پره‌نسپه سه‌ره‌کیه‌کان:
1. تێکۆشان له‌به‌رامبه‌ر عه‌قلیه‌تی ده‌سته‌لاتداری کۆنه‌په‌رست له کۆمه‌لگه‌دا، ئه‌رکی ھه‌موو تاکێکی ھه‌رێمه‌کانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری دیموکراتیه.
2. یه‌کسانی له نیوان ژن و پیاو له ھه‌موو بواره‌کانی ژیانی گشتی و تایبه‌تی.
3. ژن مافی ھه‌ڵبژاردن و خۆپاڵاوتن و وه‌رگرتنی ھه‌موو پۆسته‌کانیان ھه‌یه.
4. پابه‌ندبوون به پره‌نسیپی ھاوسه‌رۆکی له به‌رێوه‌بردنی ھه‌موو ده‌زگاکان دا.
5. ژن مافی دامه‌زراندنی رێکخراوه سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابوری، که‌لتوری، رێکخراوه‌ی پاراستنی ڕه‌وا و رێکخراوه‌ی تری تایبه‌ت به خۆیان ھه‌یه که له‌گه‌ل ھاوپه‌یمانی کۆمه‌ڵایه‌تی ناکۆک نه‌بێ.
6. ئاماده‌بونی نوێنه‌ری ڕێکخراوه‌کانی ژنان و رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ وه‌ک چاو‌دێر له‌کاتی دارشتنی ئه‌و یاسایانه‌ی که له کاتی نائاسایی دا له ئه‌نجومه‌نی یاسادانان ده‌رده‌کرێ به بانگھێشتێکی پێشوه‌خت له ئه‌نجومه‌نه‌وه.
7. کاتێ له ئه‌نجومه‌نی یاسادانان یاسایه‌کی تایبه‌ت به ژن ده‌رده‌کرێ، ده‌بێ ئیراده‌ی ژن ڕه‌چاو بکرێ.
8. یه‌کسانی له‌نێوان پیاو و ژن له مافی کار و کرێ.
9. یه‌کسانی له نێوان شایه‌تی ژن و شایه‌تی پیاو له ڕووی به‌ھای یاساییه‌وه.
10. قه‌ده‌غه‌یه کچان بێ ره‌زامه‌ندی خۆیان ھاوسه‌گیریان پێ بکرێ
11. ماره‌یی به‌تاڵ ده‌کرێته‌وه و له‌به‌رئه‌وه‌ی له ڕووی مادییه‌وه ئامانج به موڵک کردنی ژنه و له جێی ئه‌وه به‌شداری ھه‌ردوو لایه له دابین کردنی ژیانێکی ھاوبه‌ش.
12. ڕێکخستنی پێشینه‌ی ھاوسه‌رگیری به شێوه‌یه‌کی شارستانیانه
13. قه‌ده‌غه کردنی فره ژنی.
14. ھه‌ردوو لا مافیان ھه‌یه که داوای جیابونه‌وه بکه‌ن و ناکرێ جیابونه‌وه به ئیراده‌ی تاک لایه‌نه بێ.
15. یه‌کسانی له نێوان ژن و پیاو له ھه‌موو پرسه‌کانی میراتی
16. قه‌ده‌غه‌کردنی شیربایی ، ژن به ژن و ژن له جیاتی خوێن
17. کوشتن به پاساوی شه‌ره‌ف تاوانه و له ڕووی مادی، مه‌عنه‌وی و یاساییشه‌وه وه‌ک تاوان ده‌بینرێ و ئه‌نجامده‌ری سزا ده‌درێ به‌پێی یه‌و ده‌قه یاسایانه‌ی که له یاسای سزاکانی تایبه‌ت به کوشتنی به ئه‌نقه‌ست دا ھه‌یه.
18. سه‌پاندنی سزای توند له‌سه‌ر ئه‌نجامده‌رانی خیانه‌تی ھاوسه‌ری به یه‌کسانی بۆ ھه‌ردوولا.
19. بازرگانی کردن به منداڵ و ژنانه‌وه به ھه‌موو جۆره‌کانیانه‌وه تاوانه و ئه‌نجامده‌رانی سزای توند ده‌درێن ھه‌موو بواره‌کانی بازرگانی (به‌کارھێنانی جنسی، کارکردن به مندالان و بازرگانی کردن به ئۆرگانه‌کانی جه‌سته).
