
1-تۆگرنگترین شتی ژیانی منی: لەژیانی مرۆڤدا هەموو كات شتی گرنگ و تایبەت هەیە بەڵام نابێت هاوسەرەكان یەكتری پشتگوێ بخەن لەبەرئەو شتەی كە گرنگە لایان و پێویستە هیچ شتێك لەپتەوی پەیوەندی نێوانیان گرنگتر نەبێت و واباشترە بەردەوام ئەم وشەیە بەیەكتری بڵێن .
2-تۆم دەوێت وەك ئەوەی كە هەیت: زۆر پێویستە هاوسەرەكان وەك ئەوەی كە هەن یەكیان بوێت و وتنی ئەم وشەیە مانای وایە كەمەبەستی ژیانكردنی ئەو دوو هاوسەرە تەنها بەدیهێنانی ژیانێكی ئارامە نەك بەكارهێنانی هاوبەشی ژیان بۆ بەدەستهێنانی مەبەستی تاكە كەسی.
3-متمانەم پێتە: ئەم وشەیە هەنگاوێكە بۆ ئەوەی هاوسەرەكان هەوڵبدەن ئەوەی لەناخیاندایە بێ هیچ دودڵیەك بۆ یەكتری باس بكەن و ئەو دوو هاوسەرەی متمانەیان بەیەكتری هەبێت ئەوە دوور دەبن لەناپاكی.
4-لێت خۆش بووم : هەموو كات مرۆڤ هەڵە دەكات زۆر گرنگە كاتێك یەكێك لەهاوسەرەكان هەڵە دەكەن ئەوە ئەوی دیكەیان میهرەبان بێت و لەهەڵەی هاوسەرەكەی خۆشبێت ،لێخۆشبون هەموو كات مانای خۆشویستی بەرامبەرە.
5-ڕێزت هەیە لەلام: شتێكی ئاساییە كاتێك مرۆڤ ڕێز لەبەرامبەرەكەی بگرێت بەڵام كاتێك بابەتەكە دێتە سەر هاوبەشی ژیان ئەوە زۆر گرنگە هاوسەرەكەكان بەڕاستی ڕێزی یەكتر بگرن و بەردەوام ئەوە بۆ یەكتری نوێ بكەنەوە كە ڕێزیان هەیە لای یەكتر.
6-بەڕۆحم دەتپارێزم: كاتێ هەریەك لەهاوسەرەكان ئەم وشەیە بەیەكتری دەڵێن ئەمە دڵنیای و ئارامی لەدڵی بەرامبەركەیدا دروستدەكات.
سەرچاوە:.Dw
ئامادەكردنی:چراخان ئاسۆ