شوان سدیق:
“گه‌شبین نیم به سیاسه‌ت و حوكمڕانی كوردی ئەوان هێنده وه‌فاداریان بۆ كورسی و پاره بووه، پشتیان له مۆدێلی به‌عسیزم نه‌كردوه”.
شوان سدیق: وتارێكی تایبه‌ت به”ژیانی خێزانيمان له نوگرە سەلمان… رۆژێك پێش كیمیابارانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه هه‌موو شتێك ئاسایی ده‌ڕۆیشت، ژیان مات و به‌هێواشی وه‌ك ئاوی باوه‌كۆچه‌ك و كانی عاشقان رێی ده‌كرد، باڵنده و ئاژه‌ڵ و گیان له‌به‌ره‌كانیش، چاوه‌ڕوانی به‌هار و سه‌وزای بوون، وه‌ك هه‌ر ساڵێكی تری ژیانیان ئه‌و ساڵه‌ش بۆنی به‌هار بكه‌ن. له‌وكاته‌دا هێشتا به‌فری شنروێ به‌ڕووی شاردا پێ ده‌كه‌نی كچان و كوڕان، عاشق و مه‌عشوقه‌كان، خه‌ڵك و دانیشتوانی شار به‌گشتی، خۆیان ئاماده‌كردبوو له خه‌یاڵی ئه‌وه‌دابوون، به‌هاری تازه به‌رگی زستان فرێ بده‌ن له نه‌ورۆز به‌دواوه، سه‌یرانگا به سه‌یرانگاو بگه‌ڕێن، خه‌م و ئازار و ماندووبونی زستان لای به‌هار بگێڕنه‌وه، به‌ڵام ئه‌فسوس هه‌موو ئه‌و پێشبینی و چاوه‌ڕوانیانه وا ده‌رنه‌چوو!
كیمیایی كارێكی وه‌هایكرد كانییه‌كان پڕ بن له ژه‌هر، ژنان و منداڵان و گه‌نجانی هه‌ڵه‌بجه په‌رته‌وازه بن، خه‌ون و نیازه‌كان هه‌مووی له گۆڕنران، خه‌ڵكێكی زۆر ئاواره بوون، به‌شێكیان گیانیان له ده‌ستدا، ئێمه‌ش له گه‌ڕه‌كی كانی عاشقان، به‌خێزانه‌وه، له‌گه‌ڵ دوو ماڵی تر له‌ماڵه دراوسێیه‌كمان، له ژێر زه‌مینی دراوسێكه‌مان، خۆمان له ترسی مه‌رگ و مردن، خۆشویستنمان بۆ ژیان خۆمان حه‌شار دابوو، ئه‌وه‌ش به خه‌یاڵی ئه‌وه‌ی دوای ته‌واو بوونی گێژاوی كیمیایی و میوانداری دراوسێكه‌مان له ژێر زه‌مین بێینه ده‌ره‌وه، بۆ ته‌واوكردنی ئه‌و ژیانه‌ی كه ماومانه، به‌ڵام ناخۆشی و مه‌رگه‌ساته‌كان، له دوای 16/3/1988 ده‌ستیپێكرد له هه‌ڵه‌بجه‌وه بۆ ئێران، دواتر گه‌ڕانه‌وه، بۆ سلێمانی له وێشه‌وه به‌ره‌و به‌ندیخانه‌ی نوگره سه‌لمان!
چه‌ند رۆژێك دوای كه‌م بوونه‌وه و نه‌مانی گاریگه‌رییه‌كانی كیمیایی به‌هاوكاری ئه‌وكاتی هێزه سه‌ربازییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران، ره‌وانه‌ی وڵاتی ئێران كراین، ناكرێ رۆڵی ئه‌وكاتی ده‌سه‌ڵاتی ئێران و خه‌ڵكه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ئێران به‌رز رانه‌گرین، به‌ڵام به‌هۆی ناهه‌مواری و زۆری ئاواره‌ی كورد و عێراقی له وڵاته، ژیانی خه‌ڵك له ئۆدوگاكاندا، به‌تایبه‌ت له ئۆردوگای “سه‌ریاس”ی نزیك له شاری پاوه زۆر خراپ بوو، خراپی بارودۆخی سه‌ختی ژیان له‌و ئۆردوگایه، هاوكات بوو له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنێكی به‌ناو “لێبوردن”ی گشتی ئه‌وكاته‌ی رژێمی به‌عس رێگای بۆ خه‌ڵك خۆشكرد بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵات.
