لاپەڕەی سەرەکی هەمەڕەنگهەواڵی هەمەڕەنگ ‌چۆنێتی ئەنجامدانی كرداری هەناسەدانی دەستكرد بۆ حاڵەتە لەناكاوەكان

‌چۆنێتی ئەنجامدانی كرداری هەناسەدانی دەستكرد بۆ حاڵەتە لەناكاوەكان

0 تێبینییەکان 36 بینینەکان
dktorلەكاتێكدا ئەگەر هەستت كرد كەسێك لە هۆش خۆی چوە دەبێت ئەم هەنگاوانە بگریتە بەر پێش گەیشتنی تیمی فریاگوزاری خێرای تەندروستی:
1- دەبێت نەخۆشەكە بخرێتە شوێنێكی سەلامەت و دور لە مەترسی.
2- كەسەكە دەبێت لەسەر لا دابنرێت تاوەكو زمانی نەگەرێتەوە ناو قورگی و هەناسەدانی بوەستێنیت.
3- چاودێری هەناسەی دەكەیت ئەویش كاتێك نەخۆشەكەت خستە سەر لا بە چاو سەیری سنگی دەكەیت ئەگەر جوڵە هەبوو ئەوا مانای ئەوەیە هەناسەی هەیە ئەگەر نا ئەو جا گوێ لە دەم و لوتی نەخۆشەكە نزیك دەكەیتەوە تاوەكو گوێ لە دەنگی هەناسەی بگریت لە كاتێكدا ئەگەر دڵنیا بویت ئەوا ئەم كارانەی بۆ دەكەیت:
1- دوای ئەوەی نەخۆشەكەت خستە سەر لا، بەدەستت ئەگەر بە پەنجەیەكت یاخود ئەگەر دەستیكیش پاكت  بەكارهێنا باشترە ناو دەمی نەخۆشەكە لەلیك و دەردراوەكان پاك دەكەیتەوە و جل و بەرگی تەسك  و قوپچەی  سەر سنگ و مل دەكەیتەوە.
2- ددانی دەستكرد لە ناودەمی نەخۆش دەردەهێنیت.
3- ئینجا نەخۆشەكە لە سەر پشت دادەنێیت و سەری بەرەو دواوە دەكشێنیتەوە.
4- دواتر چەناگەی نەخۆشەكە دەگریت و بۆ سەرەوە بەرزی بكەرەوە بەدەستێكی ترت لوتی نەخۆشەكە بگرە.
5- دەبێت بۆ خۆت هەناسەیەكی قوڵ بكێشیت و ئینجا دەم لە سەر دەمی نەخۆشەكە دابنێ‌ لە ماوەی 10 چركەدا 5 جار هەناسە بدە بە نەخۆشەكە ئەگەر زانیت سنگی نەخۆشەكە بەرز نابێتەوە ئەوا رێرەوی هەناسەی نەخۆش جارێكی تر بپشكنە.
بیرت نەچێت لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا پێویستە پێش وەختە پەیوەندی بكەیت بە ژمارە ( 122 ) فریاگوزاری خێرای تەندروستی كە پەیوەندییەكی بێ بەرامبەری ( 24 ) كاتژمێرییەو بەردەوام لەخزمەت نەخۆش و هاوڵاتیاندایە.
ئا/ ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە