زاناكان لەزانكۆی میشگانی ئەمەریكی ئەوەیان ئاشكرا كرد پێویستە كاتێك مرۆڤ بڕیاری دروستكردنی ژیانی هاوسەرگیری دەكات ئەوە بابەتەكە زۆر بەئاسانی وەربگرێت و دوور بكەوێتەوە لەگەڕانی بەردەوام بەدوای كەسێكی نمونەی بۆ ژیان،چونكە ئەمە دەبێتە هۆی بەفیڕۆدانی كات و سەرئەنجامیش مرۆڤ ئەو كەسە نادۆزێتەوە كە مەبەستێتی.
هاوكات ئەوەشیان ڕونكردۆتەوە لەئێستادا شێوازی هەڵبژاردنی هاوبەشی ژیان زۆر جیاوازنرە لەچاو چەند ساڵێك پێش ئێستا بەجۆرێك مرۆڤی هاوچەرخ كەسێك هەڵدەبژێرێت بۆ ژیانی كە لەگەڵیدا هەست بەئارامی بكات.
لەگەڵ ئەوەشدا ئەم توێژەرەوانە هۆشداری دەدەن بەو كەسانەی بەردەوام كاتی خۆیان بەفیڕۆدەدەن بۆ دۆزینەوەی هاوسەرێك كە هاوشێوەی خۆیان بێت ،پێبان وایە ئەم گەڕانە بێئەنجام دەبێت و لەكۆتایدا تەنها دەمێننەوە لەژیاندا لەبەر ئەوەی هیچ كەس هاوشێوەی كەسێكی دیكەنیە.
سەرچاوە: .annahar.
لەعەرەبیەوە:چراخان ئاسۆ