لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان،پشتیوانی لە عفرین دەکا

بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان،پشتیوانی لە عفرین دەکا

0 تێبینییەکان 15 بینینەکان

كۆنگرەی نەتەوەیی كورد لەبارەی دۆخی عەفرینەوە لەگەڵ حزبە سیاسییەكان و رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی كۆبووەوە، بڕیایدا لیژنەیەك بۆ بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانێكی سەرتاسەری جەماوەری لە هەرێمی كوردستان پێكبهێنێت ، لەم کۆبوونەوەیەدا هاوڕێ خلیل محموود ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و هەژار هەورامی ئەندامی مەکتەبی پەیوەندییەکان بەشدارییان تێدا کرد و هەموو پشتیوانیەکیان بزووتنەوەکەیان بۆ چالاکی مەدەنی و هاوپشتی و پشتیوانی خەڵکی عفرین راگەیاند .

كۆبوونەوەكە رۆژی چوارشەممە ( ١٤\٢\٢٠١٨)، لەبارەگای مەكتەبی سیاسی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان لەشاری هەولێر بەڕێوەچوو.

ئامانج لە سازدانی ئەو كۆبوونەوەيەو كۆكردنەوەی بەشێك لە حزب و لایەنەكان بۆ ئەوەیە كە ئەو چالاكییانەی رۆژانە لێرە و لەوێ بۆ پشتیوانی لە بەرخودانی عەفرین ئەنجام دەدرێت، تا فشاری گەورە و كاریگەر دروستبكرێت لە ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی”.

بەپێی زانیارییەکان لەكۆبوونەوەكەدا پێشنیاری گرنگ و پێویست و نیشتمانی و نەتەوەیی كراوە، چونكە هەمووان چالاكی پشتیوانیان ئەنجامداوە لەرۆژانی رابردوودا .

لە 20ی مانگی رابردووەوە سوپای توركیا و گروپە چەكدارەكانی نزیك لە توركیا لەشكركێشیان بۆ سەر كانتۆنی عەفرینی رۆژئاوای كوردستان دەستپێكردووە، شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە بەرگری سەخت لە شارەكە دەكەن.

 لەكۆبوونەوەكەدا، بڕیاردراوە بە پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ ئامادەكاری بۆ ئەنجامدانی رێپێوانێكی جەماوەری و سەرتاسەری لە هەرێمی كوردستاندا.

توركیا دەیەوێت عەفرین لەژێر دەستی هێزە كوردییەكان بهێنێتە دەرەوەو داگیری بكات، بە بیانوی ئەوەی “هێزەكانی یەپەگە و یەپەژە وەكو باڵێكی سەربازی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) ” كاردەكەن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail