سوید هێندە پێشكەوتووە لە بواری ریسایكڵین كە چەندین ساڵە خۆڵ و خاشاكی لە وڵاتانی دیكەوە هاوردە دەكات بۆ ئەوەی كارگەكانی ریسایكلێنی لەكاركردن بەردەوام بن.
بەریتانیا یەكێكە لەو وڵاتانەی كە خەون بەوسیستمە چالاك و پێشكەوتووەی سویدەوە دەبینێت كە ساڵانە كرێیەكی زۆردەدات بۆ گواستنەوەی خۆڵ و خاشاكی بۆ سوید تالەوێ ڕیسایكڵین بكرێت، لەبەرئەوەی سیستمی ریساكلین لە سوید زۆرلەپێش سیستمی بەریتانیایە ئەوەش لەبەر كلتوری خەڵكی سوید لەڕووی بایەخدان گرنگیدان بەسروشت و ژینگە.
سوید یەكێكە لە وڵاتە پێشەنگەكان كە باجێكی زۆری سەپاند بەسەر سوتەمەنی بەبەردبوودا لەساڵی 1991 دا،لەئێستادا نزیكەی نیوەی كارەباكەی لە سەرچاوە سروشتیەكانی هێزی باو وزەی خۆرو هێزی ئاوەوە وەردەگرێت.
هەروەك سوید لەریزی پێشەوەی وڵاتانایە كاتێك باس دێتەسەر جیاكردنەوە جۆری خۆڵ و خاشاك و پرۆسەكەیی و ریساكلین هەروەها كەمی خۆڵ و خاشاك لەسەنتەرەكانی پرۆسەی چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاك لەڕێگەی سوتاندنەوە هێندە كارەبا بەرهەم دەهێنێت كە بەشی پێداویستی روناككردنەوەو گەرمكردنەوەی 250 هەزار ماڵ دەكات.
ئانە كارین گریپ ۆڵ بەرێوبەری پەیوەندیكردن لە دەستەی ریسایكلینی سوید وتی ” خەڵكی سوید ئاستی هۆشیاریان بەرزە و سورن لەسەر گرنگیدان و پاراستنی ژینگەو سروشت ، ئێمەش كارمانكردوە ئەم هۆشیاریە زیاتربكەین كە خەڵك شت لەدەرەوە فرێنەدات بۆئەوەی ریساكلینی بكەین و بەكاریبهێنینەوە “.
بەردەوام سوید سیاسەتێكی گشتگیرو نیشتمانی ریساكڵینی جێبەجێكردووە بۆئەوەی تەنانەت كۆمپانیا تایبەتەكان زۆربەی ئەركەكەو كارە بازرگانیەكە لەئەستۆبگرن سەبارەت بەهاوردەكردنی خۆڵ و خاشاك و سوتاندنی كە وزەكە دەچێتە هێڵێكی گشتیەوە بۆ گەرمكردنەوەی ماڵان لەزستانی ساردو بەستەڵەكی سویدا .
لەوباریەوە ئانا وتی ” ئەوە هۆكاری سەرەكیە كە بۆچی ئەم هێڵە گشتیەمان بنیادناوە بۆئەوەی گەرمایی كارگەكانی خۆڵ و خاشاك بەكاربهێنین لەماڵەكانماندا, لەكاتێكدا لە بەشی باكوری ئەوروپا سود لەگەرمی خۆڵ و خاشاك نابیننن و لەدوكەڵ كێشی كارگەكانەوە بەفیرۆدەچێت بەڵام لێرە وەكو سەرچاوەیەكی وزە یان سوتەمەنی بەكاریدەهێنین “.
ناوبراو سیاسەتی سویدی بۆ هاوردەكردنی خۆڵ و خاشاك لەولاتانی دیكەوە بە “بارودۆخێكی كاتی “وەسفكرد و وتی : ئێستا قەدەغەكردن هەیە لەسەر كۆكردنەوەی خۆڵ وخاشاك لە یەكێتی ئەوروپا بۆیە لەجیاتی ئەوەی كرێ بدەن دەینێرن بۆ ئێمە بۆ ریسایكلین”. وتیشی: دەبێت یەكێتی ئەوروپا كارگەی خۆیان بنیادبنێن بۆ كەمكردنەوەی خۆڵ و خاشاكیان هەروەكو ئەوەی ئێمە لەسوید ئەنجامی دەدەین.
شارەوانی سوید تاكلایەنە تەكنیكی نوێی كۆكردنەوەی خۆڵ وخاشاكی بەرهەمهێناوە وەكو سیستمی پاكژكردنەوەی ئۆتۆماتیكی لە ناوچە نیشتەجێكان لەجێی سیستمە كۆن وبەسەرچووەكانی كۆكردنەوەی خاشاك لە شوێنەگشتیەكان كە ئەوەش بواری بۆ هاتوچۆكردن زیاتركردووە و خەڵكی و دانیشتوانی لەبۆنی ناخۆشی ئەو خۆڵ و خاشاكەرزگاركردووە .