رێکخراوى تەندروستى جیهانى رایدەگەیەنێت؛ ساڵانە (800) هەزار کەس خۆیان دەکوژن، ئەو ژمارەیەش زیاترە لەو کەسانەى کە لە جەنگ و کردەوە تیرۆرستییەکان و بەهۆی شێرپەنجەى مەمکەوە گیان لەدەست دەدەن.
لە نوێتین راپۆرتی ئەو رێکخراوەی سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکانە هاتوە “کە تێکڕاى خۆکوژیی لە جیهاندا بەراورد بە ساڵانى (2016) بۆ (2019) کەمیکردوە، بەڵام هێشتا ژمارەکان بەرزن، ئەویش بە هۆکارى بەرزى و زۆرى ژمارەى دانیشتوان.
تیدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەرى گشتى ئەو رێکخراوە لە لێدوانێکیدا رایگەیاندوە “سەرەراى ئەوەى بەرەوپێشچون هەیە، بەڵام هەمو چوار چرکە جارێک کەسێک خۆى دەکوژێت”.
هەروەها کیشوەرى ئەمەریکا تاکە ناوچەیە کە رێژەى خۆکوژى تێیدا بەرز بۆتەوە و لە شەش ساڵى رابردوەوە بە رێژەى (%6) زیادیکردوە.