20. توندوتیژی جیاکاری له دژی ژن قه‌ده‌غه‌یه و جیاکاری وه‌ک تاوان ده‌بینرێ و به‌پێی یاسا سزای ھه‌یه و له‌سه‌ر به‌رێوه‌به‌ری خۆسه‌ری دیموکراتیه که ھه‌موو جۆره‌کانی توندوتیژی جیاکاری قه‌لاچۆ بکات، له رێی میکانیزمای یاسایی و خزمه‌تگوزاری و دابین کردنی پاراستن و به‌رگرتن و چاره‌سه‌ری قوربانیانی توندوتیژی.
21. له‌سه‌ر به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری دیموکراتیه که مافی مندالان گه‌ره‌تنی بکات و له ھه‌موو جۆره توند و تیژی و ئیستغلال کردنێک.
حوکمه گشتیه‌کان :
22. دابین کردنی مافی یه‌کسانی ژن و پیاو تایبه‌ت به یاسای ڕه‌گه‌زێتی
23. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری دیموکراتی له سه‌رێتی بیمه‌ی ته‌ندروستی و کۆمه‌لایه‌تی بۆ تاک و خێزان به تایبه‌تی مندالان و ژنان دابین بکات و بناغه‌ی سه‌ره‌کی ژیانێکی ئازاد و ئابرومه‌ندانه و پاراستن بۆ ژنانی بێوه‌ژن و به‌ساڵاچوو ده‌سته‌به‌ر بکات
24. ھاوسه‌رگیرکردن به کچان قه‌ده‌غه‌یه له ژیر هه‌ژده ساڵیه‌وه
25. ژن مافی دایکایه‌تی (له‌خۆگرتنی) مندالی ھه‌یه، تا منداڵ ده‌بێته ١٥ ساڵ ئه‌گه‌ر دایکه ھاوسه‌گیری کردبێته‌وه یان نه‌یکردبێته‌وه .و دوای ئه‌وه‌ش مافی بژار بۆ منداڵداکانه و له‌سه‌ر ھه‌ردوولاشه که جێی نیشته‌جێیبون و خه‌رجی بۆ منداله‌که دابین بکه‌ن به درێژایی کاتی له خۆگرتن.
26. له‌کاتی سه‌فه‌ر کردنی مندالان له ژێر ته‌مه‌نی ١٥ ساڵه‌وه ده‌بێ مۆله‌ت له دایک و باوک وه‌رگرن.
27. له که‌یسه‌کانی تایبه‌ت به ژن و خێزان له دادگاکان دا ده‌بێ نوێنه‌رێک له ناوه‌ندی ژنانه‌وه ئاماده‌بن و راکه‌یان راوێژکاریه و ناچاری پابه‌ندبوون نیه.
28. ژن مافی مۆله‌تی دایکایه‌تی موچه‌داری ھه‌یه و تا سێ جار منداڵخستنه‌وه.
29. له حاله‌تی جیابونه‌وه‌دا، ژن مافی ئه‌و شتانه‌ی ھه‌یه که داویه‌تی له کاتی ھاوسه‌گیریدا له ئاڵتون بێ یان ھه‌ر شتێکی له ھه‌مان به‌ھا بێ، ئه‌گه‌ر لای خۆی بێ یان ھاوسه‌ره‌که‌ی خه‌رجی کردبێ.
30. له سه‌ر به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری دیموکراتیه ناوه‌ندی تایبه‌تی بکاته‌وه بۆ ئه‌و ژنانه‌ی له سه‌روبه‌ندی سکپڕی دا سزادراون، یان شیرده‌رن بۆ ئه‌وه‌ی جێگه‌که به پێی دۆخی دووگیانی یان حاله‌تی ساواکه‌یان بێ.
ئه‌م یاسایه له دوای بڵاو کردنه‌وه‌ی کاری پێ ده‌کرێ
عامودێ ٠١/١١/٢٠١٤
ھاوسه‌رۆکانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی کانتۆنی جزیره
ھدیه عه‌لی یوسف – حمیدی دھام العاسی