
باشترە هاوسەرەكان توخنی هەندێك لەو گوفتار و رەفتارانە نەكەون كە دەزانن دەبنە هۆی بێزاریی و رقلێبوونەوەی هاوبەشی ژیانیان و بەوهۆیەوە دووركەوتنەوە روو دەدات.
لەو پرسیارانەی ژنان ئامادەیان كردووە بۆ پیاوان و دەبنەهۆی نیگەرانی پیاوان و دووركەوتنەوەیان بریتین لە:
1- پرسیاركردن لە كێش: پیاو زۆر رقی لەم پرسیارە و هەموو ئەو دەستەواژانەیە كە پەیوەندیان بەكێشەوە هەیە، با خانمان خۆیان بەدوور بگرن لەپرسیاری” ئایا واینابینیت كە مێك كێشم دابەزیوە یان زیادی كردووە؟” ، پیاو هیچكات بەوردی سەرنج نادات لەلەشی ئەو ئافرەتەی كە خۆشی دەوێت و بڕیاریداوە هاوسەرگیریی لەگەڵ بكات، هەروەك پیاوان خواستیان لەسەر ئەوەی كە ژنان بەردەوام متمانەی زۆریان بەخۆیان هەبێت.
2- دۆستی پێشوو: گەر دەخوازیت خۆشبەختی هاوسەرێتی بپارێزیت و ژیانێكی رۆمانسی لەپاڵ مێردەكەت بەسەربەریت، هیچ كات خۆت مەدە لەقەرەی قسەكردن لەبارەی دۆستی پێشووی مێردەكەت. هەروەك خۆت بەدووربگرە لەباسی رەفتارە باشەكانی یان خراپەكانی دۆستی پێشووی مێردەكەت، بەوپرسیارە پیاو هەستدەكات ژنەكەی هێشتا ئەو دۆستە كۆنەی بەلاوە گرنگە، هەربۆیە گومان و ساردبوونەوە روودەكاتە پەیوەندیەكانی نێوان ژنان و پیاوان و دەبێتەهۆی لەناوچوونی ئەو پەیوەندییە.
3- خۆ بەكەمزانین: ئەو پیاوەی كە دێتە پێشوەو داوات لێدەكات هاوسەرگیریی لەگەڵدا بكەیت و دەتكاتە هاوبەشی ژیان و ماڵوحاڵی خۆی، مانای وایە ئەو پیاوە زۆری خۆشدەوێیت، هەربۆیە ئەو پیاوە بەهیچ جۆرێك ئامادەنیە گوێت لێبگرێت كاتێك كە بەكەم یان بەخراپ خۆت هەڵبسەنگێنیت، بۆ پاراستنی پەیوەندیی هاوسەرگیریی سەركەوتوو بەوپەڕی متمانەوە باسی خۆت بكە بۆ هاوسەرەكەت.
سەرچاوە:donazine.