لاپەڕەی سەرەکی فەرهەنگ و کولتور ڕێگایەک بۆ مامەڵەکردنی هاوسەرە ڕەزیلەکەت

ڕێگایەک بۆ مامەڵەکردنی هاوسەرە ڕەزیلەکەت

0 تێبینییەکان 16 بینینەکان

jn u peyawڕەزیلی یەکێکە لەو سیفاتانەی لەناو خەڵکدا بەگشتی خۆشەویست نییە، ئەگەر کەسێکی ڕەزیلیش بێتە هاوسەر و هاوبەشی ژیانت، چۆن ژیانی لەگەڵ بەسەردەبەیت، ڕەنگە کارێکی زۆر گران بێت؟
بەپێی هەواڵیکی کۆمەڵایەتی ماڵپەڕی “hayatouki” پێویستە بەم شێوەیە خانمان مامەڵە لەگەڵ هاوسەرە ڕەزیلەکەیاند بکەن:

هەوڵبدە نەرموونیان بە هەمیشە بە ئارامی مامەڵەی لەگەڵدا بکە، کاتێک ئارەزووی جلوبەرگێک دەکەیت، تاقی بکەرەوە پیشانی بدە ناسکی و خانمێتی خۆتی بۆ دەربخە بەو جلوبەرگەوە و ناچاری بکە بۆت بکڕێت.

هەرگیز پێی مەڵێ تۆ پیاوێکی رەزیلی، چونکە بەو شێوەیە هەست بەوەدەکات کەسێكی ئاساییە و کێشەیەکی نیە هاوسەرەکەی لێی رازیە، ئەویش بەو شێوەیە دەبێت کە هاوسەرەکەی پێی خۆشە و هەوڵدەدات زیاتر دڵی ڕازی بکات.

بەشێوازی ناڕاستەوخۆ پارەی قیست و خزمەتگوزاریەکانی پێبدە، بە نمونە دەتوانیت بڵێی “کۆتا جار کەی بووکە پارەی کارەباماندا”.

بەردەوام داوای پارەی لێمەکە، هەوڵبدە ڕای وەربگریت لە کڕینی جلوبەرگ و ئەو شتانەی ئارەزوویان دەکەیت.

لەکاتی چوونت بۆ بازاڕ، پێکەوە بڕۆن تا پێکەوە بازاڕ بکەن و ئەویش ڕای هەبێت لەو شتانەی دەیکڕیت، ناچار بێت لە پارەدانی پێداویستیەکان.

زیرەک و وریا بە، دەتوانیت داوای شتێکی لێبکەیت کە پێویستە نیە، کاتێک بۆت دەهێنێت دووبارە بڵێ بەدڵم نیە ناگونجێت، تا ناچاربێت یەکێکی نوێ بهێنێت.

هەرگیز لەبەردەم منداڵ و دۆست و کەسەکانتاندا مەیشکێنە، بەپێچەوانەوە هەوڵبدە وەسفی بکە تا خەجاڵەتی بکەیت، هەوڵبدات زیاتر بەدڵی تۆ بێت.

هەوڵبدە هۆکاری ڕەزیلیەکەی بزانیت، بەبێ ئەوەی پرسیاری لێبکەیت، تا هەوڵی چارەسەرکردنی بدەیت بە شێوەی گونجاو.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە