عایشەگوڵ دۆغان، وتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) له‌باره‌ی پڕۆسه‌ی ئاشتی له توركیا رایگه‌یاند، چیتر پێویست به قسه ناكات، ده‌بێت هه‌نگاوی كرده‌یی بنرێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پێویسته لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان بڕیاری ڕۆیشتن بۆ ئیمراڵی بدات. ده‌شڵێت، ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ زیندانیكردنی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش كۆتایی پێ بێت.
عایشەگوڵ دۆغان، وتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند، بڕیارەکەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا سەبارەت بە ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشوی هەدەپە دەبێت جێبەجێ بکرێت و هەنگاوی کرداری بنرێت.
وتیشی”هەمومان هەر ڕۆژ سات بە سات چاوەڕێی هەواڵی ئازادی دەکەین، ئەوەی پێویستە بکرێت ڕون و ئاشکرایە، بەڵام ناکرێت. ماوەی نۆ ساڵە بەشێوەیەکی نایاسایی ئەم ڕەوشە بەردەوامە، دەبێت دەستبەجێ زیندانیکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش کۆتایی پێبێت.”
عایشەگوڵ دۆغان ڕاشیگەیاند، سەلچوک مزراکلی، هاوسەرۆکی پێشوی شارەوانی گەورەی ئامەد، مافی ئازادکردنی مەرجداری هەیە و وتی: “بەمەبەستی جێبەجێکردنی ئەم مافە، لە مانگی ئەیلولدا داواکارییەک ئاراستەی کۆمیتەی چاودێری و ئیدارەی زیندان کراوە. کۆمیتەکە داواکارییەکەی ڕەتکردوه‌تەوە. لە پاساوی ڕەتکردنەوەکەدا هاتوە: “لەو ماوەیەی کە لە زینداندا بوە، بە ئاشکرا ڕاینەگەیاندوە کە لە ڕێکخراوی تیرۆریستی جیا بوەتەوە.” پێویست ناکات بۆ درێژکردنەوەی دەستبەسەرکردنی نایاسایی سەلچوک مزراکلی، بەدوای بیانودا بگەڕێین.”
عایشەگوڵ دۆغان له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیددا بە چالاکییەکانی لیژنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی تایبه‌ت به پڕۆسه‌ی ئاشتی له توركیا دا‌و وتی: “لە قۆناغێکداین کە دەبێت هەنگاوەکان بەپێی ئەو بەڵێنانەی کە دراون بنرێن، چیتر پێویست بە لێدوان ناکات، دەبێت هەنگاوی کردەیی و یاسایی بنرێت بۆ ئەوەی دادپەروەری بنیات بنرێت.”
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی پرسی چونی لیژنه په‌رله‌مانییه‌كه بۆ ئیمراڵی بۆ دیدار له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان وتی”نەچون بۆ ئیمراڵی دەبێتە هۆی لەدەستدانی دەرفەتێکی گەورە. پێویستە لایەنی دەسەڵاتیش لەم ڕوەوە ڕوانگەی خۆی نیشان بدات بۆ ئەوەی شوێنێک بۆ مشت‌ومڕ نەمێنێته‌وه. چەند ڕۆژێک لەمەوبەر سەرۆکی پەرلەمان ڕایگەیاند؛ وەک سەرۆکی لیژنه‌كه لەسەر ئەم پرسه لەگەڵ ئەندامانی لیژنه‌كه کۆبونەوە ئەنجام دەدات. بە بۆچونی ئێمە پێویستە کۆمیسیۆن بڕیار لەسەر ڕۆیشتنی بۆ ئیمراڵی بدات.”