بە سروشتی پیاو حەزی لە هەندێك تایبه‌تمه‌ندیه، كە لە هاوسەرەكەیدا هەبێت، بەڵام دەگمەنن ئەو پیاوانەی داوا لە هاوسەرەكانیان دەكەن ئەو سیفاتانە دروست بكەن، چونكە پیاوان لە بنەڕەتەوە حەزیان لە وتنی حەزەكانیان نیە، بەڵكو دەیانەوێت ژنەكانیان بیزانن، گه‌ر ئه‌م 4 تایبه‌تمه‌ندیه‌ش له هه‌ر خانمێكدا هه‌بێت، ئه‌وا به‌دڵنیایه‌وه هه‌موو پیاوێك حه‌زده‌كات هاوسه‌رێكی له‌م شێوه‌یه‌ی هه‌بێت.
گرنگترین ئەو سیفاتانەی پیاوان حەز دەكەن ژنەكانیان هەیان بێت:
1- رۆمانسی، پیاوان حەز دەكەن ژنەكانیان رۆمانسی بن، سروشتی سۆزداریان زیاتر بێت، بەتایبەتی لە سۆزدار و سێكسدا، كە دیارترینیان دەستپێشخەری بۆ سێكس.
2- پاراستنی شەهامەتی پیاوانە، پیاوان حەز دەكەن هەمیشە وەك پیاو دەربكەون، تەنانەت لای ژنەكانیشیان، بۆیە دەبێت ژنەكانیش ئاگاداری هەستی پیاوانە بن و داواكارییەك نەكەن هەست بە شكاندنی هەستی پیاوانەی بكات.
3- گرنگیدان، پیاوان پێیانخۆش ژنەكانیان گرنگی زیاتر بە خۆیان و پیاوەكانیان بدەن، بەتایبەتی لە بوارەكانی پاك و خاوێنی، سێكس و زیندوكردنەوەی پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان.
4- ئیدارەی ماڵ، پیاوان پێیانخۆش نییە، رێنمای بدەنە ژنەكانیان، حەز دەكەن سەرپشكیان بكەن لە ئیدارەكردنی ماڵدا، بۆیە باشترین كار ژن بیكات ئیدارەیەكی هۆشیارانە و رچاوكردنی توانستی ماددی مێردەكەیەتی.