لیژنەى چاودێری ڕەوشتى لە پەرلەمانى کەنەدا بڕی ١٠٠ دۆلار غەرامەی بەسەر جەستن ترودۆی سەرۆک وەزیراندا سەپاندووە بەهۆی ئەوەى چاویلکەیەکی بە خەڵات بۆ هاتووە و لە کاتى یاسایی خۆیدا ئاشکراینەکردووە بۆ دەزگاکانى چاودێری وڵاتەکەى.
لیژنەى چاودێری ڕەوشتى لە پەرلەمانى کەنەدا ڕایگەیاندووە، دوای ئەوە جەستن ترودۆ چاویلکەیەکی بە خەڵات بۆ هاتووە کە بەهاکەى ٢٠٠ دۆلاربووە و دەبوو بە پێی یاساکانى کەنەدا لە ماوەى ٣٠ ڕۆژدا ووردەکاری و نرخ و هۆکاری هاتنى خەڵاتەکەی بۆ دەزگای چاودێری وڵاتەکەى ئاشکرا بکات، بەڵام نەیکردووە بەو هۆکارەش بڕی ١٠٠ دۆلار غەرامە کراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، جەستن دوای ئەوە ئاگاردارکردنەوەى لەلایەن کۆمسیاری نوسینگەى چاودێری بەرژەوەندییەکان پێگەیشتووە بڕی ١٠٠ دۆلارەکەى وەک غرامە داوە.
هاوکات ئیلیانور کاتینارۆ سکرتێری جەست ترودۆ ڕایگەیاندووە، بە هۆی هەڵەیەکى کارگێڕییەوە لە ماوەى یاساییدا نەتوانراوە ووردەکارییەکانى وەرگرتنى ئەو خەڵاتە لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە بدرێتە دەزگاکانى چاودێری وڵاتەکەى و بۆیە ئەوە ڕوویداوە.
دواتریش نوسینگەى جەستن ترودۆ ڕوونکردنەوەیەکىت بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، چاویلکەکە لەلایەن سەرۆکی هەرێمى دورگەى ئەمیر ئیدواردەوە وەک خەڵات پێی دراوە.