له‌شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا 258 حاڵه‌تی سوتاوی له‌نه‌خۆشخانه‌ی سوتاوی تۆماركراوه به‌راورد به‌شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی پار 182 حاڵه‌ت تۆماركراوه، به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی سوتاوی سلێمانی ده‌ڵێت “له80% حاڵه‌تی خۆسوتاندنه‌كان ژنان‌و كچان بون”.
به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی سوتاوی له‌سلێمانی، د. شاخه‌وان سایب به‌ئاوێنه‌ی ڕاگه‌یاند نه‌خۆشخانه‌ی سوتاوی سلێمانی له‌دو به‌شی سه‌ره‌كی پێكهاتوه كه به‌شێكیان له‌چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆش پێكدێت‌و كۆی حاڵه‌ته‌كانی سوتاوی له‌خۆی ده‌گرێت‌و به‌بێ به‌رامبه‌ر نه‌خۆش چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن، به‌شی دوه‌میش جوانكاریه‌و له‌م به‌شه به‌هۆی جوانكاریی به‌نه‌خۆشی هه‌ژمار ناكرێت بڕێك پاره بۆ نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاری له‌و كه‌سانه وه‌رده‌گیرێت كه جوانكاریی لوت‌و گوێ‌و سنگ‌و سك‌و ڕوخسار ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌و وتی “به‌شی سوتاویش له‌نه‌خۆشخانه‌ی سوتاوی سلێمانی ده‌بێته چه‌ند به‌شێك وه‌ك به‌شی سوتاوی منداڵان‌و ژنا‌و پیاوان، زۆرینه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی دێنه نه‌خۆشخانه‌ی سوتاوی برینه‌كانیان سوكه‌و چاره‌سه‌ریان ئاسانه‌و رێژه‌یه‌كی كه‌می جه‌سته‌یان سوتاوه، به‌هۆی گه‌رمكه‌ره‌وه‌و ئاوی گه‌رم‌و ئاگر به‌ڕێككه‌وت شوێنێكی جه‌سته‌یان سوتاوه، به‌ڵام هه‌رچی سوتاوی پیاوان جۆره‌كانیان جیاوازه‌و به‌شێكی سوتاوییه‌كانی پیاوان ده‌بێت جوانكاریشیان بۆ ئه‌نجام بدرێت كه ژماره‌یه‌كی زۆریان پێشمه‌رگه‌ن‌و به‌شێكی دیكه‌شیان به‌هۆی كاره‌كانیانه‌وه توشی ڕوداوی سوتاوی هاتون زیاتر په‌له‌كانی سه‌ره‌وه‌یان سوتاون وه‌ك سنگ‌و پشت‌و سك كه رێژه‌ی مردن له‌پیاواندا كه‌مه به‌هۆی كه‌می رێژه‌ی سوتاویه‌كه‌یان”.
وتیشی “زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كانی سوتاوی دێنه نه‌خۆشخانه‌كه‌مان ژنان‌و كچان‌و وته‌یان لێوه‌رده‌گیرێت كه ده‌لێن له‌كاتی كاردا به‌هۆی ئاگره‌وه سوتاون، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یڵێن له‌كاتی وه‌رگرتنی وته‌كانیان ئێمه ده‌زانین زۆربه‌یان به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵاتی له‌گه‌ڵ باوكی یان براو هاوسه‌ره‌و كه‌سانی دیكه په‌نایان بۆ خۆسوتاندن بردوه كه لە80% ژماره‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه پێكده‌هێنن كه له‌نه‌خۆشخانه‌كه‌ماندا چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن، زۆربه‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی به‌هۆی زۆریی رێژه‌ی سوتاویه‌كه‌یان له‌ژیاندا نامێنن، ئێمه پێشوه‌خت كه‌سوكاره‌كه‌یان ئاگادار ده‌كه‌ین كه شانسی ژیانیان زۆر كه‌مه”.
د شاخه‌وان ئاماژه‌شی به‌رێژه‌ی سوتاوی كرد كه لە50% به‌ره‌و ژوربێت ئه‌وا نه‌خۆشه‌كه ئه‌گه‌ری ژیانی نیه، ئه‌و وتی “رێژه‌كانی سوتاوی به‌پێی په‌له‌كان‌و جه‌سته‌ی مرۆڤ دیاری كراوه بۆ چه‌ند به‌شێك كه ڕێژه‌ی سوتای سه‌ر لە7%و رێژه‌ی سوتاوی باڵه‌كان له‌سه‌دا 28%و رێژه‌وی سوتای سك لە9% رێژه‌ی سوتاوی سنگش لە9%و رێژه‌ی سوتاوی پشت لە18%و رێژه‌ی سوتاوی ڕانه‌كانیش لە29% پێكده‌هێنێت‌و جۆری سوتایه‌كه‌ش به‌پێی جۆری برینه پێستی یه‌كه‌می سوتاندبێت یان برینه‌كه زۆر قوڵبوبێته‌وه چاره‌سه‌ری ئاسان نیه ماوه‌یه‌كی زۆری ده‌وێت تا له‌نه‌خۆشخانه بمێنێته‌وه”.
به‌رێوه‌به‌ری كارگێڕی نه‌خۆشخانه‌ی سوتاوی له‌سلێمانی له‌باره‌ی بڕی تێچونی چاره‌سه‌ری ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی دێنه نه‌خۆشخانه‌ی سوتاوی، رایگه‌یاند “گه‌ر نه‌خۆشێك لە50% جه‌سته‌ی سوتابێت ئه‌وه پێویسته جوانكاری بۆ ئه‌نجامبدرێت‌و سكین گرافی بۆ ئه‌نجام بدرێت كه بریتیه له‌پێستی جوانكاری‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه بۆمان دێت‌و پێستی ده‌ستكرده‌و به‌گرام ده‌یكڕین‌و له‌لایه‌ن پزیشكی تایبه‌ت به‌جوانكاری نه‌شته‌رگه‌ری بۆ نه‌خۆش ئه‌نجامبدرێت كه بڕی په‌نجا هه‌زار دۆلاری تێده‌چێت‌و ماوه‌ی چه‌ند مانگێكی ده‌وێت به‌پی‌ێی نه‌خۆشه‌كه”.
ئه‌و وتی “ژماره‌یه‌ك له‌پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كان وه‌ك له‌فاف‌و ده‌رمان‌و پێداویستی دیكه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه دابینده‌كرێت داوامانكردوه له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێم پێستی ده‌ستكردمان بۆ دابینبكات كه نرخه‌ی زۆر گرانه ئه‌گه‌ر حكومه‌ت پاره‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆ نه‌گرێت، ئه‌وكات نه‌خۆش خۆی ده‌یكڕێت ئه‌گه‌ر نه‌خۆش نه‌یتوانی بیكڕێت، ئه‌وكات جه‌سته‌ی تێكده‌چێت‌و پێستی چرچ ده‌بێت‌و ژیانی قورس ده‌بێت توانای جوڵانی جه‌سته‌ی په‌له‌كانی لاواز ده‌بێت”.
ژاڵه (ناوێكی خوازراوه) یه‌كێكه له‌و نەخۆشانەی نه‌خۆشخانه‌ی سوتاوی، چیرۆكی ڕوداوی خۆسوتاندنی خۆی ده‌گێڕێته‌وه، ئه‌و وتی “به‌هۆی كێشه‌كانی نێوان خۆم‌و هاوسه‌ره‌كه‌م كه مامۆستایه دوو مانگ پێش ئێستا به‌یانیه‌ك بیرم له‌وه‌كردوه كه چیتر نه‌ژیم خۆم بسوتێنم كه كێشه‌كانم چاره‌سه‌ر نابێت، هه‌ر بۆیه چومه به‌شی دواوه‌ی ماڵه‌كه‌م كه ده‌به‌یه‌ك نه‌وتی لێبو سه‌ره‌تا نه‌وتم كرد به‌ڕانه‌كانمدا‌و به‌چه‌رخێك ئاگرم به‌ردایه جله‌كانم‌و خۆم سوتاند”.
وتیشی “ئێستا به‌هۆی رێژه‌ی كه‌می سوتاویه‌كه‌م باشتربوم چاره‌سه‌رم وه‌رگرتوه، داواده‌كه‌م باچیتر ژنان‌و كچان بیر له‌وه نه‌كه‌نه‌وه خۆیان بسوتێنن، به‌خۆستوتاندن چاره‌سه‌ری كێشه‌كانمان ناكرێت زۆر په‌شیمانم”.