گرفتی دارایی‌و نه‌ناردنی موچه له‌لایه‌ن به‌غداوه، به‌رپرسانی هه‌رێمی ناچاركرد به‌خه‌رجیه‌كانیاندا بچنه‌وه، له‌و ڕوانگه‌یه‌شه‌وه به‌دوای ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌دا ده‌گه‌ڕێن كه موچه وه‌رده‌گرن‌و ده‌وامناكه‌ن، كه به(موچه‌خۆری بندیوار) ناسراون، له‌ئێستاشدا هه‌ریه‌ك له‌په‌رله‌مان‌و حكومه‌ت‌و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی هه‌رێم سه‌ر‌و لیژنه‌یان دروستكردوه‌و به‌دوای ئه‌و بندیوارانه‌دا ده‌گه‌ڕێن.
ئا: ئاسۆ سه‌راوی
ده‌ڵێن 100 هه‌زار‌و حكومه‌تیش ره‌تینه‌كردوه‌ته‌وه
پێشتر په‌رله‌مانتارێكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان عه‌لی حه‌مه‌ساڵح رایگه‌یاندبو كه ژماره‌ی موچه‌خۆرانی بندیوار له‌هه‌رێمدا 100هه‌زار كه‌سێكه، به‌رپرسانی حكومه‌تیش به‌فه‌رمیی ئه‌وه‌یان ره‌تنه‌كردوه‌ته‌وه كه ئه‌و ژماره‌یه راسته، هه‌ربۆیه هه‌مو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كه‌وتنه دروستكردنی لیژنه بۆ به‌دواداچونی ئه‌و گرفته.
پێشتر ئه‌و دو وه‌زاره‌ته‌ی زۆرترین قسه‌یان له‌سه‌ر ده‌كرا كه زۆرترین موچه‌خۆری بندیواریان هه‌یه هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانی پێشمه‌رگه‌و ئه‌وقاف بو، به‌ڵام وه‌ك په‌رله‌مانتارێك باسی ده‌كات له‌ئێستادا ئه‌و گرفته له‌سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تدا به‌دی ده‌كرێت هه‌ربۆیه په‌رله‌مانیش كه‌وتۆته به‌دواداچون له‌وباره‌یه‌وه.
به‌وه‌زیره‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كرێت
رۆژنامه‌نوس مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی كه پێشتر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بوو له‌ئێستادا وه‌ك رۆژنامه‌نوسێك قسه‌له‌سه‌ر ئه‌و گرفته ده‌كات، پێی وا نییه له‌و وه‌زاره‌ته‌ی پێشتر ئه‌و وته‌بێژی بوه زۆرترین موچه‌خۆری بندیوار هه‌بن، ئه‌و ده‌ڵێت “له‌وانه‌یه پێشتر ئه‌و بۆچونه هه‌بوبێت، به‌ڵام ئێستا به‌و جۆره نییه، به‌بڕوای من زۆرترین موچه‌خۆری بندیوار له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه”.
ناوبراو چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفته‌ش زۆر به‌قورس نابینێ‌وئه‌وه ده‌خاته‌ڕو كه هه‌ر وه‌زیره‌كان ده‌توانن چاره‌سه‌ری گرفته‌كه بكه‌ن، نمونه‌ش به‌وه‌زیری ئه‌وقاف ده‌هێنێته‌وه كه له‌ئێستادا خودی خۆی به‌دواداچون له‌وباره‌یه‌وه ده‌كات “له‌م ماوه‌یه‌دا وه‌زیری ئه‌وقاف‌وكاروباری ئاینیی له‌كاتی دابه‌شكردنی موچه‌دا خۆی چوه‌ته فه‌رمانگه‌یه‌ك‌و له‌وباره‌یه‌وه به‌دواداچونی كردوه، له‌به‌ر ئه‌وه به‌بڕوای من هه‌ر خودی وه‌زیره‌كان ده‌توانن ئه‌و كێشه‌یه له‌وه‌زاره‌ته‌كانیاندا چاره‌سه‌ر بكه‌ن”.
فه‌رمانبه‌ری نیوه ده‌وامیش هه‌یه
فه‌رمانبه‌رێكی حكومه‌ت له‌فه‌رمانگه‌یه‌كی كاره‌بای سلێمانیه‌وه باس له‌گرفتێكی تر ده‌كات ئه‌ویش نیوه ده‌وامی چه‌ند فه‌رمانبه‌رێكه‌و ئه‌و فه‌رمانبه‌ره كه پێی باش نه‌بو له‌رۆژنامه‌دا ناوی بڵاوبكرێته‌وه باسی له‌وه كرد كه چه‌ند فه‌رمانبه‌رێكیان هه‌یه به‌پاساوی جیاجیا جگه له‌وه‌ی دره‌نگ دێنه ده‌وام، له‌فه‌رمانبه‌ره‌كانی تریش زوتر ده‌ڕۆنه‌وه‌و كه‌سێكیش نییه پێیانبڵێت سه‌روی چاوتان برۆیه، ئه‌و فه‌رمانبه‌ره وتی “له‌به‌ر ئه‌وه كێشه هه‌ر فه‌رمانبه‌ری بندیوار نیه، به‌ڵكو نیوه ده‌وامی هه‌ندێ فه‌رمانبه‌ریش گرفتێكی تره پێویسته ئه‌وانه‌ی به‌دوای ئه‌م كێشه‌یه‌وه‌ن ئه‌مه‌شیان له‌به‌رچاو بێت”.
