی  چالاكوان
172.       فاتح مستەفا  چالاكوان  هەولێر
173.       نەجیبە  قەرەداغی   چالاكوان  بەلجیكا
174.       ئاریان ئەكرەم ئەحمەد  ئەحمەد چالاكوان و میدیاكار
175.       گۆران  نورەدین چالاكوان  نەرویج
176.       هۆشمەند سورچی   چالاكوان  ئەڵمانیا
177.       عەونی خۆشناو  پیشمەرگەی دێرین هۆڵەندا
178.       -شێروان سعید سمبێل- چالاکڤان
179.       عەلی حەمەساڵح ـ پەرلەمانتار
180.       دکتۆر غالب محمد ـ پەرلەمانتار
181.       دکتۆر ڕێبوار کریم ـ پەرلەمانتار
182.       بەرزی ئەزمەڕ ـ پەرلەمانتار
183.       دیار موفتی ـ پەرلەمانتار
184.       هیوای مەلا ئادەم ـ پەرلەمانتار
185.       بیلال خەیات ـ  نوسەر و چالاکی سیاسی
186.       مامۆستا ئیدریس محمد ـ چالاکوان
187.       هیوا هادی نادر ـ مافپەروەر
188.       حەنان غازی حوسێن
189.       زێدان عادل ڕێکانی
190.       دانا محمود کەریم
191.       هۆگر زکری رشید
192.       شاخەوان عەلی عباس ـ ئەندازیار
193.       هونەر عومەر کۆڕی ـ چالاکوان
194.       د. محمد امین ـ نوسەر و چاودێری سیاسی
195.       زیدان عادل ڕێکانی
196.       سعداللە مەلا فتح اللە خەلیفانی
197.       مامۆستا هوار بهجت ریکانی
198.       موراد مجید عەلی ـ چالاکوانی سیاسی
199.       ئادەم عوسمان سلێمان
200.       باقر یاسین اسماعیل
201.       کارمەند عەلی حەمەساڵح ـ پارێزەر
202.       زانیار کمال عبدللە
203.       مامۆستا ادهم علی
204.       سەرتیپ رسول قادر
205.       پێشڕەو هەرتەلی
206.       ئەمیر سلام عبدللە
207.       رسول حسن عبدللە ـ فەرمانبەر و چالاکوان
208.       هێمن عبدللە ـ فەرمانەبەر ـچالاکوان
209.       هەوراز هادی حارس
210.       کارزان ابراهیم کریم ـ چالاکوان
211.       شاڵاو عومەر حمید
212.       بدر جلال رەزا
213.       سەربەست عباس ـ ڕۆژنامەنوس چالاکوان
214.       مهدی نامیق سیان ـ مامۆستا
215.       شاهۆ عومەر ڕەسول
216.       هاوڕێ رحمان احمد
217.       فەرەیدون مامند ـ مامۆستا
218.       فەرمان عبدالرحمن حاجی
219.       هۆگر گەردی ـ چالاکوان
220.       كاروان سەعید  مامۆستا
221.       ئاكۆ قادر  توێژەری كۆمەڵایەتی رانییە
222.       ناجی عومەر چالاكوان ئەڵمانیا
223.       سەباح ئەحمەد   هاوڵاتی هەولێر
224.       عادل عوسمان  زیندانی سیاسی
225.       قادر ئەحمەد  پەرلەمانتاری پێشوو
226.       محەمەد گۆران  نووسەر  هەولێر
227.       شاخەوان قادر شۆرش  تویژەر  دانیمارك
228.       زریان رەحمان  سەدر  مامۆستا
229.       ئامێد سلێمان  رۆژنامەنووس
230.       هەدرێن شێخ راغب  نووسەر
231.       هەژار ئەنوەر  رۆژنامەنووس  كەنەدا
232.       هێرش سەید سەلیم  پزیشك 
233.       ڤیان سەید عومەر  مامۆستا
234.       بایەزید كەریم  چالاكوان هەولێر
235.       محەمەد عەلی مستەفا  مافپەروەر
236.       ئاسۆ عومەر حاجی موسا  چالاكوان  نەرویج
237.       نازە شوكریە سالح   نەرویج چالاكوان
238.       دڵشاد رەسوڵ  چالاكوان نەرویج
239.       بروا رەسوڵ ئەحمەد  مامۆستای زانكۆ
240.       سلێمان موسا ئەحمەد  مامۆستا زیندانی سیاسی
241.       بەرزان تاریق خورشید  چالاكوان
242.       بەكر عەبدولكەریم   چالاكی سیاسی
243.       ئومێد ساڵح   رۆژنامەنووس
244.       نەورۆز فازیك محەمەد   نووسەر
245.       فاروق محەمەد   چالاكی سیاسی
246.       دیدار بەكر  چالاكوان
247.       جەمال مەحمود حەمید  سادق عەزیز چالاكی سیاسی
248.       دڵشاد خدر    چالاكی سیاسی
249.       یوسف مەحمود  چالاكی سیاسی
250.       سامانی وەستا بەکر   رۆژنامەنووس
251.       سەمەد محەمەد ئەمین   چالاکی سیاسی
252.       هادی حەمەرشید نوسەرو مامۆستا

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە