
له ئێستاشدا حه‌بی ڤیاگرا، ماده‌یه‌كی وزه‌به‌خشه‌و بۆ به‌هێزكردن‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای سێكسی به‌كارده‌هێنرێت، ئه‌گه‌رچی زۆر به‌كارهێنانی ئه‌و حه‌به‌و به هه‌ڵه به‌كارهێنانی، زیان به ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر بۆیه زاناكان به‌رده‌وامن له ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر خوارده‌مه‌نییه جۆراوجۆره‌كان، به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی به‌دیلێك بۆ ئه‌و ماده وزه‌به‌خشه.
له‌م راپۆرته‌دا به‌شێك له‌و سه‌وزه‌و میوانه بڵاو ده‌كاته‌وه كه بۆ به‌هێزكردنی توانای سێكسی به‌هێزن و گه‌ر به‌رده‌وام به‌كاربهێندرێن، ئه‌وا هیچكات پێویست به به‌كارهێنانی حه‌بی ڤایگرا ناكات.
پیاز
خواردنی پیاز پارێزگاری له ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌كات و تونای به‌رگری له له‌شدا زیاد ده‌كات، له كۆندا پزیشكه عه‌ره‌به‌كان پیازیان بۆ ورژاندنی توانایی سێكسی به‌كار هێناوه، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش زۆر سوودی تر به ته‌ندروستی ده‌گه‌ینێت، توانای سێكسی چاڵاك ده‌كات .
جگه له‌وه‌ی پیاز پارێزگاری گرنگ له سه‌لامه‌تی دڵ ده‌كات و ڕێگه‌ش له كێشه‌كانی دڵ و سینگه كوژێ ده‌گرێت و ناهێلێت خوێن له‌ناو ده‌ماره‌كانی دڵدا بمه‌یت، ڕێگه‌ش بۆ گه‌یشتنی ئۆكسجین و خۆراك بۆ ماسۆلكه‌كانی دڵ خۆش ده‌كات .
مۆز
مۆز ماده‌كانی وه‌ك “فیبر” و “پیتاسیۆم” هه‌یه‌و ئه‌م دوو ماده دژی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌یه و خواردنی مۆز به‌سووده بۆ به‌رگریكردن له تووشبون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه.
مۆز به‌سووده بۆ ماسولكه‌كانی مرۆڤ و خوێن پاڵه‌وته ده‌كاته و وزه‌به‌خشه و توانایی مرۆڤ زیاد ده‌كات و زۆر به‌سووده بۆ توانایی سێكسی مرۆڤ و رێژه‌ی كلۆسترۆڵی خوێن داده‌به‌زێنێت و كاریگه‌ری هه‌یه له دابه‌زینی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن و ڤیتامینی B6ی تێدایه و به‌سووده بۆ سیسته‌می ده‌ماری مرۆڤ.
هه‌نار
هه‌نار ڕێژه‌ی چه‌وری خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه و ده‌بێته هۆی زیادبوونی توانای سێكسی مرۆڤ و مرۆڤ ده‌پارێزێت له توشبون به شێرپه‌نجه‌و نه‌خۆشیه‌كانی دڵ، خواردنی شه‌ربه‌تی هه‌ناریش به‌هه‌مانشێوه بۆ زیادبون توانای سێكسكردن و به‌هێزكردنی به‌سوده.
هه‌نگوین
یه‌كێك له سوده‌كانی هه‌نگوێن، به‌هێزكردنی توانای سێكسی و زیادكردنی (مه‌نی) پیاوه، كه زۆر به‌سوده بۆ ئه‌و خێزانانی كه منداڵیان نابێت، چونكه هه‌نگوین ڤیتامین h تێدایه كه به ڤیتامینی پیتاندن ناسراوه‌و به ڤیتامینیكی پیاوانه ناو ده‌برێت.
خورما
خورما سودێكی ته‌ندروستی زۆری هه‌یه‌و گورچیله ساغ ڕاده‌گرێت و پێست جوان ده‌كات، یه‌كێك له گرنگترین كاریگه‌ریه‌كانیشی بۆ به‌هێزكردنی توانای (سێكس) زۆر كاریگه‌ره و ده‌مار و هه‌سته‌وه‌ره سێكسیه‌كانی ژنان و پیاوان زیادده‌كات، زۆرجاریش وه‌كوو ده‌رمانێكی سورشتی بۆ زیادكردنی توانای سێكسی خورمای وشك (تمر) له شیری تازه‌دا ده‌خوسێنرێت و دوای خواردنی خورماكه شیره‌كه‌ش ده‌خورێته‌وه.
جه‌رجیر
جه‌رجیر كه سه‌وزه‌یه‌كی بۆنخۆشه‌و له‌ڕووی ڤیتامین (C)ه‌وه زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده، سوودێكی باش به‌ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت‌و چاره‌سه‌ری چه‌ندین نه‌خۆشیش ده‌كات، جه‌رجیر ئاره‌زووی خواردن زیاد ده‌كات‌و گه‌ده به‌هێز ده‌كات‌و هه‌رسكردنیش ئاسان ده‌كات‌و ئازاری جگه‌ر ناهێڵێت.
جگه له‌وه‌ی هۆكارێكه بۆ پاكردنه‌وه‌ی خوێن‌و زه‌ردوویش ناهێڵێت، توانا ده‌به‌خشێته جه‌سته‌و سستمی به‌رگری به‌هێز ده‌كات، كۆكه ناهێڵێت‌و سه‌رجه‌م ئه‌و ماده زیانبه‌خشانه له‌جه‌سته دوورده‌خاته‌وه، كه زیان به‌جه‌سته‌و ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نن.
یه‌كێك له سه‌ره‌كی ترین سوده‌كانی جه‌رجیریش به‌هێزكردنی توانای سێكسی و چالاككردنی كۆئه‌ندامی زاوزێ و ئاسانكردنی كرداری میزكردنه.
گوێزه‌ر
خواردنی گوێزه‌ر بینایی چاو به‌هێز ئه‌كات. یارمه‌تی مێشك ئه‌دات. یارمه‌تی گه‌ده ئه‌دات .پوكی ددان قایم ئه‌كات ژنی سك پڕ ئه‌گه‌ر ڕۆژی په‌رداخێ شه‌ربه‌تی گوێزه‌ر بخواته‌وه تا منداڵه‌كه‌ی ئه‌بێت منداڵه‌كه‌ی ڕه‌نگی جوان و خوێن گه‌رم ئه‌بێ. ئه‌گه‌ر منداڵی تازه ددانی ده‌ربێ گوێزه‌ری بدرێتی ددانی زوو ده‌ردێ و پوكی قایم ئه‌بێ.
جگه له‌و سوده گشتیانه گوێزه‌ر ڤیتامین A تێدایه‌و توانای سێكسی له ژن و پیاودا یه‌هێزده‌كات.
ترێ
ترێ ده‌توانی ڕێژه‌ی كۆڵیستڕۆلی زیان به‌خش له‌له‌شدا كه‌مبكاته‌وه، كۆنتڕۆلی په‌ستانی خوێن بكات‌و له‌ئاستی ئاسایدا بیهێڵێته‌وه و له‌ش له‌ماده‌ی زیانبه‌خش ده‌پارێزێت، پارێزگاری له‌چاوده‌كات، پێست ڕۆشن ده‌كاته‌وه،ده‌ورێكی باڵاشی هه‌یه له دواخستنی پیریدا و رۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌یه له زیادكردنی توانای سێكسكردندا.
زه‌یتون
به ده‌رمانێـكی پـزیشكی ناوده‌برێت وه‌ك خۆراك، چونكه چه‌ندین سودی جۆراوجۆری هه‌یه، زه‌یتون ده‌توانێت به‌رگری بكات له مانه‌وه‌ی مادده‌ی ڤینیۆڵ وه‌ك ئه‌لیبرۆبین كه مادده‌یه‌كی پارێزگاری ترشه‌ڵۆكه له جه‌سته‌ی مرۆڤدا و ده‌تواێت به‌هۆی ئه‌و مادده‌یه خۆی ده‌رباز بكات له كلاوسین كه به مادده‌یه‌كی ژه‌هراوی ناسراوه و له جه‌سته‌ی مرۆڤدایه، هه‌روه‌ها ڕۆڵی هه‌یه له پاككردنه‌وه‌ی خوێنی مرۆڤ، به مانای كه‌مكردنه‌وه‌ی چه‌وری تیایاندا، به‌سوده بۆ به‌هێزكردن و چالاككردنی توانای سێكسی له ژن و پیاودا و سوودی هه‌یه بۆ نه‌خۆشه‌كانی دڵ و شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن.