هەریەکێک لە مرۆڤەکان خاوەنی هەندێک نهێنی تایبەت بە خۆیەتی و نایەوێت هیچ کەسێکی دیکە بەو نهێنیەی بزانێت، بەڵام رەنگە ئەم حاڵەتە لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە بگۆڕێت، کەسانێکی هەن زۆر کەم نهێنی خۆیان هەڵدەگرن و زوو ئاشکرای دەکەن، هەندێکیش بە پێچەوانەوە.
خانمان هەمیشە هەندێکی نهێنی گرنگ لە ژیانیاندا هەیە و پارێزگاری لێ دەکەن کە لەڕابردوودا لە ژیانیاندا ڕوویداوە بەتایبەت لەڕووی سۆزداریەوە و هەرگیز نایەوێت هاوبەشی ژیانی بەو نهێنیانەی بزانێت مەگەر ناچاربێت.
ئەو چوار نهێنیەی خانمان بەدرێژای ژیانیان هەوڵی شاردنەوەی دەدەن چییە؟
1-پارێزگاری کردن لە پەیوەندی نێوانی خۆی و خۆشەویستەکەی لە ڕابردوودا، هەندێک یادگاری کەلەیەکێک لە قۆناغەکانی ژیاندا کەسێکی ئاسوودە کردووە وەک نوسینێک یان وشەیەک کاتێک دێتەوە بیری هەستێکی خۆشی پێدەبەخشێت، هەر بۆیە بەهەموو توانایەکیەوە دەیەوێت پارێزگاری لەو یادگاریەی بکات.
2-هاوسەرەکەی یان خۆشەویستەکەی دیاری بۆ دەهێنێت، هەرگیز ڕای خۆی ناڵێت لەسەر ئەوەی بەدڵی نیە ئەو دیاریە بۆ ئەوەی کەسی بەرامبەر تووشی شەرمەزاری نەکات، چونکە خۆشیدەوێت و نایەوێت هیچ کارێکی ئەو بە کەم سەیربکات.
3-ئەگەر ئەو خانمە خێزانی هاوسەرەکەی یان خۆشەویستەکەی زۆر خۆشبوێت و کێشەی نەبێت لەگەڵیاندا لەهیچ ڕوویەکەوە، بەڵام دەترسێت هەمیشە لەوەی بەهۆی خێزانەکەیەوە لەم دوورکەوێتەوە و ئەو ترسەش دەشارێتەوە.
4-خانمانیش ئارەزووی ڕاستی و سروشتی جوانی پیاوان دەکەن و مەرجنیە پیاوێکی زۆر نمونەیی و جوان و شیک بێت، هەندێک لە پیاوان قژیان سپی بووە یان کەمێک ورگنن، هەست دەکەن چیتر کەسی بەرامبەر خۆشەویستی بۆی نیە، بەڵام ئەم بیرکردنەوەیە هەڵەیە، ئەو دەیشارێتەوە و ئاگادار ناکات لەوەی حەزدەکات بەو جۆرەبیت.