ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت به‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی ئیداری و داراییدا سه‌ركه‌وین، ده‌بێت ئێستا كۆڵه‌كه‌كانی دابنێین و به‌ندبێت له‌سه‌ر رێزگرتن له یاسا.
له جیهاندا (9)ی كانونی یه‌كه‌می هه‌مو ساڵێك به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵیه‌وه ئاهه‌نگ ده‌گێڕدرێت، ئێمه‌ش ته‌نها بۆ زیادكردنی هۆشیاری ئه‌م بۆنه‌یه سازناكه‌ین، به‌ڵكو بۆ له‌ناوبردنی، له كاتێكدا ئه‌م بۆنه‌یه ده‌رفه‌تێكه بۆ خستنه‌ڕوی رێگه‌یه‌كی نوێ و لایه‌ن و رێكخراوه‌كان پێكه‌وه ده‌توانن كار بۆ نه‌هێشتنی ئه‌م به‌ڵایه بكه‌ن.
گه‌نده‌ڵی كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ریه‌كه له ئێمه هه‌یه، سیسته‌می ته‌ندروستی ئێمه له لێواری روخاندایه، كاتێك پاره‌ی دابینكراو بۆ پێداویستیه پزیشكیه‌كان ده‌دزرێت و، دامه‌زراوه‌ی فێركاریمان زیانی پێده‌گات، كاتێك بودجه‌ی ته‌رخانكراو بۆ ئه‌م كه‌رته به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی خه‌رج ده‌كرێت و، دامه‌زراوه‌ی سیاسیشمان وه‌رگرتنی به‌رتیل و به‌رتیلخۆری تێیدا بڵاوبوەته‌وه.
هه‌وڵدرا بۆ كارنامه‌یه‌ك كه گۆڕان و په‌ره‌سه‌ندنێكی به‌رده‌وام بێت تا ساڵی (2030)، بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی ده‌ركه‌وته‌یه‌كی نوێ بو، جیهان له ساڵی رابوردودا پێوه‌ی پابه‌ندبون، رێگری له گه‌نده‌ڵی و دژایه‌تیكردنی وه‌به‌رهێنانه له ژێرخاندا، كه پێویستمانه له پێناوی كارنامه‌كه‌و، تا ساڵی (2030)، ئه‌و ئاڵنگاریانەش كه روبه‌ڕومان ده‌بێته‌وه دروستكردنی دامه‌زراوه‌ی ئه‌كتیڤ و شه‌فاف و به‌رپرسیاره له هه‌مو ئاسته‌كانداو، پارێزگاری لێكردنیان.
هه‌ربۆیه ئه‌م ئه‌ركه‌ی له پێشماندایه پێگه‌یشتنی پێوه‌رێكی نوێیه، گه‌نده‌ڵی به‌و شێوه‌یه نابینێت كه به‌شێك بێت له ژیان و، ئه‌وه‌شی تێوه‌گلابێت به‌بێ سزا ده‌رباز نابێت، به‌ڵام ده‌توانین چی بكه‌ین بۆ ده‌ستخستنی ئه‌مه؟
ساڵی رابوردو خوڵقێنه‌ری سیاسه‌تی جیهانی و پسپۆره‌كانیش ئه‌وانه‌ی كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنی تاوان و فه‌راهه‌مكردنی دادپه‌روه‌ری ده‌كه‌ن، له كۆنگره‌ی سیازده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ رێگری له تاوان له ده‌وحه‌ی قه‌ته‌ر كۆبونه‌وه، له‌و كۆنگره‌یه‌دا زیاتر له پێنج هه‌زار کەسایەتی له هه‌مو جیهان ئاماده‌ی بون، په‌یامی كۆبونه‌وه‌كه پابه‌ندبونی فه‌رمی بو له لایه‌ن ئه‌و حكومه‌تانه‌وه‌و، به‌هێزكردنیان و ته‌ندروست بونیان بۆ له‌ناوبردنی گه‌نده‌ڵی تێیاندا، وه‌ك كارێكی گرنگ و به‌رده‌وامی پێدانی.
نوسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، په‌یوه‌ست به تاوان و مادده‌ی هۆشبه‌ر، كار بۆ كۆمه‌ڵێك رێوشوێنی مه‌لموس ده‌كات بۆ هاوكاری وڵاتان له بنیاتنانی دامه‌زراوه‌و، جێبه‌جێكردنی رێوشوێنه پێویسته‌كانی كۆنگره‌ی ده‌وحه‌و، رێگری كردن له تاوان و دژایه‌تی كردنی گه‌نده‌ڵی.
ده‌ستپێشخه‌ری “فێركردن له پێناوی دادپه‌روه‌ری” یه‌كێك بو له كۆڵه‌كه‌ی به‌رنامه‌كان، كه له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ی فێركردن و له قۆناغی سه‌ره‌تایی و دواناوه‌ندی و زانكۆیشدا كارده‌كات، ئامانجی ئه‌وه‌یه به‌هۆی چالاكیه‌كانی خوێندن و پڕۆگرامه‌كانی خوێندنه‌وه رێگری له تاوان بكات و، هاوكاری مامۆستا بێت له پێگه‌یاندنی نه‌وه‌ی داهاتو، و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به یاسا. پێمانوایه باشترین رێگه بۆ بنیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندروست و خاڵی له گه‌نده‌ڵی، ئه‌وه‌ی جیهان پێویستیه‌تی بۆ په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وام، به‌هۆی به‌هێزكردنی رۆشنبیریه‌وه ده‌بێت و، پێویسته پابه‌ندبێت به رێزگرتن له یاسا.
بنیاتنانی رێزگرتن له یاسا‌و چاندنی به‌ها جه‌وهه‌ریه‌كانی له نێو نه‌وه‌كانی داهاتو كاری كۆتاییه‌و، به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆش په‌یوه‌سته به به‌هێزكردنی یاسا و دامه‌زراوه‌كانی ئێستاوه. ره‌چاوكردنی رێكه‌وتننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانیشه بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی، نوسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانی تایبه‌ت به مادده‌ی هۆشبه‌ر و تاوان، له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌دا كارده‌كات كه روبه‌ڕوی گه‌نده‌ڵی ده‌بنه‌وه. ئه‌م رێکكه‌وتنه تاكه به‌ڵگه‌نامه‌ی نێوده‌وڵه‌تیه (180) وڵاتی ئه‌ندام په‌سه‌ندیان كردوه، كه وڵاتان پابه‌ند ده‌كات به نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی له جیهاندا، رێکكه‌وتننامه‌كه نزیك بوەته‌وه له‌وه‌ی هه‌مو جیهان په‌سه‌ندی بكات، پاڵپشته به بۆچونی شاره‌زایان و، وڵاتانی ئه‌ندامیش به ئاراسته‌ی چالاك كردن و جێبه‌جێ بونی رێكه‌وتننامه‌كه كارده‌كه‌ن.
به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵیه‌وه، با پێكه‌وه كاربكه‌ین بۆ بنیاتنانی “پێوه‌رێكی نوێ” پایه‌كانی رێز و سه‌روه‌ری یاسا و بنه‌بڕكردنی گه‌نده‌ڵی بێت.
یوری فیدوتوف، به‌ڕێوەبه‌ری جێبه‌جێكاری نوسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان تایبه به مادده‌ی هۆشبه‌ر و تاوان
له عه‌ره‌بیه‌وه؛ سه‌ریاس سه‌مین
سه‌رچاوه؛ الاهرام