به‌پێی لێكۆڵینه‌وه زانستیه‌كانی زانکۆی ئه‌مه‌ریكا ده‌رباره‌ی ژنانی دووگیان، پێویسته خانمی دووگیان له ئەنجامدانی هه‌ندێك ره‌فتار دووربكه‌وێنه‌وه، چونكه زیان به كۆرپه‌له ده‌گه‌یه‌نێت له‌رووی ته‌ندروستیه‌وه، هه‌ر بۆیه پزیشكان ئامۆژگاری خانمانی دووگیان له بابه‌تی جوانكاری دووربكه‌ونه‌وه.
1-به‌كارهێنانی ئامێری هه‌وای گه‌رم بۆ قژه‌كه‌ت، به‌پێی راپۆرته‌كانی ماڵپه‌ری ده‌یلی ئه‌مه‌ریكی به‌كارهێنانی ئه‌م ئامێره بۆ خانمانی دووگیان مه‌ترسیداره، چونكه ئه‌گه‌ری زۆره دوای له‌دایكبوونی منداڵه‌كه‌ت تووشی ره‌بوو بێت.
2-به‌كارهێنانی بۆن و هه‌ندێك بابه‌تی جوانكاری زیانبه‌خش، چونكه له‌ماوه‌ی دووگیانی‌دا به‌كارهێنانی ئه‌م پێكهاتانه به‌تایبه‌تی له هه‌فته‌ی 8-12 زۆر زیانبه‌خشه، ئه‌گه‌ر تووشبوونی منداڵه‌كه‌ت له داهاتوودا به نه‌خۆشیه‌كانی پرۆستات و شێرپه‌نجه زیاد ده‌كات.
3-پزیشكان ئامۆژگاری خانمانی دووگیان ده‌كه‌ن، له‌كاتی دووگیانی‌دا به‌هیچ جۆرێك نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری ددان ئه‌نجام نه‌ده‌ن وه‌ك دانانی پلاتین لایه‌نی كه‌م تا ده‌چێته مانگی چواره‌وه، چونكه به‌كارهێنانی ئه‌و مادده كیمیاییانه له‌ناو ده‌مدا زیان ده‌گه‌یه‌نێت به كۆرپه‌له.
4-بۆیه‌ی قژ یه‌كێكی تره له مادده خراپه‌كان، چونكه كار له گه‌شه‌ی كۆرپه‌له ده‌كات، یاخود ده‌بێته هۆی ژه‌هراوی بوونی گورچیله و جگه‌ری كۆرپه‌له.