ئه‌وه‌ی له ده‌فته‌ری بیره‌وه‌ریه‌كاندا، خراونه‌ته‌ڕوو ئێمه‌ش بیرمان مابێ دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له خێزانه هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان، له ئێران گه‌ڕانه‌وه، به‌شێكیان ره‌وانه‌ی شاری سلێمانی كران، له‌وێش به بڕیاری ئه‌وكاتی حكومه‌تی عێراق له سلێمانی و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تری كوردستان هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كانیان تێكه‌ڵ به خه‌ڵكی گه‌رمیان كرد. دواتر ره‌وانه‌ی شاره‌كانی خواری عێراق كراین، واته له رێكه‌وتی 9/8/1988 به خاو خێزانه‌وه (دایك، باوك. چوار كوڕ‌و سێ كچ) له‌گه‌ڵ داپیره‌م له به‌ندیخانه‌ی نوگره‌سه‌لمان بۆ ماوه‌ی چوار مانگ و ده رۆژ له ژێر ره‌حمه‌تی ژیانێكی سه‌خت وه‌ك ئه‌وه‌ی دۆستی مه‌رگ بین. دواتر له رێكه‌وتی 19/12/1988 به‌ر “لێبوردن”ی گشتی ئه‌وكاتی رژێمی به‌عس كه‌وتین.
قسه كردن له‌سه‌ر ئه‌و ماوه دوورودرێژه له به‌ندیخانه و ده‌ست به‌سه‌ركردنمان به خێزانه‌وه، له‌گه‌ڵ سه‌دان ماڵه هه‌ڵه‌بجه‌یی و گه‌رمیانی تر له نوگره سه‌لمان. ره‌نگه به كتێبێكیش ته‌واو نه‌بێ چونكه ئه‌م كاره‌ساته چه‌ندان، رووی سیاسی، ئابوری، كۆمه‌ڵایه‌تی و پرسی جیاجیای دۆزی میله‌تێكی بێ ده‌وڵه‌ت و ناسنامه و زوڵم لێكراو له‌خۆ ده‌گرێت.
بۆیه ئه‌گه‌ر وه‌ك تێگه‌یشتن، له تێگه‌یشتنێكی ئه‌خلاقی و په‌روه‌رده‌ی و مێژوییانه‌وه سه‌یری ئه‌م كاره‌ساته نه‌كه‌ین، ئه‌وا نا توانین، راستی چه‌شتنی هه‌موو ئازار و ناڕه‌حه‌تییه‌كانی میله‌ته‌كه‌مان، وه‌ك خۆی بخه‌ینه به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین. چونكه كاتێك پرۆسه‌یه‌كی وه‌های وه‌ك ئه‌نفال به‌سه‌ر هاوڵاتی كوردا هێنرا. خێزان و كه‌سوكار و كچ و منداڵان، به پێی خۆیان به‌ره‌و به‌ندیخانه راپێچ ده‌كران، له‌وێشه‌وه زۆرێكیان به‌ره‌و گۆڕستان راپێچ ده‌ركران، له بیابانه‌كانی كوت و عه‌ماره و سه‌ماوه، بۆ چه‌ند كاتژمێرێك به‌خاك ده‌سپێران. دواتر كه‌س نه‌یده‌زانی لاشه‌كانیان گێژه‌ڵوڵكه‌ی بیابان له‌گه‌ڵ خۆی ده‌ی برد، یان ده‌بوونه خۆراكی سه‌گه‌كان!
كه‌واته ئه‌و تێگه‌یشتنه ئه‌خلاقییه ناچارمان ده‌كات، ئه‌گه‌ر هیچمان له‌ده‌ست نه‌یه‌ت، ده‌بێ كه‌مێك په‌رده له‌سه‌ر راستی و هه‌قیقه‌تی ناوه‌وه‌ی رووداوه‌كان هه‌ڵ بده‌ینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ بزانن میله‌تی كورد خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه یان گه‌رمیان و ناوچه‌كانی تر له رابردوودا، به‌هۆی كورد بوونه‌وه چ كاره‌ساتێكیان به‌سه‌ردا هاتووه.
ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌رگه‌ساتانه‌ی به‌سه‌ر خێزانی خۆمدا هاتوون، وه‌ك هه‌ر خێزانێكی تری كورد له بینینی كیمیایی، ئاواره‌بوون بۆ ئێران، ئه‌نفال و كۆچی زۆره‌ملێ چیرۆكه سه‌خته‌كانیان بگێڕینه‌وه، من ئه‌مه‌ش به‌زه‌حمه‌ت ده‌زانم چونكه مه‌گه‌ر ته‌نیا دایكم “بتوانێ” ئازار و ناخۆشه‌ییه‌كان باس بكات و دواتر بيانووسينه‌وه، كه چۆن له ساته ناخۆشه‌كانی كیمیاباران و رۆژه‌كانی هه‌شتاو هه‌شتدا، چ مه‌رگه‌ساتێكیان به‌سه‌رهاتووه.
ئه‌و زۆر باشی له‌بیره له 1988 له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و منداڵ و كه‌سوكار و هاوسێ رۆژانه‌ییه‌كانی گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان، له سلێمانیه‌وه، به‌بێ ویستی خۆیان به‌ره‌و نوگره سه‌لمانیان بردين، ئه‌وان بێ خه‌به‌ر بوون له ئه‌نفال و نوگره سه‌لمان و ئه‌و كۆچه‌ی له كوێستانه‌وه بۆ بیابان پێیان ده‌كه‌ن.
ئه‌وانه‌ی به‌ره‌و نوگره سه‌لمان به‌ڕێ ده‌كران، گومانیان له پاكی و بێگه‌ردی خۆیان نه‌بوو به‌ڵكو ئه‌وه‌ی هه‌ڵده‌ستا به‌كاره‌كه ئه‌وان رۆحیان به‌به‌ری كه‌ڵكه‌ڵه‌ی رژێمی به‌عسی فاشیستدا ده‌كرد كه چۆن سه‌دام و داروده‌سته‌كه‌ی به‌و حوكمه شكستخوار و دیكتاتۆریه سود وه‌رگرتووه له ئیسلام له‌به‌رامبه‌ر مافی ئاسایی هاوڵاتی بووندا قه‌راری نه‌ده‌گرت، وه‌ك وه‌ڵامێك هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی ناسنامه و له‌ناوبردنی ئینسانی كوردیدا!
ئه‌مڕۆ كه بیست و نۆ ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و رووداو و، كاره‌ساته‌ی ئه‌نفال و ره‌شبگیری به‌ندیخانه‌ی نوگره سه‌لمان تێده‌په‌ڕێت، گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكگه‌لی ئه‌و رووداوانه زۆر سه‌خته.
به‌ڵام كه‌م تازۆر له زهنی ئه‌و كه‌سانه‌دا ماوه‌ته‌وه، كه خۆیان له رووداوه‌كه‌دا بوون، ئه‌گینا سه‌د حه‌یف ره‌نگه نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسان كه‌م تازۆر توانیبێتیان له‌كاتی بۆنه‌و بیره‌وه‌رییه‌كاندا، بابه‌ته‌كه‌یان زیندو كردبێته‌وه، به‌ڵام له ئاستی واقیقدا ئه‌نفال وه‌ك پرۆسه‌یه‌ك نه ناسراوه، بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت ره‌فتاره‌كانی به‌عس له‌گه‌ڵ كوردا چۆن بووه؟
زیاتریش بۆ ئه‌وه‌ی هیچ نه‌بێ ئه‌و هه‌زاران په‌پوله ئه‌و هه‌زاران مرۆڤ و دۆستانه‌ی میله‌ته‌كه‌مان كه‌سوكاره‌كانمان. قوربانییه‌كانمان كاتێك سه‌یر ده‌كه‌ن گیانیان زیندوه و له‌بیرنه‌كراون ئه‌وان رۆحیان ئاسوده بێت، كه له‌دوای ئه‌نفال هاونیشتمانیه‌كانیان، رابردوویان كردۆته ده‌سپێك بۆ بنیاد نانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا، بۆ ئاشته‌وای، بۆ خۆشگوزه‌رانی و بۆ نه‌هێشتنی ئاسه‌واره‌كانی رژێمی فاشیستی سه‌دام كه چۆن هه‌زاران گوندی كوردستانی وێران‌كرد هه‌روه‌ها له ساڵی 1988 ئه‌و رژێمه هه‌ستا به شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال كه زیاتر له 182.000 سه‌د هه‌شتاو دوو هه‌زار ئینسانی كوردی له ناوبرد!
