زۆر له ئێمه شه‌وانه خه‌وى خۆش و ناخۆش ده‌بینین،هاوكات به دوایى هۆكارى بینینى خه‌وندا ده‌گه‌ڕێین،به‌ڵام له‌وانه‌یه لێكدانه‌وه‌كان بۆ خه‌وبینینن و هۆكاره‌كانیش ئاشكرانه‌بن .
پاش لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى ته‌ندروستى له‌سه‌ر هۆكارى بینینى خه‌وى ناخۆش تیایدا ده‌ركه‌وتووه، خراپى با رى ته‌ندروستى له ڕووى خه‌مۆكى و كێشه ده‌رونییه‌كانى ڕۆژ له كاتى نوستنى شه‌واندا ده‌بێته هۆى بینینى خه‌وى ناخۆش و خه‌وزڕاندن.
توێژه‌رانى زانكۆى تورك‌و له وڵاتى فیله‌ندا له‌مباره‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن”
ڕووداوه‌كانى ڕۆژ به شێوه‌یه‌كى موگناتیسى خه‌مه‌كان ڕاكێشى مێشك ده‌كه‌ن، له شه‌ودا ئه‌و تۆمارانه‌ى ناو مێشك به شێوه‌یه‌ى خۆش و ناخۆش دووباره ده‌بنه‌وه”.
هه‌ر وه‌ك هێماش بۆ ئه‌وه كراوه‌كه” بینینى خه‌وى ناخۆش به ڕێژه‌ى له ٤. % لایى ئافره‌تان و له ٢. ٩% لە پیاواندا هه‌یه، ئه‌وانه‌ش كه خه‌وى ناخۆشى دووباره ده‌بیننه‌وه، بە ڕێژەى ٢٨. ٤% ده‌بێته هۆى خه‌م و بێزارى،هه‌روه‌ها به رێژه‌ى١٧. ١% تووشى خه‌وزڕاندن ده‌بن”.