ههرێمی كوردستان به دۆخێكی ئابوری و ئالنگاری زۆر گهورە تێدهپهڕێ كه بهبهراورد به دۆخی ههرێم له ٩٠هكانی سهدهی رابردوو ئهم دۆخه قورستر و كاریگهرتر دهردهكهوێت و چارهسهری ئاسان نابێ بهتایبهت لهم دۆخهدا كه هۆكاری سهرهكی ئهم قهیرانه ئابوری و داراییه به پلهی یهكهم بههۆی نهبوونی عهقلی ئیداری و ئیدارهی قهیرانهكانهوهیه و هۆكاری دووهم سیاسیه .
نەبوونی ئەقلی ئیداری و بەڕێوەبردن کاریگەری گەورەی بەجێهێشتووە لە دروستبوونی ئەو قەیرانە بۆ نموونە ئەگەر بهاتایە حکومەتی هەرێم سیاسەتێکی دروستی پەیرە و کردایه لە حەقلی نەوت و ئەو پارەیەی کە لێی دەست دەکەوت، واتە بڕێکی زۆری تەخسیس کردبایە بۆ وەبەرهێنان و بە دوایدا زەمینەیەک دروست دەبوو کە حکومەت هەر تەنیا پشت بە داهاتی نەوت نەبەستێ و دهستی كاری تەواویشمان لێی دەست دەکەوت واتە بەتاڵەمان نەدەبوو یان زۆر لە ئێستا کەمتر دەبووە .
ڕاستە هاتنە خوارەوەی نرخی نەوت لە ئاستی جیهان کاریگەری هەبوو لە سەر ئەدای حکومەت، بەڵام کاتی بوو چونکە زۆری نەبرد نرخی نەوت دەستیکرد بە بەرز بوونەوەی نرخەکەی، له ئێستادا نرخی یەک بەرمیل لەبازارەکانی دەرەوە لە سەروی ٦٠ دۆلارەو بەرزبوونەوەشی بەردەوامە.
هۆکاری سیاسی لە ڕێگای موحاسەسەی حیزبی و دروستبوونی توێژێکی گەندەڵ بە تایبەتی لە ناو دوو حیزبی دەسەڵات و کە بەشی هەرە زۆری جومگەکانی دەسەڵاتیان بە دەستەوەیە، لەهۆکارە هەرە مەترسیدارەکان بووە.
ئهوی تێبینی دهكرێ كه ههرێمی كوردستان و حكومهتهكهی له سهرەتای دامهزاراندنیهوه و تاوهكو ئێستا كه ههشت كابینهی تێپهڕاندووه بهبێ پلان كاری كردووه و ئابوری و دارای ههرێمی به ههڕهمهكی بهڕێوه بردووه، واتا هیچ پلانێكی پێشوهختی نهبووه له ئیداره دان و حوكمڕانی .
ئێستاش هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی دوو ئالنگاری دەبێتەوە یەکێکیان ئەو پاشەکشەیەی دوای ڕیفراندۆم و۱٦ ئۆکتۆبەرەوەیە کە نیوەی کوردستانمان پێیەوە لە دەستدا و حکومەتی ناوەندیش دەیەوێ ئەو سەرکەوتنە سەربازییە بە قازانجی خۆی ببەستێتەوە و زیاتر پێیەوە حکومەتی هەرێم بەرامبەر ناوەند لاوازتر بکات.
ئەوی تر ئەو حوکمە پاشاگەردانیانەی دوو حیزبی دەسەڵاتەوەیە کە لە ڕێگایەوە بە تەواوی یەکێتی سیاسی کوردانی تێک داوە .
هەندێ بەربەستەش کەوتوونەتە بەردەم حکومەتی هەرێم لە ڕێگای کەم بوونەوی دەسەڵاتی و لە دەستدانی کێلگە نەوتیەکانەوە، ناچارە مل بداتە هەندێ چاکسازی لە خانەی کەمکردنەوە و سرینەوەی موچە خۆر و خانەنشینە باڵاکان و هەروەها بن دیوار و وەهمیەکان و لەو پێناوەشدا پڕۆژەیەکی پێشکەش بە پەڕلەمان کردووە و ناشزانرێ چەندی لێ جێبەجێ دەکرێت.
