
١-بەئاسانی متمانە بەهیچ کەس مەکە چونکە هەقیقەتی خەڵک شاراوەیە بۆیە پەلە مەکە و بەتێپەڕبوونی کات بەهۆی هەڵوێستەکانیان بۆت دەردەکەوێت ئەوانە جێگای متمانەن یاخود نا.
٢-چاوەڕوانیت لەهیچ کەس نەبێ تەنانەت لەلایەنی هەست و سۆزیشەوە بۆ ئەوەی کە دڵیان شکاندی بریندارنەبیت و تووشی شۆک نەبیت.
٣-بەئاسانی مەکەوە داوی خۆشەویستی هیچ کەس چونکە هەندێک کەس وەکو منداڵ وان ، لەدەرگات دەدەن و دواتر ڕادەکەن!
٤-کەم بدوێ، چونکە زۆر بڵێی دەتخاتە هەڵەکردن و باشترە قسەکانت کورت و پوخت بن.
٥- لێزانانە وشەی ” نا” بەکاربهێنە و بزانە کەی و بۆچی بەکاری دێنیت چونکە زۆر جار رەتکردنەوە تەنها بۆ خۆ دەرخستن و سەرسەختی دەگەڕێتەوە و هەلی زێڕینت لەکیس دەدات.
٦-لەکۆتاییەکەی هەرگیز بێ ئومێد مەبە و ئەوەت لەبیر بێ هیشتا کات ماوە بۆ چاککردنەوەی هەڵەکان وسەر لەنوێ دەست پێکردنەوە.