عارەقکردنەوەى زۆر گرفتێکە زۆربەمان لە وەرزی هاویندا بەدەستییەوە دەناڵێنین، بەڵام دەکرێت بە پەیڕەوکردنى هەندێک ڕەفتارى سادە و ئاسان، کێشەکە تا ڕادەیەکی باش چارەسەربکرێت. بە تایبەت ئەگەر ئەم خاڵانەى خوارەوە جێبەجێ بکەیت:
* تەنیا بە ئاوى سارد خۆت مەشۆ، چونکە لەشت سارد دەکاتەوە و دواتریش دووبارە لەشت بەر گەرمیی دەکەوێت و پلەى گەرمییەکەى بەرز دەبێتەوە و بەوەش عارەقێکی زۆر دەکەیت. * بۆیە باشتر وایە سەرەتا بە ئاوى سارد خۆت بشۆیت و دواتر ئاوێکی گەرم بەخۆتدا بکەیت.
* جلى تەسک و ئەو جۆرە جلانە لەبەر مەکە کە بەلەشتەوە دەنووسێن، چونکە دەبنە هۆی زۆر عارەقکردنەوە.
* خواردنى توون و چەور مەخۆ، چونکە بەرهەمی غوددەى دەرەقیی زیاد دەکات و بەوەش زۆر عارەق دەکەیتەوە.
* لە وەرزی گەرمادا جۆرەکانى چا بخۆرەوە بۆ ئەوەى کارى غوددەى دەرەقیی ڕێکبخەنەوە.