یەکێ لە ئالنکارییە هەرە لەپێشەکانی حکومەتی هەرێم خۆی لەوەوە دەبینێ کە تا چەند دەتوانێت، یەکانگیری لەگەڵ حکومەتی ناوەند بکات و کرانەوەیەک وەرچەرخێنێ و هەندەک لە ئەو وەزعە نالەبارە تێپەڕێنێت. بە بڕوای خۆم پشت بەستن بە خاڵ و بڕگە دەستورییەکانی عێراق کە ئەمریکاش پشتگیریمان لێدەکات و پێیەوە بە پۆزەتیڤ بە سەر کوردان دەکەوێتەوە.
لێرەش کۆسپ و تەگەرەکان دوو حیزبی دەسەڵاتە چونکە ئەگەر بڕگەکانی دەستوور جێبەجێ بکرێ دوو ئەوەندەیتر دوو حیزبی دەسەڵات بچووکتر دەبنەوە .
ئەو پڕۆژەیەی ئەمریکاش خستۆتیە بەر دەم ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کە دەبێ میزانیەی حکومەتی هەرێم لە شەش ترلیۆن و هەشت سەد ملیار دینارەوە بۆ ۱٠ ترلیۆن زیاد بکرێ و لە بەرامبەریشەوە دەبێ حکومەتی هەرێم خاڵە سنووری و فرۆکەخانەکان و نەوتی هەرێم ڕادەستی بەغدا بکات و بەجێبەجێکردنی باری دانیشتوانی هەرێم باشتر دەبێ.
دیارە پێشنیاری حکومەتی عیراقی و ئەمریکاش ئەوەیە کە هێزی پێشمەرگە لە سنووی ۱٠٠ هەزار کەسەوە بمێنێت و ئەمریکیەکانیش دەڵێن ئێمە تەدریب و پڕچەککردنیان دەخەینە ئەستۆی خۆمان .
یەکێ لە ئالانگارییە زۆر گرنگەکانی هەرێمی کوردستان خۆی لەوەو دەبینیتەوە کە دەبێ بەرەی ئۆپۆزسیۆنی کوردی یانی بزوتنەوەی گۆڕان و پارتە ئیسلامیەکان و گروپی بەرهەم و گروپە ناڕەزایەکانی ناو یەکێتی و بەرەی نوێ و شەقامی ناڕزى و خەڵکانی بێلایەنی سیاسی و تەکنۆکرات و ئیداری ڕیزەکانیان یەکبخەن ئەگەر نا ساڵی ۲٠۱۸ بە قازانجی باشکردنی باری خەڵک ناکەوێتەوە .
هەڵبەتە ئەگەر بێت و لەو بەشە بودجەیەی ساڵی ۲٠۱۸ کە بەر کوردان دەکەوێ و تیایدا بەشێکی بەرچاو بۆ حەقلی بەرهەمهێنان تەخسیس بکرێت و پلانی ژیرانەش هەبێ لە وەگەڕخستنی و بە دواوە هەم کەرتی کشتو کاڵ و ئاژەڵداری و هەمەجۆرکرنی پێشدەکەوێ هەم دەستی کاری زۆریش دەمژێ بۆ کەمکردنەوەی بێکاری کەرتی سیاحی و وەگەڕخستنەوە یان پەرەپێدانی کەرتی پیشەسازی بە تایبەتی بچووک و مام ناوەندییەکان و ئەویش لە ڕێگای خۆیەوە جووڵەیەک دەداتە بازاڕ و پێیەوە جموجۆلە بازرگانیەکانیش دێنەوە هۆش خۆیان.
ئالنگارییەکانی ساڵی ۲٠۱۸ ئەوەندە زۆرن ناکرێت لە بابەتێکی بچووکی ئێرە شوێن بۆ هەمووانی بکەیتەوە، بەڵام ئەگەر چی زۆر گەشبینیش نەبم لە ساڵی نوێ، بەڵام ئەوەندەش ڕەشبین نیم وەک بڵێم تاریکیەکان بە تەواوەتی تیشکەکانیان سڕیوەتەوە.