
1-ئەگەر توانیت پێش ئەوەی بنویت گەرماو بكەیت زۆر بەسوودە ، چونكە ئەمە دەبێتە هۆی چالاكبونی سوڕی خوێن .
2-بۆ ماوەی چەند خولەكێك ڕاهێنانی یۆگا ئەنجامبدە
3-ئەوەی لەخەیاڵتدایە و ئەوەی دەتەوێت ئەنجامی بدەیت و ئەوەش كە ئەنجامتداوە بینوسەرەوە .
4-كوپێك ئاو بخۆرەوە پێش ئەوەی بخەویت .
5-ددانەكانت خاوێن بكەرەوە بۆ ئەوەی كێشە و گرفتی ددانت نەبێت .
6-چەند خولەكێك وەرزش بكە .
7-ئێواران خواردنی تەندروست بخۆ و دووربكەوەرەوە لە خواردنی چەور و ژەمی قورس بۆ ئەوەی خەوی ئەو شەوەت لێ تێكنەدات .
8-دووربكەوەرەوە لە بەكارهێنانی ئامێرە ئەلیكترۆنیەكان وەك مۆبایل و كۆمپیوتەر .
9-زوو بخەوە بۆ ئەوەی جەستەت ئارام ببێتەوە و ماندووبونت بحەسێتەوە .
10-بەتەواوەتی ماكیاج بە ڕوخسارتەوە مەهێڵە و كرێمی شێداركەر بۆ پێستت بەكاربهێنە .