
1- كاتێك توڕە دەبیت ئەوە بهێنەرە پێش چاوی خۆت كە توڕەبوون هۆكارە بۆ بەرزبونەوەی پەستانی خوێن و توشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ و خەمۆكیە ، لەبەر ئەوە هەوڵبدە بەسەر توڕەبونتدا زاڵ ببیت .
2- كاتێك مرۆڤ توڕەدەبێت ئەوە دڵی خێراتر لێدەدات و هەناسەدانی خێراتر دەبێت و هەندێكجار هەندێك كەس لەكاتی توڕەیدا دەستەكانیان توند دەگرن یان پەستان دەخەنە سەر جەستەی خۆیان ، ئەگەر دەزانیت لەكاتی توڕەبوندا شتێكی لەم بابەتە بەسەرتدا دێت ئەوە هەوڵبدە لەكاتی توڕەبوندا خۆت لەم حاڵەتانە دەربكەیت .
3- هەناسەدانت هێواش بكەرەوە و ئەو شوێنە جێبهێڵە بۆ ئەوەی ئارام بیتەوە و بڕیاری هەڵە نەدەیت .
4- بەبەردەوامی ئەوە بكە بە پرۆگرامی خۆت لە توڕەبوون خۆت بپارێزە و لەو قسە و كۆبونەوە وكەسانەش خۆت بەدوور بگرە كە بەردەوام هۆكارن بۆ توڕەی تۆ .
5- ڕۆژانە چەند چالاكیەك بخەرە پرۆگرام و كارەكانتەوە وەك وێنە كێشان یان سەماكردن یان ژەنینی ئامێرێك ئەمە وادەكات لە توڕەبوون پارێزراوبیت .
6- هەستەكانی خۆت دەرببڕە : ئەو كاتەی توڕەبویت یان بابەتێك بێزاری كردیت ئەوە ئەوەی ناخت لەلای كەسێكی دڵسۆزت باس بكە ئەمە كەمێك لە توڕەییەكەت دەڕەوێنێتەوە .
7- ئەگەر یەكێكیت لەو كەسانەی كاتێك توڕە دەبیت بەتەواوەتی كۆنتڕۆڵی ڕەفتارەكانت لەدەست دەدەیت و هیچكام لەم ڕێگایانە هێورت ناكاتەوە ئەوە پێویستە سەردانی پزیشكی دەرونی بكەیت بۆ ئەوەی یارمەتیت بدات و ڕێنموویت بكات .
8- لەكاتی توڕەبوندا خۆت لە بیركردنەوەی خراپ بپارێزە و سەرزەنشتی بەرامبەرەكەت مەكە چونكە ڕەنگە دوای هێوربونەوەت پەشیمان بیت لەوەی كردوتە یان وتوتە .
9- ڕۆژانە بڕی پێویست بنوو لە خواردنەوەی مەی و بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان دوور بكەوەرەوە بۆ ئەوەی لەڕوی دەرونیەوە نائارام نەبیت .
10- وەرزش كردن و یۆگا ئەنجامبدە بۆ ئەوەی مێشكت چالاك بێت و لەتوڕەبون پارێزراو بیت .
سەرچاوە:doctoori