لەم ماوەییەدا رێکخراوێکى خێرخوازى کە بارەگاکەى لە بەریتانیایە ڕایگەیاند کە بەسەربازى کردنى منداڵان تا ئێستاش بەردەوامە لە 13 وڵات بەلاى کەمەوە واتا لە ئەڤغانستانەوە بەرەو ئۆگەندا دواى 10 ساڵ لە گەیشتن بە ڕێککەوتنامەیەک سەبارەت بە ڕێنماییەکانى نێودەوڵەتى بۆ قەڵاچۆکردنى دیاردەى بەسەربازى کردنى منداڵان.ئەمەو ڕێکخراوەکە ڕایگەیاند کە پێویستە منداڵان رزگاربکەن و سەدان منداڵانى قاێر ڕەوانەى گۆرەپانى جەنگ دەکرێن لە سەرتاپاى جیهان وێراى ئەو ڕێنمایەکانى بنەماى کیب تاون کە لە ساڵى 1997 وە ڕێککەوتنى لەسەر کراوە کە تەمەنى 18 ساڵەى دیارى کردوە وەک تەمەنى گونجاو بۆ بەسەربازى کردن. ڕێکخراوەکە لە بەیاننامەکەى دا دەڵى: بارودۆخەکە تا ئێستا هەر ئاڵۆز و دژوارە. و ئێستا بەسەدان هەزار منداڵ لە ژێانێکى سەختدا دەژین بە هۆى پەێوەست بوونیان بە هێزە چەکدارەکان و گروپە چەکدارەکان. هەروەها ڕێکخراوەکە ڕاشیگەیاند کە ئەو منداڵانە دووچارى ترس و تۆقینێکى زۆر دەبنەوە و زۆرجاریش ناچاردەکرێن کە تاوانى ترسناک ئەنجام بدەن وەک مەشقێکى سەربازى و دواتر ڕەوانەى بەرەکانى جەنگ دەکرێن. زۆر لەوانە هەن لە کیشوەرى ئەفریقیا ڕەوانەى کوشتارگەکان دەکرین بۆ جەنگ ، ئەمەش لە رێگاى ئەو گروپە چەکدارە یاخیبووانەى وەک سوپاى رەب بۆ بەرهەلستکارى لە ئۆگەندا کە ناوبانگە بە ڕفاندنى هەزارها منداڵ یاخود بەڕێگاى میلیشاکان ئەوانەى کە وێرانکارى بڵاودەکەنەوە لە رۆژئاواى کۆنگۆ. زۆرکات سەربازەکان منداڵ دەڕفێنن لە گوندەکان و وەک کرێکارێک لە گۆرەپانەکانى جەنگ کاریان پێ ى دەکەن و کردارى تاڵانى و بردن ئەنجام دەدەن و دواتر دەسکەوتەکانى جەنگ بۆ سەرکردەکانیان ئەبەن بەر لە ناچارکردنیان بۆ کوشتن. ئەبو بکر مندالێکە لەو سەربازانەى پێشوو کە یاخیبووەکان ناچاریان کردبوو لە سیرالیۆن بەشدارى جەنگ بکەن لە جەنگى ناوخۆ لە ساڵى 1991 تا 2002 دەڵى: کە ئەگەر بەشدارى نەکەێ ئەوا ئەتکوژن. ئەمەش یەکەمین حاڵەتى کوشتن بوو کە بینیم و ناچاربووم کە بێ دەنگى بنوێنم و گوێرایڵى فەرمانەکان بم. هەروەها ئەبۆ بکر بۆ رۆیتەر ووتى: بۆ یەکەمین جار لە تەمەنى 13 ساڵە کوشتارى کردوە و دواتر مەشقیان پێدام لە سەر کوشتن. ئەمەش یەکەم جار بوو کە چەک لە جۆرى ( ئاى کیى 47 ) هەڵگرم و تەقەى پێ بکەم تەنها چەند کاتژمێرێکى مەشق کردن بوو.. بەڵام ئەمە بە ویستى ئێمە نەبوو و ڕەتى کردەوە کە نازناوى خۆیى ئاشکرا بکات. ڕێکخراوى ( رزگارکردنى منداڵان) دەلێت کە هێزە چەکدارەکان لە ئەڤغانستان و برۆندى و کۆلۆمبیا و کۆنگۆى دیموکرات و ساحل العاج و نیپال ماینمار و فلیپین و ێۆمال و سرى لانکا و سودان و ئۆگەندا منداڵان پەلکێشى گۆرەپانى جەنگەکان دەکەن . لەم بارەیەوە سەندوقى نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ چاودێرى کردنى منداڵان ( یۆنسیف ) لە ڕاپۆرتێکى دا کە لە ناوەراستى ساڵى 2003 دەرى کردوە ڕایگەیاند کە نزیکەى 8000 منداڵى سەرباز لە ئەڤغانستان لە خزمەتى سەربازى دوورخرانەوە بەڵام نەخرانە نێو کۆمەڵگا بە شێوەیەکى تەواو. لەو کاتەوە چالاکخەرانى بوارى مافەکانى مرۆڤ هۆشدارى ئەوەیان دا لە دووبارە بەسەربازى کردنى منداڵ لەلایەن گروپە چەکدارەکانى وەک تالیبان. ئەمەو بنەماکانى کیپ تاون لە وڵاتى باشوورى ئەفریقیا لە کۆڕێکدا واژو کرا کە بە هەماهەنگى لە گەڵ یۆنسێف بۆ رێنمایى کردنى حکومەتەکان بۆ ئەنجامدانى کارى پێویست لەو بارەیەوە. نوێنەرانى نزیکەى 60 وڵات لە فەرەنسا کۆبوونەوە بۆ باس کردنى بنەماکانى ئەو بەڵگەنامەى یە کە ناودەبرێت بە بەڵێنامەکانى