لاپەڕەی سەرەکی فەرهەنگ و کولتور دیارترین نیشانەکانی ناپاکی هاوسەرگیری لە پیاواندا

دیارترین نیشانەکانی ناپاکی هاوسەرگیری لە پیاواندا

0 تێبینییەکان 67 بینینەکان

هاوسەرگیری کردن قۆناغێکی جوانی نێوان دوو خۆشەویستە و تێیدا پێکەوە تەمەنیان بەڕێدەکەن و هاوبەشی خۆشی و ناخۆشی و خەمەکانی یەکتری دەکەن.

ڕەنگە هەندێکجار لەنێو دوو هاوسەردا گیروگرفتی ناخۆش ڕووبدات و ببێتە هۆی جیابوونەوەیان بەڵام ئەگەر کێشەیەکی هێندە گەورە نەبێت چارەسەری ئاسانە، یەکێک لە گرفتە باوەکان بوونی خیانەتی هاوسەرگیریە.
توێژەران و پسپۆڕانی کۆمەڵایەتی لێکۆڵینەوەی زۆریان ئەنجامداوە تا بزانن ئایا ئەو گۆڕانکاریانە چین بەسەر ئەو پیاوانەدا دێت کە خیانەت دەکەن، هەندێک نیشانەی باو هەن بێگومان وەک زۆر دووبارە بوونەوەی دواکەوتن و فەرامۆشکردنی هاوسەرەکەی و گرنگیدانی لەناکاو بە ڕووخسار و خودی خۆی.
بەڵام توێژینەوە زانستیە نوێیەکان جەخت لەوەدەکەنەوە نهێنی سەرەکی دەرخستنی خیانەت چاودێری کردنی ڕەفتاریەتی لەماڵەوە واتە بوونی جەستەی و غیابی فیکری، بەمانای ئەوە لەماڵەوەیە و لەگەڵ تۆدایە بەڵام خەیاڵی هۆشی لای تۆ نییە و هەمیشە بیری لای جێگایەکی دیکە ئەمە دیارترین و سەرەکیترین جۆری خیانەتە، لەهەمانکاتدا گرنگیەکی زۆر بە شێوە و ڕووخساری دەدات بەشێوەیەکی لەناکاو، بێگومان خودی خۆی ئەگەر کەسێک بێت گرنگی بە خۆی بدات لەڕووی جلوبەرگ و ڕووخسارەوە ئەمەیان نیشانە نییە،  بەڵکو ئەگەر کەسێک لەناکاو بگۆڕێت.
دەکرێت کاتێک ئەم نیشانانەت بینی بەشێوەیەکی دروست ڕەفتار بکەیت و بۆ ئەوەی گرفتی گەورەتری لێنەکەوێتەوە بەهۆی توڕەییەوە، بەڵام کاتی ئەوەیە تەواو دڵنیا بیتەوە لە خیانەتی سۆزداری.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە