كۆماری ئیسلامی ئێران، له‌دوای روخانی رژێمی سه‌دام‌و هه‌ڵگیرسانی شۆڕشه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بیدا، رۆڵێكی گه‌وره له‌ململانێكانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌بینێت، حزبوڵا له‌لوبنان، حه‌شدی شه‌عبی له‌عێراق‌و حوسییه‌كان له‌یه‌مه‌ن، بازوی به‌هێز‌و ئامڕازی گرنگی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانن.
چه‌كدارانی حزبوڵای لوبنان له‌جموجۆڵێكی كارا‌و گه‌وره‌دان، كه سنوری لوبنان به‌ره‌و سوریا‌و عێراق‌و یه‌مه‌ن تێده‌په‌ڕێنێت، هه‌ر له‌به‌شداریی كردنی چالاكانه‌یانه‌وه له‌شه‌ڕ‌و ململانێكانی ئه‌م وڵاتانه‌دا، تا ده‌گات به‌مه‌شق‌و راهێنان به‌و میلشیا شیعانه‌ی له‌م وڵاتانه‌دا جموجۆڵی سه‌ربازییان هه‌یه،
حزبوڵای لوبنان نه‌ك هه‌ر له‌تێكشكاندنی گروپه توندڕه‌وه‌كاندا كارا بون، به‌ڵكو له‌ژێرخستنی سوننه‌كانیشدا چالاك بون، حزبوڵا سه‌رباری ئه‌وه‌ی هێزێكی سه‌ره‌كی بوه له‌وه‌ی رێگه‌ی له‌كه‌وتنی به‌شار ئه‌سه‌د له‌سوریا گرتوه، له‌مه‌شق‌و راهێنان كردن‌و رێكخستنی حه‌شدی شه‌عبیشدا رۆڵی گه‌وره‌ی بینیوه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پێشتریش له‌ئه‌نجامدانی كاری “ته‌قاندنه‌وه‌و تیرۆر”دا له‌چه‌ندین وڵاتی كه‌نداودا كه دوژمنی ئێران بون ده‌ستی هه‌بوه.
له‌ململانێكانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، هه‌ڵكشانی رۆڵی حزبوڵا ئه‌گه‌ر جێی مه‌ترسی گه‌وره بوبێت بۆ سه‌ر سوننه‌كان‌و جێی نیگه‌رانی مارۆنیه‌كان‌و دروزو كوردیش بێت، ئه‌وا بۆ ئیسرائیلیش هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه. حزبوڵا ته‌نها هێزێكه كه دوای كۆتایهاتنی جه‌نگی ناوخۆی لوبنان له‌ساڵی 1990دا، چه‌كه‌كانی راده‌ستی ده‌وڵه‌تی لوبنان نه‌كردوه‌و له‌و كاته‌شه‌وه تا ئێستا چه‌ندین جار ئه‌م چه‌كه‌ی له‌دژی ئیسرائیل به‌كارهێناوه.
ئێستا له‌میدیا‌و ناوه‌نده سیاسیه‌كانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل‌دا قسه‌و باسێكی گه‌رم سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵكشانی رۆڵی حزبوڵای هاوپه‌یمانی به‌هێزی ئێران له‌ئارادایه، به‌پێی ئاماژه‌ی جوله‌كه‌كان ئه‌مڕۆ قه‌ڵه‌مڕه‌وی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌هاوكاری حزبوڵای لوبنان تا سه‌ر كه‌ناره‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست درێژ ده‌بێته‌وه‌و سنوری وا به‌سنوری ئیسرائیله‌وه، نه‌ك هه‌ر له‌باشوری لوبنانه‌وه جێی مه‌ترسییه بۆ ئیسرائیل، به‌ڵكو له‌قونه‌یتره‌و جۆلانی سوریاشه‌وه به‌هه‌مانشێوه، سه‌رۆكی موسادی ئیسرائیل رایگه‌یاندوه كه “ئێستا مه‌ودای نێوان حزبوڵا‌و ئیسرائیل به‌ئه‌ندازه‌ی هاویشتنی قۆچه‌قانییه‌ك دوره”.
هێزێكی دیكه‌ی گرنگی هاوپه‌یمانی ئێران، حه‌شدی شه‌عبییه. كه ئێستا وه‌ك گه‌وره‌ترین هێزی مرۆیی جه‌نگاوه‌ری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئاماژه‌ی بۆ ده‌كرێت، كه رۆڵی گه‌وره‌ی هه‌بو له‌كۆتایهێنان به‌ده‌سه‌ڵاتی داعش له‌ناوچه سوننه‌نشینه‌كان‌و پێشبینی ده‌كرێت له‌قۆناغی داهاتوشدا حه‌شد رۆڵێكی گرنگ له‌ململانێكانی عێراق‌و بگره رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیشدا ببینێت.
ئێستا حزبوڵا‌و حه‌شد له‌لوبنان‌و عێراقدا وه‌ك ده‌وڵه‌تێك له‌ناو ده‌وڵه‌تێكدا ئاماژه‌یان پێده‌كرێت‌و ته‌نانه‌ت سوپای لوبنان‌و عێراقیش وه‌ك باڵێكی حزبوڵا‌و باڵێكی حه‌شدی شه‌عبی هه‌ژمارده‌كرێن، كه به‌ته‌نها توانای روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گروپه تیرۆریستییه‌كانیان نییه. پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت رۆژ به‌رۆژ زیاتر ئه‌م دو هێزه به‌هێزتر بن به‌سه‌رنجدان له‌وه‌ی كه ئه‌و و چه‌كانه‌ی وه‌ك یارمه‌تی له‌لایه‌ن وڵاتانی ئه‌وروپا‌و ئه‌مه‌ریكاوه بۆ ئه‌م دو سوپایه دێن ده‌كه‌ونه ده‌ست حزبوڵا‌و حه‌شدی شه‌عبییه‌وه.
ئێستا رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌سایه‌ی ململانێی گه‌وره رۆژگاری به‌سه‌رده‌بات‌و پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت كه جه‌نگی گه‌وره‌تر به‌ڕێوه بێت، له‌م جه‌نگانه‌شدا حزبوڵا‌و حه‌شد رۆڵێكی گه‌وره ده‌بینن.
سەرچاوە:ئاوێنە