نازانن له‌كام وه‌زاره‌ته‌وه ده‌ستپێبكه‌ن
ئه‌ندامی لیژنه‌ی ده‌ستپاكیی له‌په‌رله‌مانی كوردستان خه‌ڵه‌ف ئه‌حمه‌د له‌فراكسیۆنی سه‌وز، په‌یوه‌ست به‌و باسه ئه‌وه ده‌خاته‌ڕو كه له‌ئێستادا ئه‌وان وه‌ك لیژنه‌ی ده‌ستپاكیی په‌رله‌مان به‌دواداچون بۆ موچه‌خۆرانی بندیوار ده‌كه‌ن، ئه‌و ده‌ڵێت “له‌ئێستادا له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارێكی تر له‌وباره‌یه‌وه به‌دواداچون ده‌كه‌ین، به‌نیازین دواتر له‌راپۆرتێكدا زانیارییه‌كانمان بده‌ینه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان”.ئه‌و رونیشیكرده‌وه كه له‌ئێستادا له‌سه‌ره‌تای كاركردنداین، به‌و سیفه‌ته‌ش كه كێشه‌كه له‌ته‌نها وه‌زاره‌تێكدا نییه، بۆیه نازانن له‌كام وه‌زاره‌ته‌ی حكومه‌ته‌وه ده‌ست به‌به‌دواداچون بكه‌ن. سه‌باره‌ت به‌ژماره‌ی بندیواره‌كانیش ئه‌و پێشبینی ده‌كات ئه‌گه‌ر 100هه‌زاریش نه‌بێت زۆر له‌و ژماره‌یه كه‌متر نییه، له‌و بڕوایه‌شدابو به‌شێكی زۆری ئه‌وانه له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دان “له‌ئێستادا پێشمه‌رگه له‌شه‌ڕدایه‌و هه‌شه به‌ناوی ئه‌وانه‌وه موچه‌ی بندیوار وه‌رده‌گرێت”.
ده‌ستی ده‌ستپاكیی هه‌رێم، چاوه‌ڕێی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه
هه‌رله‌وباره‌یه‌وه له‌ئێستادا ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی هه‌رێمی كوردستانیش به‌دواداچون ده‌كه‌ن،سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی هه‌رێم حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر له‌لێدوانێكدا بۆ ئاوێنه ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات، كه له‌به‌شی وردبینیی خۆیان خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی میلاكاتی فه‌رمانگه‌كانن، ناوبراو ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕو كه پێش دروستبونی ئه‌م باسه‌ش له‌سه‌ر موچه‌خۆرانی بندیوار ئه‌وان ده‌ستیان به‌و كاره كردوه، حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌ش رونده‌كاته‌وه‌ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌وان ئاگاداربن نزیكه‌ی دو مانگێكه لیژنه‌یه‌ك له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم دروستكراوه بۆ وه‌رگرتنی داتا‌و زانیاریی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران‌و ئه‌و وتی “جگه‌له‌وه‌ی خۆشمان ئیشمانكردوه چاوه‌ڕێی كاره‌كانی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی حكومه‌تیش ده‌كه‌ین كه له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دروستكراوه”.
ئه‌وانه‌ی دو موچه‌یان هه‌یه ئاشكراده‌بن
ده‌ستكه‌وتنی داتا‌و زانیاریی له‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران، به‌بڕوای سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی هه‌رێم نه‌ك بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی ده‌وام ناكه‌ن، به‌ڵكو سودی ده‌بێت بۆ ئاشكراكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ش كه زیاد له‌موچه‌یه‌كیان هه‌یه “له‌رێگای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی له‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران ئه‌و كه‌سانه‌ش ئاشكرا ده‌بن كه زیاد له‌موچه‌یه‌كیان هه‌یه”. ئه‌و به‌رپرسه‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی هه‌رێم داوا له‌هاوڵاتیانیش ده‌كات هه‌ر زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر ده‌وامنه‌كردنی فه‌رمانبه‌ران‌و وه‌رگرتنی دو موچه هه‌یه ئه‌وا له‌رێگای ئیمێڵه‌كه‌یانه‌وه كه له‌سه‌ر سایته‌كه‌ی خۆیان هه‌یه ئاگاداریان بكه‌نه‌وه.