له‌سه‌روبه‌ندى یادكردنه‌وه‌ى رِۆژى په‌نابه‌رانى جیهاندا كه 20 حوزه‌یرانى هه‌موو ساڵێك له به‌شێكى زۆرى وو‌ڵاتى جیهان به‌رز رِاده‌گیرێت ، په‌نابه‌رێكى عێراقى كه‌له‌ئێستادا هاوڵاتى وو‌ڵاتى ئوسترالیایه به ئه‌زموونه‌كانى له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌رێكى تر‌ى رِۆژهه‌ڵاتى و خانمه ئه‌كته‌رێكى دیارى ئه‌و ووڵاته له زنجیره كۆمیدیایه‌كدا باس له گرفتى په‌نابه‌رانى جیهان له ووڵاتانى رِۆژئاوا ده‌كه‌ن.
ئوسامه سامى ، كه وه‌ك ئه‌كته‌رێكى كۆمیدى خۆیده‌ناسێنێت ده‌ڵێت كه بۆ ئه‌و سه‌یر نیه بتوانێت زۆر به ئاسانى به‌شێوه‌یه‌كى كۆمیدیى باش رِۆَڵى په‌نابه‌رێك ببینێت به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئاورِێك له بنه‌چه‌ى خێزانى ئه‌و بده‌نه‌وه چونكه وه‌ك خۆى ده‌ڵێت ” سه‌رێكى خانه‌واده‌كه‌م كوردن ، سه‌رێكیان عه‌ره‌بى عێراقن ، خۆشم له ئێران له دایك بووم ” ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌و فره كه‌لتووریه‌ى له‌گه‌ڵ خۆى بردوێتى بۆ ووڵاتێكى ته‌واو جیاواز له نیشتیمانه‌كه‌ى و ئه‌و ووڵاته‌ش كه ئه‌و به ئاواره‌یى لێى له‌دایك بووه. ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ى له ته‌مه‌نى 13 ساڵیدا وه‌ك په‌نابه‌ر گه‌شتۆته ئوسترالیا و له‌وێش چه‌ند دووچارى ململانێى و ئاسته‌نگ بۆته‌وه تا له كه‌لتور و زمانى ئه‌وان تێبگات. ئوسامه ده‌ڵێت هه‌موو ئه‌مانه له 10 ئه‌َقه‌ى كۆمیدیدا له‌گه‌ڵ په‌نابه‌رێكى تر و خانمێكى به‌رِه‌گه‌ز ئوسترالى كه نوێنه‌رایه‌تى گۆمه‌ڵگاى ئوسترالى ده‌كات له نمایشه‌كه‌دا باس ده‌كرێن.
شاهێن شافعى كه ده‌رهێنه‌رى ئه‌م دراما كۆمیدیه‌یه‌و كه‌سێكى به‌رِه‌گه‌ز ئێرانیه ده‌ڵێت ئه‌و سیاسه‌ته‌ى سه‌باره‌ت به په‌نابه‌رانه یاریه‌كى پیسه و ده‌ڵێت ئه‌و سیاسه‌ته تا ئێستا نه‌گۆرِاوه ، ئه‌ویش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆبه‌رده‌وامى پیاده‌كردنى سیاسه‌تى دیپۆتكردنه‌وه‌ى په‌ناخوازان له‌لایه‌ن حكومه‌تى ئێستا ئوسترالیاوه بۆ دوورگه‌كانى ناورۆ و پاپانیوگینیا یان گێرانه‌وه‌ى به‌له‌مى په‌ناخوازان بۆ ئه‌و ووڵاـته‌ى لێوه‌ى هاتوون به‌ڵام ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ین ئێمه پێكه‌وه به‌یه‌كترى پێده‌كه‌نین.
رِه‌ین فوڵه‌ر ، خانمه ئه‌كته‌ره ئوسترالیه‌كه‌ش ده‌ڵێت “به‌رده‌وام هه‌واڵى ناخۆش هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م پرسه بۆیه به‌هیوان له گۆشه‌نیگایه‌كى تره‌وه ئه‌م كێشه‌یه ببینین و ده‌مانه‌وێت دیالۆَگ دروست بێت و منیش ده‌مه‌وێت بڵێم ئه‌وانیش خاوه‌نى كه‌لتور و رِۆحى تایبه‌تى خۆیانن. له كۆتایدا بینه‌ر بۆى ده‌رده‌كه‌وێت هه‌رسێ كه‌سه‌كه بێ جیاوازى وه‌ك یه‌ك شێتن و له‌هه‌وڵیشدان بۆئه‌وه‌ى پێكه‌وه بژین.”
داهاتى ئه‌م زنجیره‌یه‌ش كه به ناونیشانى ” دوو په‌نابه‌ر و خانمێكى قژ زه‌رد ” ه ده‌درێت به سه‌نته‌رێكێكى هاوكاریكردنى په‌ناخوازان و برِیاره له به‌روارى 24 ئه‌م مانگه‌دا له بۆنه‌یه‌كى تایبه‌تدا له ئوسترالیا نمایش بكرێت و پاشان سه‌رجه‌م ئه‌ڵقه‌كانى له‌سه‌ر یوتیوب داده‌به‌زێنرێت به‌مه‌به‌ستى بینینى له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه.
سه‌رچاوه : ، ماڵپه‌رى ئاژانسى هه‌واڵى ئه‌ى بى سى نیوز ، ماڵپه‌رى ئاژانسى هه‌واڵى ئیًس بى ئێس
وێنه‌ى هاوپێچ : له‌رِاسته‌وه كچه ئه‌كته‌رى ناودارى ئوسترالى رِه‌ین فوڵه‌ر، ئوسامه سامى(ناوه‌رِاست) ، شاهێن شافعى (چه‌پ)