
1- كاتێك ئەو كەسەی وا خۆی دەر دەخات خۆشەویستە و هەمووژیانتە ،تەنها لەیەك كاتدا پەیوەندی تەلەفۆنیت لەگەڵ دەكات ئەویش ئەو كاتەی بیەوێت بوبینێت ،ئەمە ئەو پەڕی لەخۆڕازی بوون دەگەیەنێت ،و زۆری كات تەنها هەوڵبدات لەڕێی كورتەنامەوە هەواڵت بزانێت تەنانەت كێشەی نێوانتان بەناردنی كورتەنامە هەوڵبدات چارەسەری بكات.
2-ئەگەر خۆشەویستەكەت بۆماوەیەكی زۆر خۆی لێت ونكرد بەبیانوی نەبونی كات بۆ ئەوەی تۆ ببینێت یان بێ ئەوەی هیچ هۆكارێكی ئاشكرا و ڕوون هەبێت لەپاڵ خۆ ونكردنی .
3-خانم ئەگەر ئەو كەسەی خۆشت دەوێت بەردەوام سوكایەتیت پێوەدەكات یان بەهەر شێوەیەك بێت هەموو كات توڕەبون و بێزاری خۆی بەسەر تۆدا بڕژێ ئەوە دوور كەوتنەوە لێی باشترین ڕێگایە چونكە لەڕاستیدا ئەوەی لەنێوانتاندایە خۆشەویستی نیە بەڵكو تەنها بەرژەوەندی تاكە كەسیە.
4-ئەگەر خۆشەویستەكەت لەبەر ئافرەتێكی دیكە تۆی بەجێهێشت ئەوە بزانە هیچ كات خۆشی نەویستوی و تەنها لەبەر بەرژەوەندی خۆی تۆی ویستوە و هەمیشە بەدوای باشتر دەگەڕێت بۆ ژیانی لەبەر ئەوە دوور كەوتنەوە لەم كەسانە ئارامی دەبەخشێت بەژیانت.
سەرچاوە: donazine