بە گشتی مرۆڤ زو بڕیار لەسەر شتەکان دەدات، جا ئەو بڕیارە پەیوەندی بە خۆیەوە هەبێت یان بە کەسانی دیکەوە، زۆرجار زو بڕیاردان روبەروی کۆمەڵێک کێشەت دەکاتەوە کە دواتر پەشیمانی لەدوادێت، ئەوەی کە گرنگە دەبێت لە زو بڕیاردان خۆت بپارێزیت، ماڵپەری neurogym هەندێک رێنمایی بڵاوکرۆدتەوە کە چۆن وابکەیت بڕیارێکی دروست بدەیت.
یەکەم: لە نێوان هەستەکانت و بیرکردنەوەت باڵانس دروست بکە و بە هەستەکانت بڕیار مەدە.
دوەم: بە گومانەوە لە شتەکان بڕوانە، هەتا دەگەیت بە راستیەکان.
سێیەم: پێش ئەوەی بڕیار بدەیت بیربکەرەوە لەوەی بڕیارەکەت چ دەرئەنجامێکی دەبێت و بیر لە داهاتو بکەرەوە.
چوارەم: رای کەسانی چواردەورت وەربگرە بەڵام بڕیارەکەت مەدەرە دەستی کەسانی دیکە، ئەگەریش دەزایت ڕای کەسانی دیکە بڕیارەکەت قورستر دەکات باشترە تەنها پشت بەخۆت ببەستیت.
پێنجەم: پەلەی وەڵامدانەوەو بڕیاردانت نەبێت، زۆرجار بڕیارنەدەیت باشترە وەک لەوەی بڕیاری هەڵە بدەیت.
شەشەم: زانیاری تەواو کۆکەرەوە و پێش روداوەکان مەکەوە.
حەوتەم: بە تەنها بیر لە قازانجی خۆت مەکەرەوە و رەچاوی دەوروبەرەکەت بکە و بزانە بڕیارەکەت چ کاریگەریەکی لەسەر دەوروبەرەکەت دەبێت.
هەشتەم: بڕیارنەدان لە کاتی توڕەبوندا، چونکە دواتر پەشیمانی لەدوادێت.