به‌ڵام هیچ گومانێك له‌وه‌شدا نییه نه‌توانراوه، كار له‌سه‌ر تاوانه‌كانی ئه‌نفال بكرێ بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای دوای ئه‌نفال كۆمه‌ڵگایه‌ك بێت، به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌و كاروكرده‌وانه‌ی به‌عسی پێ ده‌ناسرایه‌وه له ناومان، نه‌وه‌كانی ئێستا‌و داهاتووش باش له چه‌مكی دوای تراژیدیای ئه‌نفال بگه‌شتبان. ئه‌وه‌ی زیاتر جێگه‌ی داخه 29 ساڵ له دوای كاره‌ساتی ئه‌نفال هێشتا دڵنیا نین له‌وه‌ی كولتووری به‌عس و له‌ناوماندا كۆتایی پێ هاتووه؟ ئایا چیتر ئه‌نفال به ره‌نگ و ده‌نگ و ناوێكی تر نایه‌ته‌وه ناومان. ده‌شێ چاوه‌ڕوانی ئه‌نفالێكی تر بین؟!
به‌ش به‌حاڵی خۆم گه‌شبین نیم به‌و سیاسه‌ت و سیسته‌می ده‌سه‌ڵات و حوكمڕانیه كوردیه‌ی ئه‌مڕۆ چونكه هێنده وه‌فاداریان بۆ كورسی و پاره و مه‌به‌ستی شه‌خسی بووه، نه‌یان ویستوه پشت له مۆدێلی به‌عسیزم بكه‌ن. ئه‌وان نه‌ک كاريان لەسەر سرينةوةى تاوانى به‌عسيش نه‌کردووه. بگره تاوانبارەكانى ئەنفالى كورد كە به‌عسين، داڵده‌يان داون. ئەوان پشتیوانيان لە خراپەكاری میـــژوویەكی رەشی به‌عسكردوه!
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به عێراقی به‌ناو دیموكراسی و فیدراڵیه‌وه هه‌یه به‌وه‌ش گه‌شبین نیم ئه‌وه‌ی من لێی ده‌ڕوانم له عێراقی پاش 2003ش هێشتا ئومێد روون نییه چونكه ئەم وڵاتە كاروباری حكومەتی سه‌ربه‌خونييه هه‌روه‌ها حكومرانيشى لەسەر ئاستى مه‌زهه‌بى ئايينيه بۆيە وڵاتەكە رووبەڕووى دونيايه كيشەى خزمەتگوزارى و پەروەردەو نه‌بوونى سه‌روه‌رى ياسايى و ئەزموونيكى باش بۆتەوه.
لەبارەی بارودۆخی ناوخۆيى خۆمانيش لەسەر پرسى ئەنفال ئاسۆی كۆمه‌ڵگای كوردیش هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی بابی خه‌یاڵیدا ده‌خولێته‌وه‌ـ ئەم ميلەتەى ئيمه رووبەڕووى زۆر لە كێشه‌كانى رۆژانەيان بوونەتەوە. لەوەها بارودۆخيكدا ئەنفاليان بير چووە. كەس بير لەوەناكاتةوه پيويستە تاوانةكانى ئەنفال بكريته ميژوو بۆ ئەوەى لەنزيكەوە ئەم تاوانه به‌زيندوى بمينيتەوە و بيشتوانين وەك چەكيك به‌کارى بهێنين.
بۆیه به‌م مۆدێله له حكومڕانی و سیاسه‌تكردن و په‌روه‌رده‌ییه گه‌شبین نیم! بیریشمان نه‌چێت هێشتا دۆخی كورد له دۆخێكی هه‌ستیاری نا دڵنیایدا دایه!
كاتێك به‌م شيوه قسه ده‌که‌م ئەزموونی حكومرانى كورديم بينيوه بۆيه ته‌واو لێى بێ ئومێدم!!