شه‌رعیه‌ت دان به‌كوشتن هه‌میشه هۆكاری په‌رده پۆشكردنی روداوه‌كانن له‌هه‌رێمی كوردستاندا، هۆكاره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان باشترین‌و ئاسانترین بابه‌تن كه ده‌زگاكانی پۆلیس‌و ئاسایش بۆ كۆتایی هێنان به‌لێكۆڵینه‌وه‌كان هانای بۆ ده‌به‌ن.
هه‌رچه‌نده هه‌موان ئه‌زانین ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی لای ئێمه له‌سه‌ر تاوانه‌كان‌و روداوه‌كان ده‌كرێت، چ له روی توانا مرۆییه‌كان‌و چ له‌روی ئامرازه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌وه ئه‌وه‌نده له‌ئاستی پێویستدا نین، هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ی له وڵاتانی پێشكه‌وتودا ده‌یبینین، هه‌ربۆیه ئاساییه گومان له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان دروست بێت! جگه له‌ده‌ست تێوه‌ردانی سیاسیی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كان هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ی بینراوه له پێشتردا كه ده‌رئه‌نجامه‌كانی لێكۆڵینه‌وه ده‌گۆڕێت. هه‌رگیز یان زۆر كه‌م پۆلیس ئه‌و ده‌زگایه‌یه له‌لای ئێمه كه لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌واقیعی ئاشكرا بكات. زۆربه‌ی جار بیستومانه سیناریۆیه‌ك بۆ تاوانه‌كان دروستده‌كرێت‌و كه‌یسه‌كه داده‌خرێت.
كوشتن له‌وڵاتی ئێمه‌دا نه‌بوەته جێگای مه‌ترسی و هه‌وڵ بۆ ئاشكرا كردنی هۆكاره بنه‌ماییه‌كانی بده‌ن. له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵی رابردودا چه‌ندین تاوانی كوشتن رویدا، چه‌ندین مناڵی فڕێدراو دۆزراونه‌ته‌وه! چه‌ندین گروپی چه‌ته‌و رێگر گیران! چه‌ندین شه‌ڕوشۆڕی نێوان گه‌نجان، چه‌ندین ده‌ستدرێژی بۆسه‌ر مناڵان! له‌نزیكترین كاتداو كوشتنی (سه‌روین)یش به ده‌ستی باوكی (وەک سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی پشتڕاستیکردەوە) به‌دڕندانه ترین شێوه كه رویدا، ژنێكی دیكه‌ش به‌ده‌ستی مێرده‌كه‌ی په‌راسوه‌كانی ده‌شكێنرێت‌و ژیانی ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه، ژنێكی دیكه‌ش به‌ده‌ستی مێرده‌كه‌ی ده‌سوتێنرێـت! به‌رای پۆلیس ئه‌م روداوانه هۆكاری كۆمه‌ڵایه‌تین. ئایا هۆكاره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هۆكاری چین؟ بنه‌ماكانی له كوێوه هاتون؟ توندوتیژیه‌كان به‌رامبه‌ر به ژنان بۆ زۆر زیادی كردوه؟ هه‌ندێكی په‌رده‌پۆشكراوه‌و ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت كاردانه‌وه‌ی توندوتیژیه‌كانه. بۆ نازانێت ئه‌م روداوانه بۆ به‌رده‌وامن؟ بۆ ژنان ده‌بنه قوربانی توندوتیژیه‌كان؟ بۆ ژنان باجی ئه‌م بارودۆخه سه‌خته ئه‌ده‌ن؟ ئه‌وه ده‌زگاكانی حكومه‌تن هۆكارن بۆ ئه‌م بارودۆخه ناڕه‌وایه‌ی كه بۆ كۆمه‌ڵگه‌یان دروستكردوه، ئه‌وه دۆخی ئابوریه هۆكاری به‌شێكی سه‌ره‌كی توندوتیژیه‌كان‌و ده‌ستدرێژه‌كانن. گرفته ئابوریه‌كان ده‌رونی هه‌مو خه‌ڵكی كۆمه‌ڵگه‌یان هه‌ژاندوه‌و زۆر به‌كه‌میش باسی لێوه ده‌كرێت. ئەمە سەرەڕای ده‌ستێوه‌ردانه سیاسیه‌كانیش بۆ دۆخی یاسا‌و لیكۆڵینه‌وه‌كان‌و دادگا كه هه‌یه‌و كاریكردۆته سه‌ر بێ خه‌می له لێپێچینه‌وه‌ی یاسا.
ئه‌مه وڵاتی ژنانی كوردستانه، ئه‌مه هه‌رێمه به‌ئاگر خۆشكراوه‌كه‌یه بۆ ژنان. هه‌تاوه‌كو ئێستا مافی سیاسی به ژن نه‌دراوه هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ی چۆن ئاینده‌ی خۆی دیاری بكات، چۆن بڕیار بدات، خێزانه‌كان رایان وایه چۆن ئه‌بێت ژنان پاشكه‌وته‌ی خێزان بن بۆ بڕیاره سیاسیه‌كان هه‌رئاواش ئاینده‌ی خۆیان له‌سه‌رده‌ستی خێزانه‌كانیان دیاری بكه‌ن.
له كۆمه‌ڵگاكه‌ی سه‌روینی سوتێنراودا كه‌س كه‌سی خۆشناوێت، بۆیه خۆشویستن ده‌بێته تاوانی گه‌وره! هه‌ربۆیه سه‌روینیش هه‌نگاوه‌كانی به‌دوایدا نه‌هات‌و نه‌گه‌یشته خۆشه‌ویسته‌كه‌ی، سه‌روین ویستی هه‌نگاو بۆ خۆشه‌ویستی بنێت، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و زۆرگه‌نج بو ته‌مه‌ن رێگای نه‌دا له‌كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی خۆی تێبگات كه هیچ جۆره خۆشه‌ویستیه‌ك بونی نییه، له‌كۆمه‌ڵگاكه‌ی سه‌روین‌و هاوڕێكانیدا باسی مافه‌كانی ژنان‌و به‌شداری ژنان ته‌نها بۆ روكه‌ش‌و بۆ ئارایشتی مه‌جلیسه‌كانه، له‌كۆمه‌ڵگاكه‌ی ئه‌ودا پیاوان له رۆحی ژنان تێناگه‌ن‌و ته‌نها و ته‌نها له جه‌سته‌ی ژنان تێده‌گه‌ن. له كۆمه‌ڵگاكه‌ی ئه‌ودا خاوه‌نی ماسولكه به‌هێزه‌كان رۆڵ ده‌بینن‌و كاره‌كته‌رن. ئه‌گه‌ر سه‌روین به‌جه‌سته به‌رۆح سوتێنرا ئه‌وا ده‌یانمان به غه‌دری پیاوسالاری‌و به بڕیاری ئه‌وان ده‌رون‌و ئاینده سوتێنراوین.