پاریس و ئامانجەکەشى پتەوکردن و زێدەکردنى هەوڵەکان بۆ وەستاندنى ڕەوانە کردنى منداڵان بۆ بەرەکانى جەنگ و یارمەتیدانى ئەو منداڵانە تاکو بگەرێنرێنەوە بۆ نێو کۆمەڵگا. لەو بارەیەوە فیلیب دۆست بلازى وەزیرى دەرەوەى فەرەنسا بە رۆژنامەى ( لۆفیغارۆ ) فەرەنسى ڕاگەیاند کە گەورەترین تاوان و قێزونترینیان وەک بۆمبێکى دانراو واى یە هەرەشە لە ئارامى و گەشە کردنى ئابوورى ئەفریقیا و دەرەوەى ئەکات. ڕێکخراوى رزکارکردنى منداڵان دەڵێت کە چارەنووسى 10000 منداڵ کە سەر بە سوپاى رەب بۆ بەرهەلستکارییە کە تا ئێستا ناودارنین لە ئۆگەندا ، لە کاتێکدا لە وڵاتى سرى لانکا نزیکەى 5000 منداڵ کرانە سەرباز هەر لەساڵى 2001 و باوکانیش لەوە ئەترسن کە ڕێگاى دەرچوون بە منداڵاکانیان بدەن نەبادا دووچارى ڕفاندن بن. منداڵانى تەمەن 8 ساڵە کرانە بەسەرباز لە لایەن حکوەتى سودان لە باشوورى وڵات و 8000 دیکەش تووشى ئیستغلال دەبنەوە لە لایەن گروپە یاخیبووەکان و میلیشیاکان لە ئەفریقیا. بێرنیلى ئیرۆنساید بەرپرس لە پاراستنى منداڵان لە بارەگاى یۆنسێز لە کۆنگۆ دەڵى کە هەندى خەڵک بە هەڵە داوان ئەچن کە منداڵان خۆبەخش بن. لە زۆربەى جاران هەژارى ناچارییان ئەکات کە ببنە سەرباز. و هەندێکى تر لەڕێگاى هێزەوە ناچاردەکرێن. ئەمەو ئیرۆنساید بۆ رۆیتەرزى ڕاگەیاند کە زۆر سەختە کچان لە نێویاندا بدۆزرێتەوە کە دەڕفێنرێن. دواتر یان ئەبنە هاوسەرییان وە یاخود بۆ هەوسبازى جەنگاوەرەکان.لە کاتێکى تردا داگاى نێودەوڵەتى لاهاى داواى ئامادەبوونى تۆماس لۆبانگاى کرد لەبەردەم دادگاکە بە تۆمەتى کردنى منداڵ بە سەرباز و ڕەوانە کردنیان بۆ بەرەکانى جەنگ لە کۆنگۆ. دادگاى نێودەوڵەتى کە لە ساڵى 2002 وە دامەزراوە هەوڵى داوە بە ناساندنى ( تاوانەکانى جەنگ ) تاکو منداڵانى خوار 15 ساڵیش بگرێتەوە لە ملمڵانیە چەکدارییەکان. لەم ماوەییەدا کۆنگرەى نێودەوڵەتى کە لە شارى پاریس بەسترا تیشکى خستە سەر بابەتى بەکارهێنانى منداڵان لە جەنگەکان و لە هەموو بوارەکانى ترى ژیان لە گەڵ ئەو ئامارەى رێکخراوى یۆنسێڤ کە ژمارەى ئەو منداڵانەى ساڵانە لە کارى نا شرعی بە 1.2 ملیۆن منداڵ دەخەملێنرى.شەرەکانى نێوخۆى لوبنان لە نێوان 1975 – 1990 دیاردەى منداڵانى خۆبەخش سەرى هەڵداوە کە تەمەنیان لە نێوان 16 تا 18 ساڵیدا هەیە و هەروەها لە باشوورى سودانیش منداڵان بەکارهێنراون لە بەرەکانى جەنگ و نوێنەرى تایبەتى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروبارى منداڵان ( ڕدیکا کۆمارسۆامى ) سەردانى هەریەکە لە وڵاتانى سرى لانکاو سودانى کرد بۆ ئەم مەبەستە. کۆمار سۆامى لە ڕاپۆرتێکى دا ئاماژە بە دیاردەى بەسەربازى کردنى ژمارەیەکى زۆرى منداڵان دەکات لە باشوورى سودان و لە کۆنگرێکى رۆژنامەوانیدا ووتى: کە ئەو چاوى کەوتووە بە ژمارەیەک لە منداڵى بچووک و بێ سەرپەرشتان کە لە نێوانیاندا هەیە ئارەزووى گەرانەوە دەکات بۆ بەرەکانى جەنگ. بان کێ مۆنى سکرتێرى گشتى نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکى دا هاتووە کە منداڵان سەر لەنوێ ڕەوانەى بەرەکانى شەڕ دەکرێنەوەلە باشوورى سودان. هەروەها سوپاى بەرهەلستکارى ڕەب لە ئۆگەندا بەکردارى وەحشیەتگەرى ناسراوە دژ بە ئەو ئافرەت و منداڵانى کە لە باشوورى سودانەوە دەڕفێنرێن. ئێستاش کە لە سەردەمى عەولەمە و پێشکەوتنى تەکنەلۆژیاین تا ئەمرۆش زۆر لە گروپە چەکدار و تیرۆریستەکان لە هەندى وڵاتانى جیهانى سێ یەم یاساى بە سەربازى کرددنى منداڵان بۆ جەنگ بەکاردەهێنن بۆ بەرژەوەوندیە سیاسى و ئامانجە شاراوەکانیان .