
١- ئەگەر نەتوێرا بەتەنیا بچیتە بازاڕ یان چێشتخانە یان هەر شوێنێکی تر، واتە ئەگەر بۆت سەخت بوو بەتەنیا کارەکانت ڕایی بکەیت و بەردەوام واهەست بکەیت ئەگەر بەتەنیا بوویت خەڵک سەیرت دەکات و لەڕوانینەکانیان سڵ دەکەیتەوە و هەست بەشەرمەزاری دەکەیت.
٢- ئەگەر بەردەوام لە ڕەخنە و ڕووبەڕووبوونەوە بترسێیت و هەڵەکانت وەکو مۆتەکە سەیر بکەیت لەبری ئەوەی وەکو حاڵەتێکی ئاسایی وەریان بگریت.
٣- ئەگەر بەردەوام خۆت بەوانی تر بەراورد کرد و نەتوانی کە خۆت وەکو خۆت قەبوڵبکەیت.
٤- لاوازی لایەنی کۆمەڵایەتی و دوورە پەرێزی و خۆنەگونجاندن لەگەڵ دەوروبەر وبارودۆخ یەکێکە لەو هۆکارانەی کە متمانەت بەخۆت دەڕوخێنن.
بەڵام ئەی چۆن ئەم متمانە لەکیس چووە بگەڕێنینەوە؟
١- سەرەتا خۆت هێـمن بکەوە و هەڵبدە کە بۆماوەیەک بەتەنیا هەندێک ڕاهێنانی یۆگا بکەیت، یاخود بەتەنیا و لەژوورێکی هێمن دانیشە و تەنها مێشکت هێمن بکەوە، بۆ ئەوەی بتوانیت کە هۆکاری سەرەکی کەمی متمانە بەخۆبوونت دیاری بکەیت، چونکە لەوانەیە شتێکی زۆر بچوک بێت، بەڵام پەیوەندی بە نائاگاییتەوە هەبێت، وەکو رووداوێکی سەردەمی هەرزەکاری یان منداڵی.
٢- هەوڵ بدە گۆڕانکاری لەستایلت بکەیت یاخود بایەخ بە جل و بەرگ و شێوەت بدەیت، چونکە ئەم هەنگاوە زۆریارمەتیت دەدات تا لە هەنگاوەکانی ترسەرکەتووبیت.
٣- هاوڕێی زیرەک وئیجابی یەکێکە لە باشترین ئەو شتانەی کە زۆرخێرا یارمەتیت دەدەن فێری ئەوەبیت کە چۆن وبەچ شێوەیەک متمانە بەخۆت بکەیت، چونکە لەوانەوە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ ئەمەت بۆ دەگوازرێتەوە و لێیانەوە فێردەبیت.
٤- بەهیچ شێوەیەک لە هەڵگرتنی بەرپرسیاریەتی مەترسە، بۆ نمونە ئەگەر بەرپرسیاریەتیەکی قورسیان خستە ئەستۆت مەترسە لەوەی کە سەرکەوتوو نەبیت، بەڵکو وەکو تەحدایەک وەری بگرە، ئەگەریش سەرکەوتوو نەبوویت ئەوا بەلای کەمەوە دەبێتە ئەزموونێک بۆت و ئازایەتی ئەوەت پێدەبەخشێت کە لەداهاتوو بەرپرسیاریەتییەکی تر وەربگریت چونکە پێشتر تاقیت کردۆتەوە و ئەزموونت هەبووە.